تاهیر مەهابادی : کاتێک نەوت بوو بە میراوی باغ .

هەڵبژێرن پێنووسم بۆ رجمی سەرۆکیک ……… کە هەڵاوەسراوە لە سەهۆڵی هەناسەی دایکان کە سەریان هەڵداوەتە هەڵدێری هەڵفڕین لە سەردێری هەڵوەراندن لە سەر پیتەی چاندنەوە را چاوی سەرۆک و بەرۆکی کەرامەتیان […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هەڵبژێرن پێنووسم
بۆ رجمی سەرۆکیک ……… کە هەڵاوەسراوە
لە سەهۆڵی هەناسەی دایکان
کە سەریان هەڵداوەتە هەڵدێری هەڵفڕین
لە سەردێری هەڵوەراندن

لە سەر پیتەی چاندنەوە را
چاوی سەرۆک و بەرۆکی کەرامەتیان چڕژاندم
کاتێک نەوت بوو بە میراوی با‌غ
ئاڵایان بە بڵاوی زریان
ریشەیان رژاندمە …… چەوساوەیی
کاتێک زەلیلی بوو بە مقەست
پس پسیان کردین بە نەفەسی سەراب

بە بڕبەندی پەندی نرکەی دایکان
دەیبڕمەوە بەند بەندی گرێپووچکەی …. گوێچکەی سەرۆک
کە لاڵایی بەرد رواوە لە روانینی

وەرنەوە ناو روانینم
بە ئەسپایی دەسپێرم
تنۆک تنۆک تاریکی
بە چۆڕانەوەی چڕژاویتان …،،،،، کە تینوویە
چۆڕ چۆر چۆمی چراخان
دەتکێنمە قەڵت وبڕی ئابڕوو….. بە زایەڵەی زەمان

بە پێواژۆی دەریا
هاوسێبەری ماسیگرەکان ……//… بوو بە سەرۆک

شپڕێوی شەپۆلتانم
لە دندووکی زەریای سێبەرتان
دەجمێمە ناو چەمانەوە
بە جریوەی چەپڵەتان ………. کە مەڵڵایە لە هەڵاواردن
لاڵ و پاڵ کەوتووە نزگرەی زەریاتان

دەوچۆڕێنمەوە لە جەنجەڕی زەلیلی
وەک گزینگ ……. کاسەی حەقیقەت بلێسنەوە
نەک قەڵت و بڕی ئارەزووم …….. بە ئارەقەی قیامەت

ئارەزووم لە بڵێسەی زەواڵیتان
ناپرینگێتەوە … لە پەنجەی لاڵی بەڵێ …… تان
کە دەتکێتە گەرووم
بە گەمارۆی کەڕ و کڕ بوون

ناسرەوم لە سریوە
هەسانە هەناسەم …. دەیسڕمەوە لە سڕڕ بوون
شەڕافەتی شێدارم
کە هەڵگەڕاوە لە گەرووی گەورایەتی

گەورایەتیت گلاوە

وەرەوە ناو زریکەی قوڕڕە قوڕڕی زگی هەتیوانم ……… سەرۆک
وەرەوە ناو روانەوەی روو رنینی تازەبووکانم …………. سەرۆک
ئەرغەیانیت شەپڵەیە …..لە شوبهاندنی کەلاوەم بە کۆشک ….. سەرۆۆۆۆۆۆۆۆۆک
وەرەوە ناو خەرمانی خۆشەویستی ……. بە زاراوەی زریان نا نا نا
بۆ باڵەکەوی کۆڵنەدانم… . سەرۆک
ترازاوی لە تەرازووی گزینگ
بە نەزمی خەزان
بخوشێوە ناو شانازی
کە پێکەنین لە هەموو ماڵێک گڤەی بێ

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
تاهیر مهاباتیی

ئەرشیڤی بەڕێز: تاهیر مهاباتیی