Jinu-koll

ئاکۆ برایم : بۆ هێرۆى خۆم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەیان ساڵە
رۆح و گیانت
ئاوێتەى ناو ناخم بووە

کەس نازانێت
ئەم دوو رۆحە یەک جەستەیە
یاخود دووە

هەتا تەمەن بەرەو ژوورچێ
ئەوینت ئارام بەخشە بۆم

لەدەیجورى تاریکستانى ژیاندا
بۆم ئەسووتێیت
جوانتر لەمۆم

لەبیابانى ژیانى
پڕ نەهامەتى و تفت و تاڵ

ئەبیت بەکانى بە باخچە
بەلانەو ماڵ
***
خۆشم ئەوێیت تائەودەمەى
هەست و جووڵەم تیا ماوە

پایەت بەرزەو
جێگەت دڵ و
دییەى چاوە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت