ئاکۆ برایم : بۆ هێرۆى خۆم .

دەیان ساڵە رۆح و گیانت ئاوێتەى ناو ناخم بووە کەس نازانێت ئەم دوو رۆحە یەک جەستەیە یاخود دووە هەتا تەمەن بەرەو ژوورچێ ئەوینت ئارام بەخشە بۆم لەدەیجورى تاریکستانى ژیاندا بۆم […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دەیان ساڵە
رۆح و گیانت
ئاوێتەى ناو ناخم بووە

کەس نازانێت
ئەم دوو رۆحە یەک جەستەیە
یاخود دووە

هەتا تەمەن بەرەو ژوورچێ
ئەوینت ئارام بەخشە بۆم

لەدەیجورى تاریکستانى ژیاندا
بۆم ئەسووتێیت
جوانتر لەمۆم

لەبیابانى ژیانى
پڕ نەهامەتى و تفت و تاڵ

ئەبیت بەکانى بە باخچە
بەلانەو ماڵ
***
خۆشم ئەوێیت تائەودەمەى
هەست و جووڵەم تیا ماوە

پایەت بەرزەو
جێگەت دڵ و
دییەى چاوە

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئاکۆ براهیم

ئەرشیڤی بەڕێز: ئاکۆ براهیم