24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محمد گەناوی : هەڕەشەکانی ژینگە لەسەر ئابوری .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هەرناجێگیریەک یان داڕمانێ لەژینگەی سیاسی وەکۆمەڵایەتی کاریگەری راستەوخۆی بوەو دەبێ لەسەر ژینگە و تەندروستی ئابوری .
واتە ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری پەیوەندیەکی راستەوخۆیان بەیەکترەوە هەیە لەسەر سەقامگیری ژیانی مرۆڤەکان .
ژینگەی سروشتیش بەهەمان جۆر کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ژینگەی ئابوری بەتایبەتی لەو شوێنانەی کەزیاتر دیاردە ناجێگیرەکانی سروشتی تیانا روو ئەدات وەکو وشکایی- گەرمی یان لافاو .
بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەگەردونا لە ڕێگەی زۆر سەرف کردنی وزە لەلایەن مرۆڤەوە ، دیاردەی بەبیابان بون ، لافاو بوەتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر ئابوری و گەشەی ئابوری و بەمەش دروست بونی گۆڕان لەدیمۆگرافی لەوڵاتانی توش بوو بەدیاردەی وشکایی و لافاو کەلەکۆتایی دا ئەشێ ببێتە هۆی ڕودانی شەڕو ناکۆکی . هەروەکو لەڕاپۆرتی (UN) لە (31/03/2014) هاتوە بەرونی ئاماژە بەمە ئەکات کە ( وشکانی و لافاو ئەشێ ببنەهۆی شەڕ).
لەو شوێنانەی کەدیاردەی وشکانی و لافاو تیانا رووئەدات راستەوخۆ زیان بەژێرخانی ئابوری ئەگات و بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکی و ئاژەڵداری وەپیشەسازی توشی لەناوچون ئەکەن بەمەش کێشەی سیاسی وکۆمەڵایەتی لەگەڵ دروست ئەبێ کەئەشێ بەشەڕ کۆتایی بێ وەک شەڕی ناوخۆ یان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ توشی کێشە ببن . بۆ نمونە کێشەی بێ ئاوی و وشکە ساڵی یان بەبیانوی بەردەوام لەباکوری ئەفریقیاو ئاسیای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوەتە هۆی ناکۆکی زۆری لەوڵاتان کەئەشێ لەئایندەیەکی نزیکا شەڕی ئاو دروست ببێ لەنێوان بۆنمونە مێرو ئەسیوبیا ، ئەردەن و لوبنان لەگەڵ اسرائیل وە کێشەی ئاو لەنێوان عێراق و هەریەک لە ئێران و تورکیا دەرگای هەموو ئەگەرێکی نەخوازیار ئەکاتەوە بۆ تیژبونی کێشەی ئاو .
هەروەها کێشەی لافاو زریان لەبەشێکی ئەوروپاو ئاسیای دورو و ئەمریکا جگە لەزیانی ئابوری و زیان بەژێرخانی ئەو وڵاتانە ، ئەشێ گەلێ کێشەی تری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەشوێن خۆیا بهێنێ .
لەکوردستانی باشور بەهۆی نزیک بونەوەی لەسنورەکانی بەبیابان بون و کەم ئاوی ئەگەر لەئێستاوە دڵسۆزانە وەخەمخۆرانە کاری جددی لەسەر نەکرێ بۆی هەیە گەلێ گرفتی جدی ئابوری کۆمەڵایەتی وەسیاسی لێ بکەوێتەوە لەناوخۆی کوردستان ئەمە جگە لەدروست بونی کێشە لەگەڵ هاوسێیانی دەوروبەر.
نیشانەکانی(Symptoms) سەرهەڵدانی ئەم کێشانە لەئێستاوە دیارکەوتون وە بەئاشکرا دیارن لەکوردستان ، ئیتر ئەمێنێتەوە سەر شعور و هەستی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەژیان و داهاتوی گەل و وڵات کەچارەی بۆ بدۆزێتەوە لەئێستاوە پێش ئەوەی چارەکەی لەدەست دەرچێ .