mom-bedest

دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: مێژوویەکی ئافرەتان. بەشی نۆهەمە

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

جێندەر لە” مەشێ و مەشیانێ” وە

جێندەر لە سایەی دەرەبەگاێتیدا

لە پاژەکانی پێشتردا؛ ئاست ، ئەرک ، مافەکانی ئافرەت و ئەو گۆڕانکاریانەی بە سەریداهاتووە ، لەسەرەتای بە مرۆڤبوونەوە ، هەر لە کۆمەڵگە سەرەتاییەکاندا و هەتا سەرهەڵدانی دەوڵەتە دێرینەکان و داڕشتنی یاسا و لە روانگەی ئاینەکانیشەوە بەسەر کردەوە . ئێستاش لەم پاژەدا، بەپێی توانا هەوڵ دەدەم رۆشناییەک بخەمە سەر هەمان بابەت ” ئاست ، ئەرک و مافی ئافرەت ” لە سیستێمی نوێ و لە سەردەمێکی نزیکتر و– بەنێو هەڵکشاوتری ئاستی شارستێنی مرۆڤ ” سیستێمی فیودالیزم/ دەرەبەگاێتی” کە سیستێمێکی پیاوسالارە.
پێشەکی دەبێ بزانین لە بنەڕەتەوە کێشەی سەرەکی پیاوسالاری ئەوەیە کە ، کێبڕکێ و باڵا دەستی پیاو و دەستدرێژییەکەی لا بەهادارە و بەرز دەینرخێنێت ، لەبەر ئەوەش زۆر کات ئەو کۆمەڵگانە دەخاتە پێکدادان.
لە هەمان کاتدا و لە دوو شوێنی زۆر لێکدی دووری ئەم جیهانە ، شەڕ و پێکدادانێکی نەبڕاوە لە ئارادابوو. لە ئەورپا و جاپان/ ژاپۆن . ئەو دوو کوڵتوورە، چارەسەرێکی نیوەناچڵیان لە رێکخراوەیەکی سیاسیدا هێنایە ئاراوە کە ، ناونرا فیودالیزم / دەرەبەگاێتی . ئەو سیستێمە ” دەرەبەگاێتی” هەموو چینەکانی کۆمەڵگە وەک یەک بە ئەرک و پاداشتەوە بەخۆیەوە دەبەستێتەوە . فیودالیزم، شەڕ و پێکدادانی نەوەستاند ، وەلێ بە رێکخستنی جۆرێک بەشینەوەی ئەرک و پاداشت ، بەسەر چینە جیاوازەکاندا- ئەویش وەک سیستێمی خزماێتی ، هێزێکی خۆڕاگرتنی بەرامبەر بە کەفوکوڵ و هەڵچوونی هەمیشەیی ، دا بە کۆمەڵگە .
دەرەبەگاێتی: سیستێمێکی ؛ ئابووری و کۆمەڵاێتی/ سۆشیالییە و وا رێکخراوە کە پیاو لە دەسەڵاتدا بێت. وەک ئاگادارین پیاو بەدرێژایی مێژوو- مێژووی نووسراو ، لە بەرفراونکردنی پانتایی دەسەڵاتیدا بووە هەتا گەیشتۆتە ئاستێک کە تەنیا باڵ نەیتوانیوە دابینی بکات . لەبەر ئەوە سیستێمێکی داڕشتوە کە تێیدا ناوچە ژێردەستەکەی پەرت پەرت بکات و دابەشی بکات بەسەر پیاوە میلیتارە ملکەچەکانیدا کە سەرپەرشتی ئەو بەشە بکەن و دابینی ئارامی ، کاری سۆشیالی و دادگایی بپارێزن ، باج کۆبکەنەوە و ئامۆژگاری و میوانداری تایبەتیی گەورە ئاغایان بکەن . ئەم سیستێمە لە کۆمەڵگەیەکی میلیتاری ژاپۆن و ئەوروپادا سەری هەڵدا و ، لە هەردووک کۆمەڵگەدا ، داگیرکەر و ملکەچە بەڕێوەبەری پەرتێک ، نازناوی ” لۆرد ” بەواتای دەرەبەگیان بەسەردا بڕا. لەسەردەمێکی دواتردا ، لەژێر دەسەڵاتی سەفەوی و ئۆتۆمانیشدا، لە رۆژهەڵاتی نێویندا ، ناونرا ، میراێتی- بۆ نمونە ، میراێتی بابان و سۆران .
لۆردی گەورە ؛ کەسێکی وەک پاشای بەریتانیا بە نموونە ؛ بە ئارەزووی خۆی زەوەی و زارێکی زۆری داوەتە کەسانی میلیتار و دڵسۆزی خۆی ، بە ئارەزووی خۆیشی کەی ویستبێتی و بۆ هەر هۆکارێک بووبێت لە یەکێکی سەندۆتەوە و داوێتی بە یەکێکی دیکە . لۆردەکانیش بە دەوری خۆیان ئەرز و ئاویان دابەشی ژێردستەکانی خۆیان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی . زۆر جارانیش خاوەن زەوییەکی بچووک بە ئارەزووی خۆی پەنای بۆ دەرەبەگێک بردووە و کاری سۆخرەی بۆ کردووە بەرامبەر بە پاراستنی لە دەرەبەگی دیکە . لۆرد کە لە هێندێک ناوچەی ئەورووپادا وەک ” دیوک/ دۆق” ناونراون ، هەر نەبێت ساڵانە باجێکی تایبەتییان بۆ لۆردی هەرە گەورە” پادشا ” ناردووە . لەبەر ئەوەی رۆژ دوای رۆژ یش زەوی زیاتر دابەشدەکرا هەتا دەهات سیستێمەکە ئاڵۆزتر دەبوو.
پێش جێگیربوونی دەرەبەگاێتی ، دوو چین هەبوو ، چینی ئازاد و چینی کۆیلە ، لە دەرەبەگاێتیدا هەموو کەس پێوەندیدارە و هەمووش مافیان هەیە – بەواتایەکی دیکە ، جوتێر پێوەندی بە لۆردەکەیەوە هەیە، ئەو لۆردەش پێوەندی بە لۆردێکی گەورەترەوە هەیە …… هەتا دەگاتە لۆردی هەرە گەورە کە دواتر بون بە باشا ، لەوە دامەزراوەیەدا هەموو کەسێک کەم و زۆر جۆرە مافێکی هەیە. وەلێ وەک هەموو کات و سەردەمێک ، چینی سەرەوە لەسەر کار و بەرهەم و ئێش و ئازاری چینی هەرە خوارەوە زەلاوەتەوە . لەو دامەزراوەیەدا زۆر جاران و لە زۆر جێگەش جوتێرەکان ، بەخاکەکەوە بەستراونەوە و رێگەیان نەبووە بەشێوەیەکی ئاسایی زەوییەکە بەجێ بهێڵن . دەشبووایە بە سۆخرە حەوتەی چەند رۆژێک کار بۆ ئاغاکەیان بکەن . بۆ سووکاێتی پێکردنیشیان لۆردەکان دەستیان لە ژیانی تایبەتی جوتێرەکان وەرداوە هەتا گەیشتۆتە ئاستی هەڵگرتنی پەردەی پاکیزەیی/ کچێنی بووکەکانیان . ” هەرچەندە لە کوردستاندا ئاغای گەورەی وەک ئەوروپا و جاپان لە ئارادا نەبوون ، لێ لەبیرمە ئاغاکانی کوردستانیش هەتا دوا نێوەندی سەتەی رابوردووش ، ساڵانە چەند رۆژێک کاری سۆخرەیان بە سەپان و مسکێنەکان دەکرد. ………….. نووسەر” . ژیانی جوتێرەکان ژیانێکی سەخت بووە، وەلێ هێندێک مافیان هەبووە کە کۆیلە و کرێکاران نەیان بووە. لەو سەردەمانەدا لۆردەکان زەوییەکانیان تەنها بۆ یەک کوڕ بەتایبەتیش کوڕەگەوریان جێ هێشتووە ، کچەکانیان تەنها لە بەشوودانیاندا دیارییان لەگەڵدا نێردراوە ، ئەندامانی دیکەی خێزان دەبوایە بۆخۆیان بژێوی ژیان پەیدا بکەن . لە سەتەی نۆهەم و دەهەمیشدا ، ئافرەتی ئەوروپایی لە بوارە گرنگەکاندا پرسی پێ کراوە هێندێک جاریش بەشداری شەڕ و پێکدادانەکانیان کردووە سەرکرداێتی لەشکرکێشیشیان کردووە. بۆ نموونە هانیباڵ دانووساندنی لەگەڵ ئەنجوومەنێکی ئافرەتاندا کردووە پێش ئەوەی بە ناوچەی” گاوڵ ” دا تێپەڕێت ، شاژنە بەناوبانگی ئایسینی” باودیکە ” لەگەڵ هەر چوار کچەکەیدا لە بەریتانیا لەگەڵ رۆمدا کەوتە جەنگەوە و لەگەڵ هەشتا هەزار جەنگاوەردا کوژرا. ………………………. مێرلن فڕێنچ بەرگی دووهەم ل 7

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ مێژوویەکی ئافرەتان