PUK-1

بەهرۆز جەعفەر : یەکێتى ئەکەوێتە کوێی داهاتوەوە ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مێژووى کارى حزبایەتى لەکوردستان ، ئەگەر لەکۆمەڵەى ” دارکەر” و “حزبى” هیواوە دەست پێبکاو ، بیژمێرین . حەفتا ساڵێکە . کەبۆ مێژوو هیچ نییە . 

بەدرێژایی ئەم ماوەیە ، کورد گەلێک ڕۆژگارو دەورانى گرنگى بینى ، هیچ کاراکتەرێک لەم وێستگە گرنگانەدا نییە کە سیاسەتى کردبێت ، بەڵکو هەر لەسێبەرى سیاسەتدا هاتون و چون ، دواتر فۆڕمەڵەبون و سەرقاڵ بونە بە تەسفییەو لەناوبردنى یەکترەوە .
لەدواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلولەوە ، یەکێتى یەکێکە لەو نمونانەى کە ئێستا لەخۆیان وابێت ، دڕیان بەشەوە زەنگ و تاریکى بردوە ، شۆڕشگێرو داگیرسێنەرى مەشخەڵ بونە ، بەڵام دڵنیام سبەینێیەک دێت جگە لەخیانەت بەرامبەر کایەى سیاسەتى کوردى و گەندەڵى و پیاوباشی بۆ بێگانە هیچ شتێکیان بۆ نانوسرێتەوە .
بۆیە ئێستاش ، ئەم قسانە ئەنوسمەوە ، چونکە دوێنیەک چ بەپێوتن بەمەکتەبى سیاسیەکانیان ، چ بەنوسینیش لەڕاگەیاندنەکان و تومەتەوە . لەئێستادا بەهیچ پێوەرێک یەکێتى خەسڵەت و ماناى ” حزب ” ایەتى لەخۆناگرێت .. کۆمەڵێک کەسی مافیان ، خاوەن کۆمپانیاو باندى تیرۆر و تۆقاندنن . ددان یان بەرامبەر هەرکوردێک تیژە کە باسی پۆخڵەواتەکانیان بکات . لەواقیعدا کە چەند ساڵێک پێش ئێستا وامان ئەووت ، هەوڵى کوشتن و تۆمەت بۆهەڵبەستنیان ئەداین . خۆشبەختانە ئێستا کەسێکى ئەوتۆ لەناو یەکێتیدا نەماوە ، بڕواى بەم قسانەى ئێمە نەبێت . وەکو تریش : یەکێتى خاوەن مێژوویەکە ، دارایی و ئیمکانیاتى هەیە ، ئێران و پەیوەندى و جەماوەریشى هەیە . بەڵام سەرکردایەتى و ئیدارەیەکى ئێجگار نەشیاوى هەیە.
ئێستا ئەگەر یەکێک پرسیارێکى هەبێت ، یان لێقەوماوێک بێت ، نازانێ لەگەڵ کێ قسەیە بکا .؟. بەکورتى پێموایە :

یەکەم : خێزانى تاڵەبانى و خوشکى خێزانى تاڵەبانى و دووسێ بەرپرسی ئەمنى و هەندێ لەمناڵەکان ، بەعەمدەن وا لەیەکێتى ئەکەن ، بەپوختیش ئەوان ئامانجیانەو پێیان باشە : یەکێتى (6) کورسی بهێنێت ، تەنها هى یەک کەس و خۆیان بێت ، نەک (26) کورسی بهێنێت و ” بەرهەم ساڵەح ” ى تیابێت . یان هى (3) کوتلە بێت .

دووەم: جاران هەستم دەکرد ، بەڵام ئێستا گومانم نییە ، بەمەبەست لەناو سەرکردایەتى و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا ، خەڵکانێکى زۆر وادەکەن یەکێتى بچوک بێتەوە ، بۆئەوەى ئەوەش بێتە دى ، دوو ڕێگەیان گرتۆتە بەر ، یەکێکیان: ئەم تاخمە ئەوەندەى نزیک بون لە: پارتى ، بزوتنەوەى گۆڕان ، برەو دان بە کۆمپانیاکانیان ، یەک چارەک بەوە نزیک نەبون و نین لەخودى یەکێتى و جەماوەرەکەیەوە .
دووەمیش: ڕێگەى بەزۆر ناچارکردنى کادرە وەسەتییە ڕۆشنبیرو باش و دڵسۆزەکانى حزب ، تا واز بهێنن ، نمونەیان زۆرن و ناونەبەین باشە.

ڕێگەى سێهەمیشیان دۆزییەوە ، کە کێشە دروستکردنە بۆ کاندیدەکانى خۆیان ، بۆنمونە : وا بۆ هەفتەیەکە بانگەشە دەستى پێکردووە ، وەک خێر پێکردن ، هەر کاندیدێک (1000000) یەک ملیۆن دیناریان بۆ سەرفکردووە ، هێزێکى بێ پارەى وەک گۆڕان (20000000) دوو ملیۆنى بۆهەر کاندیدێک سەرفکردووە ( چەندین کاندیدى یەکێتى پەشیمانى خۆى دەربڕیوەو ئەم گلەییانەى بۆ ناردوم ) .
بۆیە ، ئایندە بەم جۆرە سەرکردایەتیەى یەکێتى ئەڵێت : یەکێتى هیچ ناحەزێکى نەبو ، ئێوە نەبێت ، سلێمانى عەیبى نەبو ، ئێوە و هەندێک پێ پەتیتان بەبەرنامە واتان لێکرد .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت