ئەبوبەکر جاف : نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێزان دکتۆر شێرزاد نەجار ، دکتۆر حەمید بوز ئەرسەلان ، دکتۆر شوان جافر.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێزان  – دکتۆر شێرزاد نەجار، دکتۆر حەمید بوز ئەرسەلان ، دکتۆر شوان جافر.
تکایە بەم کارە چاکەتان ئێوە خراپی ئەکەن
ئازیزان ، بڕێکی باش لە خەمی ئێوە تێئەگەم ، بڕێکی باش لە بە تەنگەوەهاتنتان بۆ ئەو مەخلوقەی ناوی ( کورد) ە . بڕێکی باش خەمی ئێوەم لە بەرە بۆ نەوەیەک کە دەتانەوێت بونەورێکی باشی لە ناو دونیادا لێ دەربچێت ، دەزانم شانتان چی خەمێکی هەڵگرتووە ، تەنانەت تا ئەو ئاستەی بڕێکی زۆر ئیحراجبون و دۆشدامانی پێوە دیارە ) زۆر جار لە بەر کوردبون و تەنانەت کوردایەتیش بە زەرەرو زیان تەواو بووە . من تێئەگەم کەسانێکی زۆر بۆ ڕوو لە ئێوە ئەکەن ؟! وە لەوەش تێ ئەگەم بۆچی ئێوە دڵیان ناشکێنن ؟!
بەڵام من زۆر باشیش لە زەرەرو زیانەکانی ئەم دڵنەشکاندنە تێد گەم . لە موزاعەفاتی سەلبی و ئیفرازاتە خراپ و ماڵویرانەکانی ئەم کوردایەتی و خەمی کوردبونە تێدەگەم . باش لەم دۆشدامان و تیامانە پڕسۆزییەی ئێوە تێدەگەم . بەڵام من دوورم بینیوە و هەمیشە دوورتر دەبینم .
مامۆستایان قودرەت و توانای ئەکادیمی و مەعریفی و زمانەوانی ئێوە ئینکار ناکرێت ، بەلام بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی بەم شێوەیە ماڵوێرانی و کاولکارییە . ڕێک لەوە دەچێت کە نیەتی و هەوڵێکی باش خراپ دەکەوێتەوە .
هەرچی مامۆستا مامۆستا شیرزاد نەجارە ، گیرنەخواردن و چەقنەبەستویی و نا دۆگمایی ئەم پیاوە لە ناو سیستەمی ئەکادیمیاو گوتاری ئەکادیمیدا جێگەی ستایشە ، دەرچون و تێپەڕاندنی ئەکادیمیاو لاوازی و کڵۆڵی ئەکادیمیا لە ئیبداع و داهێنان و قودرەی قۆلی بیرکردنەوە جیگەی ستایشە ، بەڵام ئێوە بە سەرپەرشتیاریکردنی ( کەسانێک) بۆ ماستەرو دکتۆرا ، بێئەملاو ئەولا بەنیەت باشیتانیشەوە زیادکردنی لەشکرێک نەخوێنەواری سیاسیە بۆ ئەم بیابانی بێ سەوادییە ، ناکرێت ئێوە لە بەرانبەر تەکلیفی سیاسیەکی سەرمایەدۆڕاوی ناو کایەی سیاسی هەوڵی پڕکردنەوەی بدەن بە سەرمایەی زانکۆیی و کولتوری . ئەوەی لە ژێر دەستی ئێوەدا تێدەپەڕێت زۆربەیان لە ( بچوکترین ئیمتیمان و تاقیکردنەوەی تەنانەت زمانی ئینگلیزیشدا) دەرناچێت . بە تکا گیر مەبن ، بە تایبەت ئەو کەسانەی پەنا دێننە بەر ئێوە زۆربەیان ( کەسانی لاکەوتەو دۆڕاوەکانی ناو کایەی سیاسەتن ، یان ئەو جێماوانەن لە ڕاکە ڕاکەی ، ئەوەیانە زیاتر جێنەمێنن و پارچەیەک لە کێکی سەرمایەی جامعی و زانکۆیی ببڕن .
سەبارەت بە مامۆستا حەمید بوزئەرسەلان ، مانۆستای سۆسیۆلۆژیای سیاسی لە قوتابخانەی فێکردنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە پاریس (EHESS). ئەو لەشکرە نەخوێنەواەی لە ژیر دەستی ئێوەوە دەر ئەچێت ،کەسانێکی زۆر زۆریان کۆڵەوارن لە زماندا ، ئێوە بەوەی دەتانەوێت ڕاییان بکەن ، ماستەرێکیان بە مەکرەمە پێ ببەخشن ، بە تایبەت کوردانی باشوری ناو پرۆژەی تواناسازی ، ئەمانە ئەبنە بار ، چاوپۆشینتان لەوەی ئەمانە کوردن و قەیناکە با ماستەرێکیان هەبێت و لە تێزی دکتۆرایاندا باشتر دەبن ، بە پێچەوانەوە دەرئەنجامەکەی دەبنین ، ئەوان لە پاش ئەوەی لای ئێوە ماستەریان وەرگرتووەو وەریدەگرن ، ئەبنەشورەیی ، ئێوە ماکینەیەکتان خولقاندووە وەک دەواجن ماسترەر هەڵدێنێت ، بەڵام تەنیا دەتوانن بە فەرەنسی بڵێن ( بێزەحمەت قاوەیەک) .، ئێوە خێرتان ناگات . کوردایەتی بەم شێوەیە زەرەرو زیانی زۆر زیاترە لە قازانجی .
بەڕیز مامۆستا جوان جافەر ، لەوە تێدەگەم خەمی ژیان و گوزەران لە پاریسدا چەند سەختە و وەڕگێرانەکانی ئێوە بەشێکە لە ژیاندن ، ئەمە حەقی خۆتانەو کەس لاری نییە ، بەڵام ئەو هەموو قوتابیانەی ڕو دەکەنە ئیوە ، بێ وەستان و هەڵوێستەکردن یەکسە لاپەرە بە لاپەڕ بۆیان وەردەگێرن ” من گومانم لەوە نییە لە ڕووی ویژدان و مۆراڵییەوە) چەند بێتاقەتن . بەڵا م، بەردەوامی دانتان بەوەی ئێوە وەک ماکینەیەکی وەڕگێران هەمیشەو هەمدەم خەریکی وەرگێرانی ماستێری یەک و دووی ئەو قوتابیانەن ، کە دەگەڕێنەوە ڕستەیەکی باش و سەلیم بە فەرەنسی لە زاریانەوە دەرناچێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت