شه‌هاب كه‌ریم : ئایا یه‌كێتی نیشتیمانی ڕێ له‌مافی‌ئازادی خەڵكی دەگرێت؟؟

 مرۆڤ ئازاده‌‌ له‌هه‌ر بیر و بۆچوونێكی خۆی و به‌چێ شێوازێك بیرده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه ‌منیش ئه‌و مافه‌م به‌خۆم داوه ، ‌كه ‌له‌دنیای به‌ناو ئازادی و دیموكراتی له‌مڕۆدا بیر و بۆچوونی خۆم […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 مرۆڤ ئازاده‌‌ له‌هه‌ر بیر و بۆچوونێكی خۆی و به‌چێ شێوازێك بیرده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه ‌منیش ئه‌و مافه‌م به‌خۆم داوه ، ‌كه ‌له‌دنیای به‌ناو ئازادی و دیموكراتی له‌مڕۆدا بیر و بۆچوونی خۆم بخه‌مه ‌ڕوو یان به‌چێ شێوازێك  له‌هه‌ر حیزب و ڕێكخراوێكدا كاری سیاسی خۆم بكه‌م ، به‌تایبه‌تی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریمه‌وه ‌هێشتا حه‌ڤده‌ ساڵان نه‌دبووم ، له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا چاوم به‌دنیای سیاسه‌تدا هه‌ڵهێناوه ‌، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی یه‌كێتی بوونمدا فێری ئازادی و دیموكراتی و ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه ‌له‌خۆگرتن بووم ،‌ هیچ كاتێكیش له‌هه‌وڵی تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی به‌رامبه‌ره‌كه‌م نه‌بووم ، له‌ئێستاشدا له‌ دنیای غوربه‌تدا وه‌ك تاكێكی ڕه‌وه‌ندی كوردیش ، هه‌میشه ‌به‌شانازیه‌وه‌ گه‌ر خزمه‌تێكی بچووكیش بێت ئه‌ركی خۆم به‌جێهێناوه‌ و به‌شداری ده‌یان خۆپیشاندان و ڕێپێوان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان و زۆربه‌ی زۆری یاده ‌نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ساڵیادی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و پشتیوانی كردن و كۆمه‌ككردن بۆكوردانی ڕۆژئاواو … هتد . بێمنه‌ت خۆم به‌قه‌رزای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانم و وه‌ك تاكێكی كورد ئه‌رك و مافی خۆمه‌ ‌ده‌بێت له‌ئێستاش و له‌داهاتووشدا به‌شانازیه‌وه‌ جێ به‌جێ بكه‌م .

ساڵیادی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش ، یادێكی نێو نه‌ته‌وایه‌تیه‌ و بۆیه ‌به‌‌پێویستم زانی ‌كۆڕێك بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر ، كاك خدرزوحاك له‌به‌ڕواری٢٢/٣/٢٠١٤ له‌شاری ( فرایبۆرگ ) له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر ناونیشانی نه‌ورۆز و میثۆلۆگیای نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاماده ‌بكه‌م ، زیاتر له‌چه‌ندین كادر و نووسه‌ر و كه‌ساێتی ناسراو بانگهێشت كرابوون ، ئاماده‌كردنی ئه‌و كۆڕه‌ به‌دور له‌حیزبایه‌تی و ته‌نها خزمه‌تكردنه‌ به‌مێژویی دێرینی گه‌لی كورد . به‌پێچه‌وانه‌وه ،‌ له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا شانازی به‌مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ‌بكه‌ن ، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و نووسراوێك ڕێگربوون له‌به‌رده‌م سازدانی كۆڕه‌كه‌مان ، پاش ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا توند و تیژیان به‌رامبه‌ر نواندین ،‌ ئیمه ‌بێده‌نگیمان هه‌ڵبژارد . ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌ی تۆماركراوی هه‌ڕه‌شه‌ و گووڕه‌شه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌ڵام وه‌ك ڕه‌وشت و ڕێزداری خۆمان به‌ڵگه‌كان بڵاو ناكه‌ینه‌وه‌ لای خۆمان پارێزراوه‌ . لێره‌دا پرسیار ڕووبه‌ڕوی سه‌روی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت ، ئایا ئه‌مه‌ ئه‌و ئازادیه‌ ، كه‌من له‌ناویه‌كێتی نیشتیمانیدا فێری بووم و چاوم به‌دنیای سیاسه‌ت و ڕۆژگاری سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌ڵهێناوه ‌؟ یان ئێوه‌ ‌بێمنه‌تن له‌یادی مێژوی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ ؟ ئایاسازدانی كۆڕێكی ڕۆشنبیری كاری ئاژاوه‌گێڕی و سه‌ر پێچیكردنه‌ له‌یاسای مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین ؟ ئایاهیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆتان له‌به‌رده‌ستدایه ‌بۆ تێكدان و شێواندنی مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌كۆڕێكدا پێناسه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی بكرێت ؟ یان كاری له‌وجۆره ‌پێشێلكردنی مافی ئازادی مرۆڤه ‌، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی كۆمیته‌وه ‌ڕیگرن له‌به‌رده‌م ئازادی خه‌ڵكی ، كێن و به‌ناوی كێوه‌ ته‌سكبیرانه ‌ده‌رگای مافی ئازادی به‌قفڵی حه‌وجۆش له‌سه‌رخه‌ڵكی داده‌خه‌ن ؟ له‌ڕاستیدا ئه‌مانه ‌هێزیك بچوك ده‌كه‌نه‌وه ‌، حیزبێك لاوازده‌كه‌ن ، ئه‌مانه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ بێ ڕێزی به‌مێژووی گه‌لێكی سته‌مدیده ‌ده‌كه‌ن ، نه‌گبه‌تی له‌وه‌دایه‌ تائێسته‌ش له‌مافی ئازادی خه‌ڵك تێ نه‌گه‌یشتوون ، له‌هه‌مان كاتیشدابه‌بێ هیچ بڕوانامه‌یه‌ك باس له‌دیموكراتی و ئازادی و وتار پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن . پرسیاری من ئه‌وه‌یه‌ ، ئایایه‌كێتی نیشتیمانی ڕێ له‌مافی‌ئازادی خەڵكی دەگرێت ؟؟ یان ئه‌مانه ‌سه‌ربه‌خۆكاری له‌وجۆره ‌ده‌كه‌ن ؟؟

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شەهاب کەریم

ئەرشیڤی بەڕێز: شەهاب کەریم