Abubakir-Caf-7

ئەبوبەکر جاف : پێغەمبەرایەتی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بارەی میتافیزیکیای پێغەمبەرایەتییەوە
لەودیو بونەوە نا – بون هەیە ، لەو دیو ماناوە نا – مانا هەیە ، هەموو هەبویەک لە خۆیدا پڕە ، یان وردتر بڵێن خودی ئیمانانسێکە کە نا – دەرکەوتووە ، بەڵام ئەم ئیمانانسەجیانەبووەو دابڕاو سەروتر یان خواروتر نییە لە بون بۆخی و لە خۆیدا . مانێڤستبون و دەرکەوتنی ئەم (تەجەلابونانەش ) دەکەویتە پانتاییەکی ئیمانانسی و ئیمپیری تێپەڕو ئەزمونی ترانسێندیتاڵەوە . واتە بەشێکەی جیانەبوەوەیە کە ناچارین لە نا – وێناکراودا بیبینین . نەک بینین تێدا بژین ، ژیاندنە ، تێدا ژیانە ، بەم پێیە هەمو ئینسانێک ، نەک تەنیا ئینسان ، هەموو بون و هەبویەک لە ناو پانتایی و نا پانتایی -ئیمانانسی خۆیدایە . ئەمانە دژو دژبەیەک و پارادۆکساڵ نین ، ئەمانە پێکهاتەیەکن لە سەروی ( دوالیزم و جوڵەو ێەیرورەیەکی دیاڵێکتیکییەوە . کەواتە کۆ ، یان سەرجەم پێکهاتەیکە لە شت و نا- شت ، لە بون و نا- بون . لە دازاین ، کەواتە دازاین بون لەوێ بونێکی هەم ئیمپیرییە هەم تراندینتاڵی . ئەمە ئاست و ڕەهەندە میتافیزیکییەکەی ( بونە) .
پەیامبەرایەتی دۆخێکی دەرەوەی بون نییە ! دۆخێک نییە ، ئەزمونێک نییە لە سەرو ژیان و لە ژێر ژیانەوە بەڵکو ئیمانانسە بە ژیان و بە بون . جیابونەوەی ئاستی ئیمانانسی و موتەعالیانەی شتەکان ، بوەەکان ، هەوبووەکان ، زۆر زەحمەتە تەنیا لە هەندێک دۆخی دەگمەن و هەڵاوێردەییدا ، ئەم تێەڕاندنە ، ئەم سەرکەوتنە ، واتە مەبەستمان دەرچون نییە ! مەبەست تێپەڕاندن و سەرکەوتنە بێ جیابونەوە ، بێ دابڕان لە شت . ئەم تێپەڕاندنەوەو گەڕانەوەیە ، کە ماهیەت و دۆخێکی جیانەبووەوەو جیانەکراوە و ناچارییە . بەڵام لە میانەی ئەم دۆخەی تێپەڕادندا دەرکەوتن ، یان دەرکەوتە هەیە ، بەڵام ئەم دەرکەوتن و دەرکەوتەیەش جیابونەوەو دابڕان نییە ، مانێڤستبون و تەجەللابونە .
پەیامبەرایەتی بە جیاواز لە هەر دۆخێکی تر ئەم ( دەرکەوتەو مانێڤستبوانەیە لە میانەی ( تێپەڕاندندا ) . ئەزمونی ئێمە ، بە تایبەت تر ئەزمونی ئێنسانی هەریەک لە ئێمە بەم هەلومەرجە مومکینەی ناو بوندا دەڕوات ! دەڵیم هەولومەرجی مومکینی بەڵام کەمتر مانێڤستبونێکی ناو مومکیناتی ڕێالیتێ هەیە ، ڕەنگە لە چەندەها هەلومەرج و دۆخدا بەری بکەوین بە تێپەڕێنراوی لە خۆمان ، ئەم بەر یەککەوتنەش جیابونەوە نییە ئەوەندە ( دروستبونی دۆخێکە بە هەلومەرجی پێغەمبەرایەتی خۆمان ) بە پانتاییە نا پانتاییەکی پێغەمبەرایەتی خۆمان . پێغەمبەرایەتی ئەو دیو بون نییە ، سەرو بون نییە ، خوار بون نییە .
نا – بونە . بەڵام جیاوازی پێغەمبەرێک لە هەر ئینسانێکی تر ، قودرەت و هێزی تەجەللاکردنی ( مانایە )! چی مانایەک ؟ مانایەکی ئیمانانسی و موتەعالیانە کە لە بەر ئەوەی ئێمە نا – پێغەمبەر لە گەڵیدا دەژین ناتوانین تێپەڕێنین . بەڵام پێغەمبرایەتییەکی مانیڤێستبوو ، لەمسکردنی نا – بونی خوداوەندە ( کە ئەویش بونێکی ئیمانانسی هەیە) . بەرکەوتن و تەماهی بونێکە لە گەڵ _ خوداوەند) کە فائیزێکی زمانەوانییە ! فائیزێکی خودی زمانە لە نا-زماندا . ئا لێرەوە جیابونەوەی پێغەمبەر و دۆخێ پێغەمبەرایەتی لە هەر یەک لە ئێمە بە ئاستەی تێپەڕاندن و سەرکەوتنەوە . زیاتر ز زیاتر ئاشنابونە بە ( شت لە خۆیدا ) وە بۆ ئێمە . ئەمەش زیاتر کارێکی بە ئاگاهێنانەوەو بە یادخستنەوەیە ! پێغەمبەر شتێکی تازەی پێ نییە جگە لە ( گەیەنەرێک ، بە یادخەرەوەیەک ) بۆ ئێمەیەک کە هەمیشە لە ناو دۆخی لە بیرچونی بون و لە بیرژونی دازاینداین . یان بیرمان چۆتەوە کە بونمان لە بیرکردووە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت