agr-akram

متیو تیلەر : ئایا سامان بۆ قەتەریەکان مایەی خۆشگوزەرانیە ..؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەرگێڕانی : ئاگر ئەکرم
ئەم بابەتە لە رۆژی 29/5/2014 لە بەشی فارسی سایتی BBC بڵاو کراوەتەوە .
سەرچاوەی گەورەی نەوت و گاز ، قەتەری کردوە بە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان ، کە بۆ نمونە تەنها دانانی بڕی 200 ملیارد دۆلار بۆ دروست کردنی یاریگاکان و ژێرخانی تایبەت بە مۆندیالی 2022 ، بەڵام ئایا ئەم سامانە بێ شومارە بۆ ئەم وڵاتە بچوکەی کەنداو ئەبێتە مایەی شادی بۆیان ..؟
هێشتا هەوا لەدەوحە ، پایتەختی قەتەر زۆر گەرم نەبوە ، ئەتوانی لە رۆژدا چەند سەعاتێک لە دەرەوەی ماڵە فێنکەکان بەرێ بکەیت ، دوای چەند هەفتەیەکی تر تەواوی خەڵکی ئەم وڵاتە جگە لە وانەی کە پێویست ئەکا لە دەرەوە کار بکەن ڕوو لە ماڵە فێنکە قەپاتەکان ئەکەن ، شاری دەوحە و کەناراوەکانی کە خەڵکی پیاسەی تیا دەکەن لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتوە ، بورج و بینا بەرز و شوشەیی و ئاسنیەکان ، وەک دارستانێکی دەسکرد کە زەمانێک ئەم ناوچەیە تەنها کەناراوێکی لماوی بو سەوز بون. کلسوم الغانم ” مامۆستای دەرونناسی لە زانکۆی دەوحە ئەڵێت ( ئێمە هەموو بوین بە خەڵکی شار، ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵکی قەتەر زۆر بە بەهێزی گۆڕانی بەسەردا هاتوە ، خێزانەکان لە یەکتری دور کەوتونەتەوە و فەرهەنگی بەکاربەر خۆی بەسەر هەموو شتێکدا سەپاندوە ) بەڵام دەوڵەتی قەتەر ئەبێ ئەم گۆڕانانە بە شێوەیەکی ئیجابی پیشان بدات. قەتەر کە قەرنێک لەمەوپێش تەنها شێخ نشینێکی بچوک بو ئێستا گۆراوە بۆ دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان ، بە شێوەیەک کە داهاتی تاکەکەس لەم وڵاتەدا ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 100 هەزار دۆلار . بەڵام سازدانی رێکبو لەسەر گەشەی ئابوری خێرا لەم وڵاتە لێکۆڵینەوەی زیاتری لە سەر نەکراوە ، یاخود بایەخی پێنەدراوە ، هەندێ کات ژیان لە دەوحە فشاری زۆری لە گەڵدایە ، لە پڕێکدا گەڕەکێک وێران ئەکرێ و لە جێگایدا کۆمەڵێ بالەخانەی بەرز قوت ئەبێتەوە ، هەموو ئەم گۆڕانکاریانە لە شاردا ئەبێتە هۆی ترافیک و خنکاندنی هاتوچۆ ، کە بە سەعات خەڵک لە ترافیکەکاندا گیر دەخۆن و توڕە و بێزار دەبن. بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە لە ئێستادا %40 ی پرۆسەی زەواج لەم وڵاتەدا بە جیابونەوە کۆتاییان پێدێت ، زیاتر لە دوو سەر سێی خەڵک لە مناڵ و لە گەنج توشی قەڵەوی زیاد لە ڕێژە بوون .

خەڵکی قەتەر لە ئمتیازاتی فراوانی وەک تەندروستی و خوێندنی خۆڕایی و یارمەتی باشی دەوڵەت بۆ نیشتەجێبوون و تەنانەت ئاوو کارەبای بە خۆڕایی سوندمەندن لە لایەن دەوڵەتەوە ، یەکێک لە مامۆستاکانی زانکۆی ئەمریکی لە قەتەر ئەڵێت ” دوای تەواو کردنی خوێندن پێشنیاری 20 جۆر کار ئەخرێتە بەردەست ئەو خوێندکارەی کە خوێندنی تەواو کردوە ، ئەمە ئەبێتە هۆی بڕیاردانێکی قورس بۆ ئەو خوێندکارە ، نزیکەی 80 بۆ 85% دانیشتوانی قەتەر بیانین ، دانیشتوە کۆنەکانی قەتەر بڕوایان وایە کە هەرچی کاری باشە لەو وڵاتە دراوەتە دەست بیانیەکان لەبەر ئەمە هەستێکی ناڕەزاییان لا دروست بوە ، بەشێکی زۆری خەڵکی قەتەر بڕوایان وایە کە ئەم گۆڕانە خێرایە کۆمەڵێک بابەتی گرنگی سپاردوەتە دەست فەرامۆشی ، بینای کۆنی خێزان لە قەتەردا لە حاڵەتی ڕوخاندایە. بە تێپەربونی کات ئەندامەکانی خێزان بڵاو ئەبنەوەو ترازان لە نێوانیاندا ڕوو ئەدات ، زۆربەی منداڵان لە لایەن خزمەتکارە فلیپینی و ئیندۆنیزی و نیپاڵیەکانەوە گەورە ئەکرێن ئەمە بوەتە هۆی ئەوەی کە دوری مناڵەکان لە دایک و باوکیانەوە درزێکی گەورەی فەرهەنگی دروست بکات. ام خلف” ژنێکی 60ساڵەی قەتەرییە کە هێشتا پەچەی لەسەر دەموچاوی داناوە ، باس لە سادە ژیانی خۆیان ئەکات لە کاتی گەنجی داو ئەڵێت ” زەمانێک ئێمە هەمومان سەربەست بوین، لە بەین چونی پەیوەندی خزمایەتی و هاتوچۆ خێزانیەکان زۆر ئازارمان ئەدات  .

لە بیابانەکانی خۆرئاوای دەوحە کە بە سەرزەوی مارەکان بەناوبانگە ام خەڵەف لەکاتی دەعوەت کردمان بە کاسەیەک شیری تازەی حوشتر ئەڵێت”پێشتر ئاوا نەبو، بەکارکردنی زۆر کەسێک دەوڵەمەند ئەبوو ، ئەو سستمە زۆر باش بو ، دەوڵەت هەوڵ ئەدا یارمەتی هەمومان بدات ، بەڵام شتەکان زۆر بە خێرایی ئەڕۆن ، خەڵکی تریش وەک ئەو لەو بڕوایەدان کە سیاسەتمەداران و بەڕێوەبەرەکان لە گەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە و نیازەکانیان خۆیان دورە پەرێز ئەگرن ، یەکێک لەو بابەتانەی کە بوەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک شک و گومانێکی زۆر بکات ، بابەتی میوانداری کردنی مۆندیالی 2022 لەو وڵاتە ، ئەمە بوەتە هۆی ئەوەی کە بابەتێکی زۆر لە ڕۆژنامە نێودەوڵەتیەکان لەسەر گەندەڵی دارایی بڵاو ببێتەوە ، لەم کاتەدا و بەهۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی زۆر بەهێز و زۆر بە خێرایی ئەم هەموو بینا زەبەلاحە قوت ئەبنەوە ، ئەمە بوەتە جێی سەرنجی ڕۆژنامەکان ، مریم دحروج ” دەرچوی بەشی رۆژنامەوانیە ، دوای چاککردنی لەچکەکەی ئەڵێت”خەڵک لە قەتەر توشی هستریا بوون ، کە گوایە خەڵکی تەواوی دنیا ئەیانەوێت هەموو شتێکی ئێمە ببینن و بزانن ، ئێمە هێشتا کۆمەڵگەیەکی داخراوین بەڵام چاوەڕوان ئەکرێت ئەوانەی کە بڕیارە بێن بۆ ئێرە جیاوازیەکانیشیان لە گەڵ خۆیان بێنن ، لەو کاتەدا ئێمە چۆن بتوانین داب و نەریت و کلتوری خۆمان دەرخەین..؟ کۆمەڵگای قەتەری لە سەر بناغەى چینە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان دروست بوە ، ناسنامەی ئەم جیاوازیە چینایەتیە بەهۆی ڕەسەنى و بنچەوە وە سستمێکی توندی نابەرابەر و نایەکسانی بەرهەم هێناوە  .

قەتەر بە پەیڕەو کردنی یاسا و سستمیکی توندی جیا کەرەوە لە پاراستنی خەڵکی خۆی لە بەرابەر بیانیەکان هەوڵ ئەدات لە کاتی ئەو پێشکەوتنە خێرایەدا لە کلتورکانی کۆمەڵگاش پارێزگاری بکات ، کرێکارانی بیانی لەم وڵاتەدا هیچ مافێکی ئەوتۆیان نیە ، ژیانیان بە نزیکى وەک کۆیلە وایە ، بونی ڕەگەزنامە یاخود مافی هاوڵاتی بون لەم وڵاتەدا تەنانەت بۆ ئەو بیانیانەشی کە تێیدا لە دایک بوون نایاسایی ، هەندێک بڕوایان وایە کە ئەم یاسایانە ئەبێت گۆڕانی بە سەر دابێت ، حاڵی کرێکارانی بیانی ئەبێ باشتر ببێت و دەرگا بە ڕوی بیانیەکان وەک هاوشاری بکرێتەوە ، بەڵام ترس و بیمێک هەیە کە ئەم گۆڕانکاریانە ببنە هۆی ون بونی داب و نەریت و کلتوری ئەم کۆمەڵگایە ، بەڵام لە ڕاستی دا لە قەتەر دا داب و نەریت و کلتورەکان لە حاڵەتی ڕوخاندان ، پێوەرەکانی دەسەڵات بەسەر ئەم کۆمەڵگایەوە لە گۆڕاندان لە شێوازێکەوە بۆ شێوازێکی تر ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەکێتیە کۆن و تۆکمەکەی قەتەر لەگەڵ عەرەبستان و دەوڵەتانی تری کەنداو هاتوەتە لەرزین ، وە هەروەها نیگەرانیەکانی خەڵک لە کاریگەریەکانی مۆندیالی 2022 ڕوو لە هەڵکشانە ، حکومەتی قەتەر بێجگە لە چاکسازی رێگای تری لە بەردەم نیە ، ژنێکی گەنجی قەتەری ئەڵێت”من پێشتر هیچم لە بارەی یاساکانەوە نەدەزانی ئێستا لە خۆم ئەپرسم بۆچی پێشتر ئەم کێشانەیان چارەسەر نەکردوە..؟ لەوانەیە گەشەی خێرای بازاڕ بوبێتە هۆی گۆڕانکاری ئەم ساڵانەی دوایی لە قەتەر ، ئەم بازاڕە کۆنەیان چەند ساڵێک لەمەو بەر وێران کرد و لە جێگای ئەو بە هەمان دیزاینی کۆن بازارێکی نوێیان بونیاد نا ، رێژەیەکی زۆر قاوەخانەو کافتریایان تیادا دروست کرد ، ئەمڕۆ یەکێکە لە شوێنە گەشتیاریەکانی شار ، هەرچەندە لە ڕواڵەتدا لەگەڵ بازارە کۆنەکەدا جیاوازی ئەوتۆی نیە ، بەڵام لە ڕاستیدا بە تەواوی گۆراوە و خەڵک ئێستا بە ئامانجێکى ترەوە دێنە ئەم بازارە ..! لە کاتی نۆشینی قاوەدا لە قاوەخانەیەکدا لە دەوحە ئەمریکیەکم دواند کە مامۆستای زانکۆ بوو لە دەوحە و ساڵانێک بو کە لە قەتەر ئەژیا ئەو وتی” نابێ گلەیی زۆر لە خەڵکی قەتەر بکەین چونکە ئەوان بە نزیکى هەموو ئەو شتانەی کە گرنگە بۆیان لە دەستیان داوە ..؟