Hellbjardn

خدرزوحاك  : یەکی نیسان و ڕۆژی هەڵبژاردن دوڕۆژی درۆکردن  .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کەسێك نیه له ژیانیان درۆیەك یان چەند درۆیەکی نەکردبێت ، درۆ بەشێکه لەسروشتی خۆپەرستانەو فێڵ بازانەی مرۆڤ که لەڕێگایەوه یان بەرامبەرەکەی هەڵئەخەڵەتێنێت یان بەهەڵەی دائەبات ، که دیاره ئامانجەکەشی سەرکەوتن و بەرەندەبوونی مرۆڤ خۆیەتی ، ئەوکردارەش لەگەڵ پەروەردەکردنماندا دێته نێو ژیانمانەوه بەتایبەت لەو کاتەی وەك بەشێك له پەروەرده له لایەن کەسانی بەرپرس له پەروەردەکردنمان که دایك و باوك و ئەندامانی خێزانەکەمانن و له قوتابخانه و هاوڕێ و هاوسێ و کەسه نزیکەکانمان تادەگاته هەموو ئەو کەسانەی لەیەك ئاو و هەوا و کۆمەڵگادا ئەژیەین و پەیوەندی یه کۆمەڵایەتیەکان کۆمان ئەکاتەوه ، بێ گومان ئەو پەیوەندیانەش لەسەر ئاستی هوشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا دائەمەزرێت و ، لەکۆمەڵگایەکەوه بۆ کۆمەڵگایەكی تر ئەو پەیوەندیانه ئەگۆڕێن . هەموو ئەو پەیوەندیانەش ئەبنه بنچینه یاسایەکی کۆمەڵایەتی کەوا ئەبنه فەرهەنگ و کلتوور و بەپێی ئاڵ و گۆره جیاجیاکانیش که به سەر کۆمەڵگادا دێت ئەو پەیوەندیانەو فەرهەنگ و کلتوو ئەگۆڕێن ، که دیاره ئەمانەش هۆکاری تایبەتی خۆی هەیه چ هۆکاره سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و … هتد .
درۆ به جۆرێك ناسراوه که بریتی یه له شاردنه وه ی ئه و راستی یه ی که له پێناو به رژه وه ندی و خواستێکدا ئه کرێت ،به هه رشێوه یه ك بێت وه ك چۆ ن ڕۆژێك هه یه بۆ ژن و رۆژێك بۆ کرێکار و رۆأێك بۆ دایك هتد ،هه رئاواش هه موو ساڵێك له یه کی مانگی نیساندا هه موو که سێك ئه توانێت درۆیه ك بکات به تایبه ت که ئه م ڕۆژه به ڕۆژی درۆ ناسراوه له لای هه موو کۆمه ڵگا جیاوازه کاندا له م گه ردوونه ی ئێمه تێیدا ئه ژین ،که واته له ڕۆژی یه کی نیساندا درۆکردن بۆ خۆشی و کات به سه ربردن و پێکه نین ئه کرێت و زۆر به ئاشکراش ئه م درۆیانه ئه کرێن که هیچ په رده یه ك نیه بۆ شاردنه وه یان و زۆر جارانیش ئه بێته بابه ته خۆشه کانی کۆڕو دانیشتنه شه وچه ره یه کانی ئه م کۆمه ڵگایه که دیاره درۆکردنی یه کی نیسان به شێکه له که لتوری کۆمه ڵگای کوردی و وه ك هه ریه ك له بۆنه کانی تر که سانێکی زۆر خۆیانی بۆ ئاماده ئه که ن بۆ ئه و ڕۆژی درۆکردنه .
له پاڵ ئه و ڕۆژه دا وله پاڵ ئه و خۆئاماده کردنانه ی به شێك له خه ڵکه زۆرزان و زیره که که که توانای دروست کردنی درۆی شاخدار وسه رسوڕێنه ڕی هه یه سه باره ت به ئه وڕۆژه و بۆ به سه ربردنی به زمه ساتێك درۆکه له شاخ زۆر وه ستایانه دائه تاشن تابتوانن هاوڕیکانیان ناچاربکه ن باوه ڕیان پێ بێنن ،به هه مان شێوه ش هه موو چوارساڵ جارێك کۆمه ڵێك درۆزان و فێڵ باز به ناوی جیاوازو له ژێر په رده ی جیاواز هه مان کار ئه که ن وبه هه مان شێوه وه ستایانه هه ڵئه ستن به داتاشینی درۆی شاخدار وبه شێوه یه کی زۆر وه ستایانه ،ئه وه ی جیاوازی ده کات له نێوانی ئه م دوو رۆژه دا کۆمه ڵێك سیفات و هێمایه که دیاره ئه کرێت هه ندێك له و هێمایانه وه ك نمونه بهێنینه وه و هه ندێکیشیان ده ست لێنه ده ین له به ر بفه بوون بێت یان هه رهۆکارێکی تر بێت .
درۆی نیسان هه موو یه کی نیسانێك ئه کرێت و هۆکاره که ی ته نها گاڵته و گه په و کات به سه ربردنێکی خۆشی یه .
به ڵام درۆی هه ڵبژاردن هه موو چوارساڵ جارێك ئه کرێت و ئامانجه که ی به ده ست که وتنی کلیلی گه نجینه داخراوه کانی بژێوی ژیانی خه ڵکه و به ده سته وه گرتنی قامچی تێهه ڵدان و چاوزه ق کردنه وه یه و بڕین و به کارهێنانی بژێوی خه ڵك و به کاربردنی خوێن خه باتیانه بۆ دروست کردنی کۆشك و ژماره بانکی جیاوازو خۆپڕچه ك کردن و گه وره بوون و زۆرکردنی ده سه ڵات و زیادکردنی ژماره ی جه لاده دیموکرات خوازومرۆڤ دۆسته کانه وهه ڵپه ڕاندن و هه ڵخه ڵه تاندنی میلله ته و هیچی تر .
سوڵتانی دوێنی سوڵتانی ئه مرۆ ئه کابه شه یتان و خۆشی به خواوه ند به هه مان شێوه ش به پێچه وانه وه ، کۆمه ڵێك درۆزان په یکه ری خواوه ندی جوانی و دیمه نه کانی به هه شت و خۆشترین کاته کانی ژیان به ئاسوده ی و بێ خه می له تابلۆیه کدا ئه کێشن و پێشکه شی ئه که ن به ڕێبواران که میلله ته ،میلله تیش به هه مان شێوه وجارێکی تریش خۆش باوه ڕانه ده نگیان پێئه ده ن به و هیوایه ی له به هه شتی دوای هه ڵبژاردن نۆشی ئاوی که سه رو شه رابی ته هورابکه ن ،به ڵام که ڕۆژی دوای هات ئه و کات ئه زانن هه مان ئه و درۆزانانه ی دوێنێ له نیساندا کڵاویان کرده سه ریان ئه وا ئه مڕۆش جارێکی تر گاڵته یان به خه و هیواکانیان کرد ،ته نها جیاوازی نێوان نیسان و هه ڵبژاردن به رواره کانیه تی ،ئه گه رنا هه ردووك ڕۆژ ژمێر ڕۆژی درۆکردنه .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت