PUK-1

 بەهرۆز جەعفەر : یەکێتى لەهەموو وێستگەکان یەکەمى هێناوە ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکاتى پێشکەشکردنى سیمناردا ، بیرم چوو ، تەلەفۆنەکە بکوژێنمەوە ، نامەیەک لەکوردوستانەوە هات : نازانم مەبەستى کوێیە .. نوسیویەتى : یەکێتى یەکەمى هێناوە ، لەهەموو وێستگەکان .”. زۆرناخۆشە ، بەرامبەرەکەت کەپەیامێک یان قسەیەکت بۆ ئەکا ، به دارو بەردو شتى وات تێبگات .. دوو کەلیمە :
یەکەم : گریمان چۆن پارتى لەقەزایەکا سەدلەسەدى دەنگەکانى هێناوە !!، یەکێتى لەهەموو عێراقا یەکەم بوو ، ئێ چى ئەکەن ؟. یان باپرسین یەکێتى کێیە ؟ مەبەستت کامە یەکێتى یە ( هەڤاڵانى یەکێتى دەزانم لەسیاقى خۆی ئەمە تێدەگەن ) . ڕوونتر من سواڵکەرێک بووم ، یان یەکێک غەدرێکى لێکردم لەزۆنى سەوز ، بچم لاى کێ سکاڵا بکەم ؟؟.. چاوەکەم بیکەن بەقاعیدە ( 4 ساڵە گوێزتان بۆ حیساب ناکەین ). ئەم سەرکردایەتییە ئەونەى لە بەرپرسانى پارتى و گۆڕانەوە ، ئەونەى لەکۆمپانیاکانەوە ، نزیکن ، چارەکێک لەپرەنسیپ و بەها نیشتمانییەکان و خودى یەکێتییەوە ، نزیک نین ( خۆشیان جارجار وائەڵێن بەس بۆئێمە بڤەیە وتنى ) . نە ئەم سەرکردایەتییە لەو هەموو پەیامەى خەڵک و کادرەکانى تێگەشتووە ، نە ئەوانەشی ماون بەتەماى سەرکردایەتین و خۆیان بەخوێنى تازە دەزانن ، لەئاست گەورەیی گەمەکەدان . سەیرکەن سبەینێ عەینەن تاس و حەمام ، دەست ئەکەنەوە بە ڕمبازییەکەى جاران .. تۆزێ دەنگ لەهەولێر زیایان کردووە ، لەبەرئەوەى خەڵک لەوە ساردبۆیەوە گۆڕان ململانێی بنەماڵەى بارزانى پێبکرێت .
دووهەم : ئەسکەندەرى مەکدۆنى ، ئەڵێت : ئەگەر دوژمنەکەت ، کوشت ، سەریت بزر کرد ، ئەوا هیچت نەکردووە ،” سەر زۆر گرنگە سەر ، سەر ئیعاز بەهەموو لەش ئەدا ، ئەم حزبە سەرى نییە سەر .. کادرەکانى فێرى زۆربڵێی و سەرە ڕۆیی بون ، بەرپرسەکانیشى بێ ئاگا لەوەى چى لەم جیهانە دەگوزەرێت . چەند نالۆژیکییە حزبێک ئەمە کورتەیەک لەگرفتەکانى بێت ، ناوبەناو هۆشیارى بات کە گەلەکۆمەکى لێ ئەکریت .!!.
گریمان سبەینێ ( مام هاتەوە ) بەڵکو (100000) ساڵ تەمەنى بوو ، هاتەوە دەستیشى کرد بەمەلەوانى و ئەسپسواری و دوو گۆڵى بەپێش چاوى خەڵکەوە ، ئەى ئەم هەموو گرفتە هەڵواسراوەى ناو یەکێتى ؟ ناو کورد ؟ سیستەمەکە ؟ ناڕەزایی خەڵک لە 17ى شوبات و پێشترەوە درێژەى هەیە ؟ خۆ بەوە نییە چەند کەسێک هەنێک تیجارەتیان بە 17ى شوباتەوە کردتا پێی بچنە پەرلەمان و وەزارەت و شتى وا .. ئەى کوا خواستەکانى خەڵک ؟. زەمەن ناوەستیت . جاوەریی کەس ناکا .. زەمەن ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت