selam-saed

  سلام سعید : شار ……

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شار لەخەیاڵی منداڵیما
رۆژانی جەژن
گەمەی کۆڵان
شەوی بەرات
شەرمی -٠٠٠٠٠
بێ هۆ بۆ نیگای سنکی
کراوەی کیژی هەرزەی
دراوسێکان
ترسی زەردەی پێش
ئیوارانی نێو دەرگای کراوەی
دەرکی حەوشە
بۆماڵەوە
وەی لە منداڵی و گەمەی کۆڵان
چەندە خێرا بەرێی کردم
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
شار لەدوێنێی هەرزەیمدا
سەرسوێی کۆڵانێکی گەرەك
نامەی گیرفان
سۆی دیدارێ بەهەزار سوێ
هەزارشێوەی داهێنانی
قژی خاوی بەر ئاوێنەی کوری
ناو ژوور
کراسی چەند جار ئتو کراو
بەژنێکی شیك
تەنها خەمی ئەورۆژانە
هەر بۆ کیژی هەرزەی گەرەك
هیچی تر
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
شار لەم رۆمدا
خەمی نان
خەمی وڵات
پشتی ما ندوی
دەم هەورازی رۆشتوی تەمەن
ئاهی دوێنێ بۆ ئە مرۆیە
یەکەم عەشقی کیژی گەرك
وێنەی شێواو
روخساری پیر پر لە حەسرەت
بۆ ئەمرۆمان
نەفرەت لە جەنگ
هەزار نەفرەت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت