sardar-Aziz

ئەبوبەکر جاف : دکتۆر سەردار عەزیز و ژیل دولوز .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ژیل دولوزی کوردی !

لە سەرەتای نەوەدەکانەوە ، نەریتێک پەیدابوو ، ئەم نەریتە لە ناو کایەی ڕوناکبیریدا بە پلەی یەکەم ڕەهەندییەکان گوناهبارو بڕێکی زۆریش تاوانبارن . نەریتی فڕێدانی ڕستەیەک ، پەرەگرفێک ، خواستنی دەستەواژەیەک و ساغکردنەوەی بە سەر فەیلەسوف و موفەکیرێکدا.بە سەر ( وێنەی ) فکری و گوتارێکی فەلسەفیدا. ئەم نەریتە بە شێوازێک زەلکاو و کوێرانەیەکی خولقاندووە ، دەیان ساڵمان ئەوێت تا تێیەڕینین ، تێپەڕاندنی بە چی شێوەیەک؟ ئەڵبەتە بە هێنانی دەستەواژەکە ، یان رستەکە ، یان هەر وێنەیەکی فکری لە دەستی یەکەمەوە،وە بە هەندگرتنی کۆنتێکست و هەلومەرجی ( نوسین و گۆکردنی) . واتە ئەبێت بچینەوە سەر ئەوەی کە لە کوێدا و بۆچی چۆن وتراوە . کارەسات و سکانداڵەکە ئەمەیە،تۆ لە زانکۆیەکی رۆژئاوا ، یان هیچ نەبێت بە شێوازێک ئاگاداری ئەوە بیت چۆن حورمەت لە فکرو کۆنسێپی فەیلەسوفێک ئەگیرێت.سەرباری هەر ڕەخنەو نیەتێکی پێویست و کردەیەکی ناچاریانەمان بۆ دەرچون لە سیستەمی مەعریفی ناو زانکۆکان و بەرهەمهێنان و بەهەمهێنانەوەی مەعریفی ، سەرباری ئەمانەو شتی تریش ، بەڵام بڕێکی باش ئەتوەستێنێت لەوەی جورئەت نەکەیت ، لەوەی بگەڕێیتەوە بۆ فەیلەسوفێک و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ ئەو سەرچاوە نەکەیت کە ، ئەو فەیلەسوفە،ئەو موفەکیرە… لە فڵان کتێبیداو لە فڵان لاپەڕەیدا ئەم شتە دەلێت ! ئەمە ئەلف و بای ئەکادیمی بون و حورمەتگرتنی مەعریفەی تیۆری و ئەکادیمیە . ئەگەر لە کاتێکدا ئەو فەیلەسوفە ئەمەی نەوتبێت یان ئەمەی لێ هەڵنەهێنجرێت ئەوە ، گۆشە نوسەکەپێویستی بە داگا هەیە . بەو پێیەی کە ئیتر نەهێڵیت دورو نزیک جورئەتی ئەوە بکات تەنانەت بیریشی لێ بکاتەوە.
( لە بواری سیستەمی ئابوری سیاسیدا هەردوو دوڵوز گواتاری بە هەمان شێوازی مارکس و ئەنگلز کۆمەڵگەی سە رەتایی و کۆمەڵگەی سەرمایەداری بەراورد ئەکەن ، کۆمەڵگەی سەرەتایی بۆ کۆد ناسراوەتەوە بەڵام کۆمەڵگەی سەرمایەداری بە بەردەوامی جوڵەو ڕۆشتن یان فلۆ ) فلۆ؟!! ( ڕۆژنامەی ئاوێنە ، 125 ، 22/ 4 /2014 .( سەردار عەزیز: فەلسەفەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان ، لاپەڕەی بیرو ڕا
نوسەری ئەم نوسینەی کە ئەم پەرەگرافە شێواو ساختەو مونحەریفەمان لێ وەرگرتووە ، تەنیا لە دوو دێردا . بای ئەوە بێ ئاگاو نەزان و کاڵفامە نەک هەر خۆی ، جەریدەشی لە گەڵدا دابخەیت و نەهێڵیت دوو ساڵ قسە بکات .!
ئێمە خۆشبەختانە لە سەرو بەندی رشزگاربونێکی تەواوداین لەوەی چەند کەسێکی وەها پێکەوە کۆبکەینەوە کە کاری نەکردەیە . خوا ئەو ڕەحمەی لێ کردوین هەر لە خۆمانەوە ناو بڵێن و دڕ و شوەو وێنەو چەمک بە ناوی ئەم و ئەوەوە فڕێ بدەین تەنیا بۆ ئەوەی ( دوا نەکەوین! ) ، ئاگادارێکی باشی کارەکانی دولوزین ، ئاگادارێکی باشی ئەو میراتەین کە لە پاش دولوز لە سەر دولوز نوسراوە تەنانەت بە تێزەکانیشەوە ، بەڵام لە هیچ کویێدا نە کتێبەکانی دولوز خۆیدا نە لەو شا بەرهەمانەی لە بارەی دولوزەوە نوسراون ئەم پەڕگرافەمان نەبێنی .
پێش هەر شتێک بەر اوردکردنی دولوز و گواتاری بە مارکس و ئنگلز ، گوناهێکە قابیلی لیچ خۆش بون نییە ، میتۆدی کارکردنی هەر یەک لەوانە ، هڵگەرانەوەی فێلیکس گواتاری لە مارکسیزم ، تاک و تەرایی دولوز تەنیایی شێوازو ستایلی کارکردنی دولوز ، لە هێ کوێیەکمدا ناچێتەوە سەر ئەو میراتە بە تایبەت دولوزێک کە بە ئەنتی هێگڵ و هێگڵیزم ناسراوە ، میراتی کەساینێکی هیگڵی ، میراتی دژبون و دیاڵێکتی ، بە سەر دولوزدا سەپاندن ، سزاکی ئەبێت دورخستنەوە بێت ( وەک چۆن هەر لەم ساحە پڕ فەوزاو بەڕڵایەی کوردیدا نیەتێک هەوڵێکی نەزۆکانە هەبوو بۆ کۆکردنەوەی لاکان و دولوز! ) . ئەبێت چۆن ئەو خەلکە فێر بکرێت قسەش باجی لە سەرە و قسەش هەژار نییەو هەموو کەسێک پێی بوێرێت ( ئەم پەندە کوردییەی کە قسە باجی لە سەر نییەو قسە هەژارە دەلالەت و گوزارشتێکی ستراکتۆری و ڕەمزی وەهایە ، تەجەللای حورمەتنەگرتن و نەبونی ترسە لە وشە)..
کتیبێکی دولوز کە بە پلەی ئیمتیاز سیاسی بێت ، ئەنتی- ئۆدیبە ، ئەو لەو کتێبەدا باس لە ماکینەکانی ئارەزوو دەکات ، واتە سەرباری ئەو قسەوباسانەی تر ( ماکینەکانی ئارەزو چەمکێکی سێنتراڵ و گرنگی دولوزو گواتارین. ئەم کتیبە بەشی یەکمی سەرمایەداری و سکیزۆفرینیایە ، کە بەشی دووەمی سەرمایەداری و سکیزۆفرینیا کتێبی هەزار ڕوتەختە ، ئەم دوو کتێبە ، بە تایبەت کتێبی یەکەم ( ئەنتی – ئۆدیب) ی دولوز گواتاری مانێڤستی دەرچون بوو لەو نەریت و قوتابخانە فەلسەفیانەی لە ساڵانی شەستدا، لە چەشنی : شێواز و جۆرە جیاوازەکانی مارکسیزم ، ستراکتیورگەرایی ، زمانەوانی و زمانناسی ..) ئەم کتێبە تەواو ، بە پلەیی ئیمتیاز سیاسیەی دولوز ، لێدان بوو لە شێواز و نەریتگەلێکی وەک ( دەرونشیکاری فرۆید- لاکانی و مارکسیزمی بونیادگەرایی ئاڵتۆسیری..). دولوز و گواتاری لەم کتێبەدا باس لە سکیزۆ- شیکاری دەکەن ، باسی شلی و نەرمی و ڕقی و شتی بێماناو داتاشراوی لەو بابەتانە ناکەن. دواتر ، واتە لە پاش ئەم کتیبە هەردوکیان چەمکێکی تریان داهێنا ( هێڵەکانی هەڵهاتن (Les lignes de fuites) هەر ئەم چەمکە شوێنگرەوەی سکیزۆ – شیکاری ئەوان بوو . ئیتر لێکچون و قسەی بێماناو بێ سەروبەری نزیکی و لێکچونی دولوز و گواتاری لە گەڵ مارکس و ئەنگلزدا تەنیا لە قوتوی عەتارێکی وەک ( دکتۆرسەردار عەزیزدا) هەیە؟! ( ڕەنگە ئەم تێروانینە مونحەریفە لە بەریتانیای عوزمادا هەبێت!
هەرچی وشەی( فلۆ ) یە لای دولوزو گواتاری ئەوەندە کارەساتاوییە تاقەتم نییە لە سەری برۆم ، فیاسکۆیەکە ، تەنیا فەرەنسییەکەی بۆ دا ئەنێم ( کتێبی ئەنتی – ئۆدیب ل 43 -50 ، باسی پەیوەندی نێوان ماکینەکانی ئارەزوو فلۆ دەکات … (فلۆFlux ، ) لای دولوز هەرگیز بە مانای جەڵەو ڕۆیشتن نایەت ؟!، بەڵکە ئەگەر بلێن زیاتر لە هەڵچون و ڕژان و( تدفق ، دفق) ی عەرەبییەوە نزیک ترە .

بۆ زیاتر ئاگابون لە دولوز:
1-GILLES DELEUZE، FELIX GUATTARI، CAPITALISME ET SCHIZOPHRENIE،L’anti-oedipe. LES EDITIONS DE MINUIT،1972،P.43 -50.
2- Guillaume Sibertin-Blanc POLITIQUE ET CLINIQUE،Recherche sur la philosophie pratique de Gilles deleuze،.
Vocabulaire de la philosophie contemporaine de langue francaise.p.251-259. 3-
Le Vocabulaire de Gilles deleuze،
Sous la direction de: Robert SASOO، et Arnaud VILLANI،Librairie Philosophique J.Vrin
6،Place de la Sorbonne 75005،paris