Yusf-Xelil-2

یوسف خەلیل : كینەی گۆڕ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( گەر كاڵا .. بوو بە بوون .. ئەوا بوونێكی سك ماك .. لەپانتاییەكی بێ هوودەییدا .. بەرجەستە دەبێ )..
گەر مەهتاب .. بووە ئادەم و لەگەڵ دەستە خوشكی كینەدا … پێش نەوڕەسەكان كەوتن .!.. ئەوا شانۆی بۆرژووا چاو هەڵدێنێ و بۆ كوژرانی خەندە پەمەییەكان بەتووڕەبوون … ( دەخنێنەوە ) …
زێدە سۆزەكان … سەمەرە نەبێ گەر كینەی گۆڕ .. ئەمڕۆ .. هێلكە پیتێنراوەكان .. لەسێدارە دەداو … نەژادی مادو بیمارە زنجیرەییەكانی دەتەرێنێ ‌..!
ئێستا ( كاڵا ) شای خەندەكانەو … پانۆرامای بوون … پیادە دەكا …! تووڕەبوون .. بەرپەرچ … نەسڵەمینەوە .. لەنێو ژووانێكی هەڵاڵەییدا … (بوونێك ) … چرۆ دەنەخشێنێ ‌.. كە كۆمەڵگەی سانسۆر خنكاندنی حەزەكان وەلادەنێ‌ و … ( بەیداغی بێگەردی لەنێو سیمایەكی زەردی ئێوارەدا دەشەكێتەوە )…
(گەر بینەر … ئێوە هەبن …گەواهن … بۆ بەرجەستەكردنی خەندە دزراوەكان ) … بەڵام چ بكەم … هەمیشە سانسۆر ئەسرینەكانی هەوێنی كۆمەڵی پێنووسم … دەكەنە قاقایەكی دزراوی نۆكەری كاسەی مشەخۆرێك ..!
مەحاڵە گەر وەك پۆڵا … بۆ تیشكی زێڕینی خۆر … سەرخەو بشكێنم …!! فریشتە ئاسا .. لەمۆڕەی فیرعەونە ئاسمانیەكانی (كا ) ی دەم با … بستێ‌ ( تووك) .. مەتر ڕێژكەم …! بەرەنگاریش بێ زام … وەك شەهیدی ئەمڕۆ وایە …!! مەترسن … كونجی زبڵدانی مێشك پڕ كاكان .. دووا هەناسەیەو … نوێترین خورپەو ئاوێنە باڵانمای فێرخوازی ڕۆژێكی درەوشاوەی ئایندەیە …! ( گەر ژییلەمۆشیان بوو بەگڕ ) ڕازی هەناسەی حەقیقەت … هەرگییز نابێتە … قوڕقووشم و چۆڕاوگەی خەونەكانیان …كانیاوكات …!
چونكە … قۆزاغەی بزاڤ .. هەوێنی چەندیین پانۆرامای فرمێسك و حەزو تێكدانی ژووانە پڕ میهرە … بە ئەوینەكان و ماچە خەفەكراوەكانی … لێوە قرتاوەكانە …
بۆیە نەك كینەی گۆڕ … بەڵكو ئەژدیها زووحاك قووت دا … ئێمە كاڵەك بەئەژنۆ ناشكێنین … چونكە هەیین ..
بۆیە بۆ گەردوون پێدەكەنین …..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت