F-Malizya

بەهرۆز جەعفەر : فڕۆکە مالیزییەکە چى لێهات ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

                         

شەوى (7/8-3/2014) . فڕۆکەیەکى سەر بەهێڵى ئاسمانى مالیزیی جۆری بۆینگ (777) بە (239) سەرنشینەوە ، لەکوالالامپورەوە بۆ پەکین بەڕێ ئەکەوێت . هێشتا نەگەیشتووەتە جێ ؟. حاڵەتەکە  بەجارێک هەموو ناوەندە هەواڵگرییەکانى جیهان و دەزگا ڕاوێژکارییەکانى بوارى فڕۆکەوانى و ناوەندە میدیاییەکانى چاو ژیر کردۆتەوە .

فڕۆکە : دەستکردى ئەو مرۆڤانەیە کە تواناى سەرکێشییان هەیە ، ئەگەر ئیرادەیەک نەبێت بۆ موجازەفەکردن ، هەرگیز داهێنانێکى وا بونى نابێت ، لەناو قووچەکێکدا سەدان کەس بە هەزاران مەتر لەزەوییەوە و لەسەرووى هەورەکان ، بە چەندین کاتژمێر ڕێگە ببڕن !.هەربۆیەش هەتا مرۆڤ بمێنێت گومانەکان،سەرکێشییەکان ، تاوانەکان ، دەمێنن .

بێسەروشوێن بونى فڕۆکەکەو بچڕانى پەیوەندیی لەگەڵ وێستگەکانى دەرچوون و گەیشتن ، گرفتێک نییە ، بەقەد ئەو دیاردە سەیرەى وڵاتە پێشکەوتووەکانى بوارى تەکنەلۆژیاى وەک : ئەمریکا ، چین ، ڕوسیا،یابان ،ئێران . بەدەم دروستکردنى گومان و داخەوە بەمرۆڤایەتى و  بە یەکدیش ڕائەبوێرن . ئاسمانى هەر وڵاتێکیان جمەى دێت لەمانگى دەستکردو،ئاسمانى هەموو جیهان و فەزاش پڕ لەمانگە دەستکردەکانى ئەمریکا کەوێنەى هەموو دیاردەیەکى بۆ دەگرن . فڕۆکەکە چى لێهات ؟.

یەکەم : فڕینراوە بەرەو ئێران ، بەوپێیەى دوو سەرنشینى ئێرانى بەپاسەپۆرتى دزراوەوە ، لەفڕۆکەخانە تێپەڕیون و لە تەیارەکەدا بون ؟. هه‌ردوو تکتی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ ئێرانییه‌ ، دوو ژماره‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کن و ویستوویانه‌ له‌ کوالالامپور- ی پایته‌ختی مالیزیاوه‌ بچنه‌ په‌ککین -ی پایته‌ختی چین و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌مسترام – ی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا .

 دووەم : فڕۆکەکە کەوتۆتە ئاوەوە ، ئەى باشە ئەم جۆرە فڕۆکەیە لەهەرحاڵەتێکى کەوتنە خوارەوەشدا،تواناى هەیە (100) میل ڕێگە ببڕێت ، بۆچى فڕۆکەوانەکان بە پەنجەیەک هیچ زەنگ و نامەیەکى ئاگادارکەروەیان نەنارد ؟. هەروەکو (3) ساڵ پێش ئێستا فڕۆکەیەک لەبەرازیلەوە بەرەو فەڕەنسا ڕێی بڕیبو ، کەوتە ئاوەوە . دواى ساڵێک کەل و پەل و ژمارەیەک لەتەرمییان دەرهێنا .

سێهەم : فڕۆکەکە ئاراستەى گۆڕیووە.بەرەو کوێ ؟ پێیان گۆڕیوە ؟ یان شۆفێرەکان لەمەبەستى یاندا بووە . جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا رایگه‌یاند که‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 20 وڵاتی جیهان کردووه‌ بۆئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ هاوکاری بکه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌ ونبووه‌که‌دا . هاوکاتیش گومان دەکرێت فڕۆکەکە بەرەو باکورى پاکستان فڕینرابێت بەئەنقەست . وەک چۆن بن لادن لەوێ خۆى حەشاردا بو !. لەلایەن فڕۆکەوانى شارەزاوە ئاڕاستەو شوێنى ڕادارەکانى چاودێریی گۆڕڕابێت .

 نه‌جیب ره‌زاقیش ، سه‌رۆک وه‌زیرانی  ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ گۆڕینی ئاراسته‌ی فڕۆکه‌که‌ به‌ره‌و ئۆقیانووسی هندی گومانی ئه‌وه‌ دروستده‌کات که‌ ئه‌و کاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست کرابێت .

تەنانەت ، دوایین جار له‌ کاتژمێر 1.30 خوله‌ک له‌ رۆژی 8ی ئازار ، فڕۆکه‌که‌ له‌رێی مانگی ده‌ستکرده‌وه‌ بینراوه .

هەموو ڕۆژێکى نوێ دادێت ، جگە لەکەسوکارى (239) کەسەکە ، حکومەتى مالیزیاوهێڵەکانى فڕۆکەوانى و دەزگا چاودێرییەکان ، ناوەندە میدیاییە جیهانییەکان ، دەپرسن ، فڕۆکەکە چى لێهات ..؟. هەمووشیان سەیرى ئەمریکا دەکەن تا ئەنجامى کۆتایی یان سۆراخێکیان بۆبکات ، لەوبۆشاییە فراوانەى ئاسمان ، زیاتر لە (56) مانگى دەستکردى ئەمریکى سەرقاڵى چاودێریکردنن ، تیایاندایە ، تواناى وێنەگرتن و تۆمارکردنى هەموو حاڵەتێکى هەیە لە دوورى و فراوانى (22000) هەزار کیلۆمەتر لەزەوییەوە . پێدەچێت ئەمریکا هیچ قسەیەک یان هیچ سۆراخێک نەکات ، تەنها لەبەرئەوەى ئەم توانایەى کەشف نەبێت .

 وێنەکە لە سایتی  Bz Berlin  وەرگیراوە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت