خدر زوحاك : یەکێتی له ئێستادا له دەنگه ئازادەکان ئەترسێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، ئەو هێزه سیاسیه کوردیه بووه که به ردەوام و به درێژای مێژووی خۆی پارێزگاری له ئازادی و مافه ئازادیەکانی تاکی کورد کردووه ، هەوڵی داوه تاك وا ڕابێنێت که خۆی خاوەنی بیرو بۆچوونه فکریەکانی خۆی بێت و هیچ کات سازشی له گەڵدا نەکات ، رەخنەو ڕەخنه لەخۆگرتن کاری بنچینەییی ڕێێکخراوەیی و ڕێکخستنەکانی نێو یەکێتی بووه .

بەبڕوای من یەکێتی ئەو هێزه بوو که توانی چۆك بەشەوه زەنگی نەزانی دابدات و وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی بڵاو بکاتەوه ، جگه لەمەش کاریگەریی ئەو هێزه لەسەر بیرو بۆچونی فکری و سیاسیانەی خەڵك وای کردبوو که یەکێتی وەك نیمچه بەرەیەکی ڕێکخوراو بێت تا حیزب . بەم جۆرەش هەموو بیروبۆچوونه جیاجیاکان له نێو یەکێتی دا خۆیان ڕێك خستبوو ، دیاره ئەم جۆره کارکردنه سیاسیه داهێنانی یەکێتی و سەرکردایەتی یەکەی بووه ، بەتایبەت لەو کاتەی چەندان حیزبی کلاسیکی تاك فکری سیاسی و سۆفی گەرایی بوونیان هەبووه .

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا و تەنها دوای یەك ساڵ دیارنەمانی مام جه لال عەقڵی بەڕێوەبردنی یەکێتی و کوردستان و عراق ، کار گەیشتە ئەوەی ، ئەو یەکێتی نیشتمانیەی ، که جاران ئەمان ناسی  ، نمێنێت . بەشێوەیەك کڵۆڵ ببێت بەدەستی کۆمەڵێك خەڵکی نەزان و کڵۆڵەوه ، کاربگاته ئەو ئاستەی که دەنگه ئازادەکانی نێو یەکێتی یاساغ بکرێن و ڕێگەیان پێ نەدرێت بیرو بۆچوونەکانی خۆیان له بەرامبەر ڕووداوەکانی ڕۆژ و قەیرانه نێوخۆیەکانی نێو یەکێتی دەرببڕن ، که دیاره جگه لەمەش کار گەیشتۆته ئەو ئاستەی که کوێخائاسا یاساغی کۆڕ و گفتوگۆ بەکۆمەڵەکان بدەن . له هەمانکاتدا درك نەکردن به بەرپرسیاریەتی له بەرامبەر ئەرکه نیشتمانەیەکاندا چ ئەو ئەرکانەی که بەشێکن له مێژووی نەتەوەیمان وه یان ئەو ئەرکانەی که پێویسته خەباتیان له پێناودا بکەین ، به جۆرێك کوێخاو ئاغاکانی نێو یەکێتی کردارەکانیان به سەر لایەنگرو ئەندامه دڵسۆزەکانی یەکێتی دا ، ئەسەپێنن ، هەندێك جار ئەو ڕەفتارانه قابیلی قبوڵکردن نین ، لەو کاتەی ئێمه یەکێتی ئازادانه پەروەردەی کردوین .

یه کێك له و چیرۆکه خۆسه پاندن و ترسانه ی یه کێتی ئه وه یه که له ئێستادا به هه موو شێوه یه ك له شێوه کان هه وڵ ئه دات له ڕێگه ی هه ندێ که سی نه خوێنده وار و کڵۆڵ به ر به ئه و ده نگه ناره زایانه بگرێت که له به رامبه ر مه کته به سیاسیه ماوه به سه رچووه که ی یه کێتی دا به رزبوونه ته وه به تایبه ت ده سته ی چاك سازی ده ره وه ،که به نده به شانازی یه وه ئه یڵێم ئه ندامی ئه و ده سته یه م و هه وڵ ئه ده م له به رامبه ر خوێنی شه هیدان و مێژوودا ڕوو ڕه ش نه بم به تایبه ت که له ئه مڕۆدا یه کێتی له ئامانجه کانی خه ڵك دورئه که وێته وه و که سانێکی نێومه کته بی سیاسی وسه رکردایه تی یه کێتی ئه که نه کۆمپانیای دۆلار په یداکردن ودژ به هه موو هه ستێکی پیرۆزی یه کیه تیانه ئه وه ستنه وه .

جگه له مانه ش ئه و کوێخاو ئاغا وبه گله ره ئاسایانه ی نێو ئۆرگانه کانی یه کێتی به فه رمانی قه ره قوشیانه کارئه که ن له دیئوه خانه کانیان دا ،به جۆری ترسیان له ده نگی ئازاد و ناره زایه کان هه یه کار گه یشتۆته ئه وه ی که نازانن جیاوازیه کانی نێو کاره ئه کادیمایه کان و مێژووی یه کان و سیاسیه کان چین ،که ئه مه ش چه ندان ڕووداوی چاوزه ق کردنه وه ی لێ ئه که وێته وه ،به جۆرێك هه ره شه کردن و ترساندنی که سانێك له ئه نجام نه دان و هه ڵس و که وت نه کردن له گه ڵ ده نگه ئازاد ودلێره کاندا ،شایانی ئه وه یه ئه و چیرۆکه شه ڕانگێزیه هه ڕه شه ئامێزه ی که یه کێك له کوێخاکان و به رپرسه کانی یه کێتی له به رامبه ر ژنێکدا کردی بۆ نه به ستنی کۆڕێکی مێژووی به نێوی نه ورۆز میؤپلۆگیای نه ته وه ی کورد ته نهاو ته نها له به رئه وه بوو کۆڕه که له لایه ن شه هاب که ریمی پێشمه رگه ی دێرین و نوسه ر به ڕێوه ئه براو کاری شوێن وکات ئاماده کردنه که ی بۆ کرابوو ،کۆڕه که هی به نده بوو ،که دیاره به دواداچوون سه باره ت به مێژووی نه ته وه یمان کاری هه موانه ودواتر لێکدانه وه له هه موو ئه وڕوداوانه ی له نێو شاکاره ئه ده بیه کاندا بوونیان هه یه ،نه ورۆزیش یه کێکه له و چیرۆکه ئه فسانه یه ی که پێویست ئه کات به دواداچوونی بۆبکرێت ، ناکرێت له لایه ن حیزبه کانه وه رێگری بکرێت له کاره ڕۆشنبیریه کان و ئه نجام دانی کۆڕوکۆبوونه وه کان که دیاره هه رئامانجێکیان هه بێت ،ئه مه له لایه ك و له لایه کی تریش هیچ هۆکارێك نیه که ببێته هۆی ڕێگه گرتن له کادیرو خه ڵکی تریش له ئه نجام نه دانی کارو چالاکی و سیاسی یان کۆمه ڵایه تی یان ڕۆشنبیری نه له نێو په یره وی نێوخۆی یه کێتی دا و نه له یاسا بنچینه یه کانی ئه ڵمانیش دا جۆرێك له یاسای واهه یه که ڕێگربێت له به رده م که سانێك به بیانوویه ك کاروچالاکی سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ڕۆشنبیری نه که ن .چ ئه و کارانه له چوارچێوه ی ڕێپێوان یان کۆڕو سیمینار یان هه رشتێکی تردا بێت ،به ڵام وادیاره براده ست ڕۆیشتووه کانی نێو یه کێتی وائه زانن ئێره ش کوردستانه هه ڕه شه و چاوزه ق کردنه وه کانیان له خه ڵك ،ببێته مایه ی بێده نگی خه ڵك به تایبه ت له و کاته ی  بژێوی ژیانی خه ڵك له ژیر رکێفی ئه و کوێخایانه دایه ،هه ربۆیه به ڕاشکاوانه ئه یڵێن نه به نده و نه کاك شه هاب که ریمی هاوڕێشم خاوه نی هیچ جۆر له مووچه و ئیمتیازاتی یه کێتین له هه موو کوردستاندا ئه وه نده ی گۆڕه که ی خۆمانمان نیه ،ئه و کوێخایانه ناتوانن ئێمه بێده نگ بکه ن له و کاته ی ئێمه وه ك مرۆڤێك خاوه نی خۆمانین له بیرکردنه وه و تێڕوانینمان ،ئه گه ر ئه مڕۆ کۆڕه که ی فرایبۆرگیان له به رخاتری چاوی که سێك تێکدابێت ؟ ئه وا ناتوانن به رده وام ئه و کاره به رامبه ر به ئێمه و تێکۆشه ره کانی نێو یه کێتی بکه ن چونکه تاسه ر ناتوانن ڕێگه گرمان بن ،ئێره ئه ڵمانیایه و ئێمه ش ئازادین وخاوه نی خۆمانین ،هیچ کارێك و کاردانه وه یه کی ئه وان کارمان تێناکات .

تێبینی / ئەم وتارە فۆنتەکەی زۆر خراپ بوو بۆ سەر سایتەکە ، نیوەیمان چاک کردووە ، نیوەکەی تری لەبەر کەمی کات لە ئێستادا هێشتومانەوە بۆ دواتر . بمان بورن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت