arif-rushdi

بەهرۆز جەعفەر : کەواتە عارف ڕوشدى پیاوێکى گەورەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوان ، ئەیانەوێ عارف ڕوشدى ، لەبەکرەجۆ دابنشتایە ، تاوەکو نیوەى شەو دوو ئاسایش و دژە تیرۆرێک بنێرنە سەرى ، وەکو بەکرى حاجى سەفەر ئیهانەى بکەن و ئازارى بەن .!.
هەموو کەس ئەزانێت ، لەخیانەت و گەندەڵى و کەموکورتیدا پارتى و یەکێتى و هەموو لاینەکانى کوردستان بەگشتى یەک ماددەى خاون ، هەر بۆخۆى سیستەمەکە سروشتى وایە هەرکەس چووە ناوییەوە گەندەڵ ئەبێت ، چونکە نێچیرەوان بارزانى دوو ساڵ پێش ئێستا وتى : گەندەڵى بووە بەکلتور !!!. ڕونتریش بڵێین سەنگەرەکەى کاک عارف لەولا بێت یان لەملا هەمان شتە ، تەنها لاى پارتى مەرکەزی بڕیار و یەکەى دروستکردنى سیاسەت دیارە .
بۆخۆم ، ئەگەر نوسین بەبەرپرسیارێتى نەزانم ، ئەگەر قسەو کردەوە نامەسئولییەکانى هەندێ بەرپرسی باڵاى ئەمنى ئەو حزبەو دەستڕۆیشتوەکانیان بکەمە پێوەر بەرامبەر خۆم ، دەبوو ، هەموو کاتژمێرێک وتارێک لەسەر پۆخڵەواتیان بنوسم .. هەڵبەت عارف ڕووشدى تا لەناو یەکێتى بوو ڕۆژێک لەڕۆژان نەکادرێک نە سەرکردەیەک نە ڕۆژنامەیەک قسەیەکى خراپى لەسەر نەبوو ، لەواقیعدا پیاوێکى ڕۆشنبیرو هێمنیش بو . ئێستا کردویانە بەهۆسە گوایە خیانەتى کردو پشتى لەبراکانى کردو … ئەم کلاواتانە ..
لەم (2) ساڵەى ڕابردوودا بەزەییم بەهەموو ئەندامانى سەرکردایەتى و زۆرێکیش لەمەکتەبى سیاسیی یەکێتیدا ، ئەهات ، ئەیانگوت : سەراحیەتى چایەکمان نەماوە ، هەبوو ئەیگوت : تۆ زۆر لەئێمە باشتریت ، بەس نییە قسەدەکەیت !. ئاخر تۆ عارفێکت ناردووە بۆ شەڕ، بۆ موسڵ ئەى نابێت دەستى کراوە بکەیت و سەراحیاتى بدەیتى ؟. شاڵاوێکت ناردووە بۆ بادینان ئەى بۆچى بەعەمدەن گرفتى بۆ دروستەکەن .؟. لەڕۆژهەڵات و ئەم کوردستانەى ئێمە نەبێت کەسیاسەت و ئابورییەکەشیان خێڵەکى و کوردانەیە ، کەگوایە کەسێک سەربەحزبێک بوو ئەبێت ئەولادەکانیشى هەروابن !. حزب بۆ خزمەتى ئینسانە ، ئەگەر وانەبوو ئاساییە و زانستیشە هەموو ڕۆژێک سەنگەرێک بگوێزەوەو خەڵکیش بابۆخۆى بیژەنێت . ئەمه سیاسەته یان مەدرەسەى ئەخلاق و دلدارى کردن ؟؟ باسی خۆشەویستى و شتى وا ئەکەن !
حزبێک : تەنانەت ڕێبواریێکیش نەزانێت کێ دەم سپییەتى تا دوو قسەى لەگەڵ بکا .
حزبێک : سکرتێرەکەى بەگۆچانێکەوە وڵات بەوڵات بگەرێت ، لەبەرخاترى ملیۆنان دۆلارى سەرۆکایەتى کۆمار، کوردو یەکێتى بیربچێتەوە .
حزبێک : لێپرسینەوەو چاودێریی و هیچى تیانەبێت .
حزبێک : زۆرى سەرکردەکانى ئەوەندەى نزیکن لەپارتى و گۆڕانەوە ، نیو هێندە لەیەکێتیەکەیانەوە نزیک نەبن .
حزبێک : دوو بەرپرسی ئەمنى چۆنیان ویست وا بکەن . وا هەڕەشە لەکادروسەرکردەکان بکەن .
حزبێک : زۆربەى هەرە زۆرى سەرکردەکانى و تەنانەت بۆخوارەوەش تا کارگێر و جێگرى مەڵبەندەکانى بەقۆپیەو قبوڵى خاس و دەوام نەکردن و ورگ خڕکردن ناویان دەرهێنابێت .
وەها حزبێک بۆچى باشە ؟ ئەمە حزبى شەهیدو ئەنفال و ئایندەیە ؟. خۆمن ئەزانم هەندێکیان ئایندەیان لەماڵى بەرپرسەکانى گۆڕانە و هەندێکى ترى ئەمانەى ماون چڵێسى لاى پارتیانە ، جا ئەوان بۆ کوێ ئەچن ؟.
ئەوان ، ئەیانەوێ عارف ڕوشدى ، لەبەکرەجۆ دابنشتایە ، تاوەکو نیوەى شەو دوو ئاسایش و دژە تیرۆرێک بنێرنە سەرى ، وەکو بەکرى حاجى سەفەر ئیهانەى بکەن و ئازارى بەن .!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت