Abubekr-caf

ئەبوبەکر جاف : پلەی سفری مانا.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پلەی سفری مانا پلەی سفری شتەکانە . بونە لە پلەیەکی سفردا پێش ئەوەی لە ناو پەیوەندییەکاندا ، لە نێوان پەیوەندی و ململانێ و هێز و دەسەڵاتەکاندا مانایان پێ ببخەشرێت . پلەی سفری مانا،پلەیەکی وەستاوە،پلەی دۆخی ( ڕهاییە لە شوێن و لە کاتدا ) . بەم مانای پلەی سفری مانا بێ ماناییە نییە ، بەڵکو نا – مانایە،یان وردتر مانایەکی پێش زمانەوانییە . پلەی سفری مانا لە میانەی پەیوەندی سوژە و ئۆبژێدا بەرهەم ناهینرێت ، بەڵکە تێپەرە بە سەر ئەم پەیوەندییە دیالێکتیکییەی ( سوژە و ئۆبژە ). بە مانایەکی تر پلەی ڕەهایی مانایە پێش ئەوەی بکەوێتە ناو کۆنتێکست و بەکارخستن و بەکار هێنانەوە . پلەی سفری مانا دراو و پێدراوێکی سۆبژیکتیڤیانەی دیکارت نییە تا (منی بیرکەرەوە ماشینی پێدانی ماناو فۆرمیولەکردنی بم . ئۆبژەگەرایی و بابەنتگەرایی و بونێکی سەربەخۆش نییە کە من تەنیا مەحکوم بم بە گێرانەوە ، مەحکومبم بە تەنیا کارێکی وەک کەشفکردن و دۆزێنەوە. واتە پلەیەک نییە دروستکراو بێت و پلەیەکیش نییە دروستبکرێت .
چون مانای دروسترکراو خولقێنارو ، هاوشان لە گەڵ خولقاندنی مانادا پرۆسەیەکە نەک تەنیا نیەتێکی ئیدۆلۆژی قودرەت و هێزو ئیرادەیەکی ئیدۆلۆژی لە بەکار خستنیدا هەیە . بەڵکە تەواو بە پلەیەکی ئیمتیاز دۆخی ئیدۆلۆژی دۆکسایانەی مانایە . پرۆسەیەک ، کە ستراتیژیەتیێکی تەواو ئیدۆلۆژی هەیە پرۆسەی ناونانە.ناونان هێ نییە جگە لە مانادان ، مانا پێبەخشین ، وەک چۆن لەو دیوی ئەم پرۆسەوە ئاستی مانا لێسەندنەوەش هەیە . مێژوی شتەکان ، مێژوی ێەیرورەی شتەکان لە ئاستێکی ئەنترۆپۆلیۆی – سۆسیۆلۆژیدا ، بریتییە لە ناونان و ناولێنان و ئاراستە کردنیان . ئەمەش بە نیەتێک ، ستراتیژێک بونی هەیە ، ئەویش مالێکردنەوەو دیلکردنی شتەکانە لە ناو میتافیزیکیای مانادا بە بەئەنجام و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاشان ئاراستەکردن . ڕاستە و برێکی زۆریش کارەساتەکە لە سوژە سوبژێکتیڤیتێی دیکارتەوە درزێکی گەورە دەخرێتە سەر مانا لە پلەی سفردا. دابڕانێک لە ئۆبژێتیڤبونی شتەکاندا ڕودەدات،لە میانەی پرۆسەیکی ” بیرکردنەوە ” ی من و منی بیرکەرەوە،واتە پێدانی ئاستێکی مانا بە شتەکان لە میانەی جوڵەو زەمەن و کردەی بیرکردنەوەدا . بەڵام ، ئەی پلەی مانای پێش ئەم کردەیەی چییە ؟ ئایا ئەوە ئەو بونی سوژەو ئۆبژەو دراوەاکانیان لە ماناو زانراویی چۆن بزانین تێکەڵەیەک نییە لە وەهم؟ لە میانەی بیرکردنەوەی” من ” یبیرکەرەو ئەو بونەی کە لە ئەنجامی بیرکردنەوەو کردەی بیرکردنەوەدا بە دەستدێت ، دەرچون و پەراوێزخستنی پلەی سفری مانایە ، ئەوەی کە بە ئاستێک پێی دەوترێت ” شت لە خۆیدا ) ، ئەمەش تێپەڕاندنی ئاستی ئۆنتۆلۆژی مانایە لە پلەی سفریدا و خستنە ناو تەڵەزگەو ئیدۆلۆژیای میتافیزیکییەوە ( مەبەستمان لە میتافیزیک و ئاست و گەمەی میتافیزیکییە تێگەیشتنە دوریدایەکەیە) . پاش دیکارت کانت بەرپرسی یەکەم و ڕابەری ئەو شۆرشە کانتییەیەی لە جیاکردنەی ئەو پانتاییانەی دەکرێت ئەزمون بکرێت لە گەڵ ئەو پانتاییانەی کە ناکەونە پێش ئەزمونەوە . واتە جێهێشتنی دۆخی شتەکان مانای شتەکان لە پلەی سفردا چونکە قابیلی ئەزمونکردن نین ، ئەوە گرنگە شتەکانە بۆ ئێمە .
ئەوەی دەمانەوێت بیڵێن وەرگرتنی ئاستی بونە لە پلەیەکی سفری مانادا ، وەک وتمان پلەی بێمانایی نا . بەڵکو وەک دولوز ئەڵێت پلەی ئیمانانسی پەتی ، ئاستێکی ترانسدێنتی مانا کە خۆی ئەزمونێکی پەتیەو ناخرێتە دەرەوە ’ ئیمپیریبونی ماناو شتەکان لە دۆخێکی ڕەهایی پەتی و خاڵێدا . مێژوی دەرکەوتنی زماناسی و زمانەوەدانی و پەیوەستکردنەوەی مانا بە وشەوە ، ئەویش تەنیا ئاستێکی وشە کە زۆرجارو لە زۆر درخدا ئاستێکی ساختەو فریودەرو گومڕاکەرە ، واتە ئاستی مانا لە مانا لە ناو تەجەللابونێ لە پەیوەندی دال و مەدولول ، یان بە مانایەکی تر ئەو ئاستە پراگماتیەی زمان کە تەنیا بەکارخستن و ئاڵوگۆڕی مانایەکی مەبەستە لە ناو بەکارخستندا. ئەمەش بەتاَڵکردنەوەی شتەکانە لە مانایەکی ئۆنتۆلۆژی و باڵادەستی فەزاو ئاستێکی میاتافیزیکیای ناو تەڵەزگەیەکی ئیدۆلۆژی ، ئەو نیەتە میتافیزیکییەی لە ناو پۆزەتیڤیزم و پراگماتیبونی مانادا خۆی حەشارداوە . ئەویش دەستبەرداربونی مانایە و تەنیا و تەنیا ئیکتیفاکردن بەو ئاستەی مانا کە دۆکسایە. یان دراوێکی بەرکارهاتوو بەکار هێنراوە. ئەمەش ڕویەکی تری نیهلیزمە ، نیهیلیزمێک کە دەرئەنجام و دەرهاویشتەی بە ڕولاتیڤیزمبونی مانا و ئتەکان . بۆیە لێرەوە ئیچمە لە گەڵ فەیلەسوفێکی وەک لیو شتراوسدا دەگەینە ئەو بڕوایەی ، کە ڕولاتیڤیزم و نیسبییەتگەرایی نیهلیزمە .!