Yusif-Babekr

ڕێباز عەلی :: بابەکر دڕەیی و پۆست و سوکایەتیەکانی ئیخوانچیەکان …

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی / ناویی نوسەر دانراوە .

وا ئیخوانچیەکانی نێو گۆڕان پەیتا پەیتا شۆڕەسوارەکانی گۆڕانخواز ئەگلێنن . دەموچاوی ئیخوان زاڵ بووە بەسەر گۆڕاندا . میدیای گۆڕان میدیای ئیسلامی سیاسیە . ئیخوانەکانی نێو گۆڕان دێننە پێش و بە خەڵکیان دەناسێنن و بەرزیان دەکەنەوە و لە هەڵبژاردنەکان پشتگیری دەکرێن . لە هەڵبژاردنی ٢١/٩/٢٠١٤ مەکینەی میدیای گۆڕان بۆ عەلی حەمەساڵح و یوسف و رابوون مەعروف کاری کرد ، لە هەڵبژاردنی ٣٠/٤/٢٠١٤ هەمان میدیا چەقەکەی لەسەر هەڤاڵ ئەبوبەکر بوو و ، تەنها ئیشیان بۆ ئەو کرد لەگەڵ چەند کەسێکی تر . ستافی میدیای گۆڕان سرف ئیخوانچیەکان کۆنترۆلیان کردووە .
” گۆڕانە ئیخوانیەکان ” یەک ئەڕتەش ئیخوانچی بێ مۆڕال و جنێو فرۆشیان بەناوی” گۆڕانخواز ” لە ئامرازی میدیا کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک بڵاو کردوەتەوە بۆ پیاهەڵدان بەم رموزانەی ئێخوان و سوکایەتی کردن بەر هەر یەکێک بەرپرچی ئەوانە بداتەوە و ئەم ئیخوانچیانەی لا پەسند نەبێت . سەیری ئەم ” گۆڕانخوازانە ” بکەن چۆن دەستیان بە سوکایەتیکردن بە کاک عومەر عینایەت کرد و وێنەیان بڵاو کردوەتەوە بە حیساب عارەق ئەخواتەوە ، چونکە ڕای خۆی دەربڕیبوو و وتوویەتی یوسف محەمەد نەکرێتە سەرۆکی پەڕلەمان لەبەر ئەوەی ئیسلامییە . ‌هەروەها ناو وناتۆرەی ناشیرینیان بۆ تیشکۆ رەئوف دروست دەکرد بۆ شکاندنی لە کاتی هەڵبژادنەکان . هەر کەسێ رای پێچەوانەی ئەمان دەرببرێ هەزار سوکایەتی پێدەکەن . ئەم مێگەلە بە تەوجیهی سەرەکانیان ، کە لە ناو گۆڕاندا قەلەمڕەون و ، بە بەڕنامە کاردەکەن . ئەگەر وا بروات و سەرەکانیان سەرزەنشت نەکرێن و سنورێکیان بۆ دانەنرێت ، ئەوا بەهەشتە مەوعودەکەی گۆڕانمان لێ دەکەنە جەهەنەم . ئەگەر بێت و سەرانی ئەوانە بێنە سەرحوکم دەبێ سەد خۆزگە بە یەکێتی و پارتی بخۆین .
سەردەمێکیش پاش هەڵبژادنەکانی ٢١/٩/٢٠١٤ دەستیان کرد بە هێرشکردن و سوکایەتی کردن بە کاک عومەری سەید عەلی و سەرکردەکانی تری گۆڕان تا رێگا خۆش بکەن ناو سەرکردایەتی گۆڕان . بەندە لێیان هاتە وەڵام و ئەوانیش خۆیان بێ دەنگ کرد. تەنها قسە بە کاک نەوشیروان ناڵێن ، ئەمەش بۆ خۆپاراستنیانە . ئێستاش وا جوگمەکانی دەسەڵاتی گۆڕان دەخرێتە بەر دەستیان . سەرۆکی پەڕلەمان ئیخوانە ، سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان کۆنە کۆمەنیسیت و تازە ئیخوانچییە ، ئەگەر پارێزگاری سلێمانیش بدرێتە ئیخوانچیەکان و چەند وەزارەتێکیش لە هەریم و بەغا وەرئەگرن ، گۆڕانخوازە ماندونەناسەکانی وەک بابەکر دڕەیی و خەڵکانی تریش دەبێ گۆڕان بۆ ئەم ئیخوانچیانە چۆلی بکەن .
ئاراستەی بزوتنەوەکە لە رەوتێکی چاکسازی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی دەبێتە رەوتێکی ئیسلامی سیاسی لە خزمەت ئیخوانی عالەمی و ئٶردوغانی تورکیا. زۆر ئاساییە کاک بابەکر داوای پۆستی کردبێ . پۆست دەسەڵاتی سیاسیشی لەگەلدا دێت بۆ ئەو ئارەستە کاک بابەکر و هاوگۆڕانخوازانی ئەو نوێنەرایەتی دەکەن . هەرکەس و رێکخراوێک ئەگەر چاوی لە گرتنە دەستی دەسەڵات نەبێت ، ئەوانە سیاسی نین و ئەبێ ببنە رێکخراو یان کەسانی خێرخواز . ئەوەی دەسەڵاتە بۆ ئیخوانچیەکان و حەمالیش بۆ گۆڕانخوازەکان . گۆڕان نابێ لەمە زیاتر ئەم گالتەجاڕیە قبوڵ بکات . نابێ ئەو ئیسلامە سیاسیەی لەدەرگاوە دەرکراوە لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان ، گۆڕان لە دەلاقەوە بیهێنێتەوە دەسەڵات بە ناوی گۆڕانەوە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت