yaban-.-sunami-.

چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێش لەسەر ژاپۆن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1 – ئايا دەزانى رۆژانه قوتابييەكانى ژاپۆن ، بۆ ماوەى چارەکە ژمێرێک ، لەگەڵ مامۆستاكانيان ، خوێندگاكانيان پاك دەكەنەوه ، ئەوه بۆيه جيلێكى موتەوازيع پەروەرده بوونیان هەیە .
2 – ئايا دەزانى ، هەر هاوڵاتييەكى ژاپۆنى ئەگەر سەگێكى هەبێت ، كه دەچێته دەرەوه ، لەگەڵ خۆى كيسێك و جانتايەك دەباته دەرەوه ، تا پاشماوەى سەگەكەى له دەرەوه بخاته ناوى. پابەندبوونى ئەوان بەرانبەر خاوێنى دەچێته خانەى ئەخلاقييانەوه .
3 – ئايا دەزانى ژاپۆن ، خاوەن هيچ سەرچاوەيەكى سروشتى نييه ، ساڵانەش به دەيان بومەلەرزەى لێ روودەدات ، بەڵام ئەوه رێى نەگرتووه لەوەى ببێته دووەم گەورەترين ئابوورى جيهان .
4 – ئايا دەزانى هيرۆشيما ، تەنيا لەماوەى ده ساڵى دواى هێرشەكەى سەرى، لەلايەن ژاپۆنييەكان وەك خۆى لێ كرايەوه
5 – ئايا دەزانى بەكارهێنانى مۆبايل له چێشتخانه و نێو شەمەندەفەر و شوێنه داخراوەكان قەدەخەيه ، ئۆپشنى بێدەنگيش ( صامت )  له مۆبايلەكانيان ناوى ( اخلاق ) ـه .
6 – ئايا دەزانى له ژاپۆن ، له قۆناخى يەكەمى سەرەتايى تا پۆلى شەشەمى قوتابخانەكانيان ، وانەيەك هەيه بەناوى ( ئەخلاق ) كه خوێندكار تيايدا فێرى شێوازى هەڵسوكەوت و رەفتاره جوانەكان دەبێت .
7 – ئايا دەزانى ژاپۆنييەكان هەرچەنده له دەوڵەمەندترينى هاووڵاتييانى جيهانن ، كەچى خزمەتكاريان نييه ، بەڵكو دايك و باوك بەرپرسى سەرەكى ماڵ و منداڵن .
8 – ئايا دەزانى ساقيت بوون له پۆلى يەكى سەرەتايى تا سێى سەرەتايى بوونی نييه ، چونكه ئامانج له خوێندن گەشه و چاندنى رۆحى كەسايەتييه .
9 – ئايا دەزانى ئەگەر بچييه چێشتخانەيەكى بۆفيه له ژاپۆن ، دەبينى كه ئەوانەى نان دەخۆن ، تەنيا بایى ئەوەنده خواردن له قاپەكانيان دەكەن ، كه دەيخۆن و لەدواى خۆيان پاشماوەى خواردن ناهێڵنەوه ، شتێك نييه لەوێ ناوى زێدەڕۆيى بێت .
10 – ئايا دەزانى ، تێكڕاى دواكەوتنى شەمەندەفەر له ژاپۆن ساڵانه تەنها بريتييه له (7) چركه ، ئەوان گەلێكن كات لايان زۆر پيرۆزه و كات بفيڕۆدان كوفر و شوورەييەكى گەورەيه و سزاى لەسەره .
11 – ئايا دەزانى قوتابييەكان كه دەچنه قوتابخانه ، فڵچەى ددان شووشتن و هەويرەكانى لەگەڵ خۆيان دەبەن ، تا دواى نانخواردن له خوێندنگا ، ددانەكانيان خاوێن بكەنەوه ، ئەمه كولتوره .

تێبینی / بابەتەکە وەرگیردراوە .

 zeit .de / photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت