بەختیار شارەزورى  : داماڵینى بزوتنەوەى گۆڕان لە خەباتى شاخ و پێشمەرگایەتى و شەهید گۆناهێکى گەورەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر خەباتى شاخ و پێشمەرگایەتى و شەهید و بنەماڵەکانى شەهید لە بەهاى نیشتمانیەوە کورت بکرێتەوە بۆ حیزب و بکرێتە کەرەسەیەکى ڕیکلامى بۆ هەڵبژاردنەکان ، ئەوا لە خەباتى شۆڕشى نوێدا پشکى شێر بەر بزوتنەوەى گۆڕان دەکەوێت ، گوناهێکى گەورەیە لایەنەکان پێیان وابێت بزوتنەوەى گۆڕان حیزبێکى نوێیەوە خەباتى شاخ و پێشەمەرگایەتى و شەهیدى نیە ، هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە کۆمەڵە و خەباتى شاخ و ڕاپەڕین پشکى شێرى بەر نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانى دەکەوێت ، ئەوە تەنها بزوتنەوەى گۆڕانە کە ئەم چەمکانە وەک چەمکى نیشتمانى و گشتى سەیر دەکات بە دەرچون لە ئەخلاقى نیشتمانى دەزانێت ئەگەر بکرێتە کارتى ڕیکلامى هەڵبژاردنەکان ، ئەگینا پێکهاتەى بزوتنەوەى گۆڕان لێوان لێوە لە پێشمەرگەى قارەمان و زۆرێک لە سەرتیپ و مەفرەزەکانى شاخ و ڕێکخەرەکەشى هەموو هەرێم دەزانێت کە ئەندازیارى ڕاپەڕین بووە ، بەڵام ئەم هەڵسوڕاوانە کە ئێستە خۆیان بە هەڵسوڕاو ناو دەبەن ڕۆژانێک بوو هەموو تەمەنیان لە پێشڕەوى شۆڕشى نوێدا تەواوکرد ، بەڵام لەبەر ئەوەى پڕن لە ئەخلاقى نیشتمانى دەیانەوێت ئەوەى کە کردیان ببێتە موڵکى گشتى و نیشتمانى بوون ، ئەگینا ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان وەک ئەوان بکات ئەوا دەتوانرێت پشکى شێر لەو خەباتەى کە پارتى و یەکێتى بەکارى دەهێنن و باسى دەکەن و وەک کاریگەریترین کارت بەکاریان بهێنایە ، بەڵام چونکە ستراتیژى بزوتنەوەى گۆڕان کارکردنە لەسەر ئێستاو داهاتوو وە ڕابردوو بە موڵکى گشتى دەزانن پێیان نەنگیە ڕابردوو بە هاوڵاتیان بفرۆشنەوە و بۆ شەرعیەتدان بە خەباتى ئەمڕۆ ، بە مانایەکى تر ئەوە بنەماڵەى شەهیدانى گۆڕان و پێشمەرگەکانى شاخ و بەرنامەدانەرى کۆى شەڕەکانى شۆڕشى نوێ بەشێکى گەورەى ئەم بزوتنەوەیەن ، بەڵام ئەمان لە ئێستادا دەژین بەرنامەى داهاتوو دادەڕێژن و ڕابردو دەبەخشنە نیشتمان  .

هەموو ئەمانە ئەخلاقى بەرزى پێشمەرگەکانى شاخن کە لە ناو بزوتنەوەى گۆڕاندان و جگە لە هەڵسوڕاو هیچى تر بە خۆیان ناڵێن ، ئەوانەش نەوەى نوێنن کە دەچنە پۆستەکانەوە بە شێوەى موتربەکردن و گرێدانى هەردوو خەباتەکە پێکەوە ، لێرەوە با هێزەکانى تر ئەو ڕاستیە بزانن کە کورت کردنەوەى شەهید و خەباتى شاخ و بەرنامەى شۆڕشى نوێ و پێشمەرگایەتى بۆ چوارچێوەى حیزب و داماڵینیان لە بەهاى نیشتمانى ، دەرچونە لە مۆڕڵاى گەورەى نەتەوەیى بوون ، وە داماڵینى بزوتنەوەى گۆڕان لە خەباتى شاخ و بەنامەدانان و پێشمەرگایەتى و شەهید گوناهێکى گەورەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت