Zana-Osman

زانا عثمان : قەدەغەكردنی عەمرە بیدعەیە

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای بڵاوبوونەوەی ( ڤـایـرۆسـی كـۆرۆنـا ) لەوڵاتی سعودیە لەچەند مانگی ڕابردوودا ، تاكە هەرێم لەسەر ئاستی هەموو وڵاتان و هەرێمەكانی ئەم جیهانەدا ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای هێمنی ئەو ماوەیە لەڕووی سیاسی و ئەمنیەوە ، هەستا بەگرتنی عەمرە !؟ واتە ڕێگری كردن لەعەمرەكارانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی سعودیە ، لەكۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی (ئەوقاف و تەندروستی) لەبەرواری 28/5/2014 ئەم بڕیاری قەدەغەكردنەیان دەركرد !؟ بۆیە ئەو بڕیارە بەهەموو پێوەرێكی زانستی نابەجێیە ، چونكە هیچ وڵاتێكی پێشـكەوتوو مەبەستم لەڕووی تەندروسـتییە بەتایبەتی هەڵنەستاوە بەو كاری قەدەغەكردنە لەسەر عەمرەكارانی ، ئەگەر هاتباو لەڕووی تەندروستیەوە بەو گەورەییە خراپە لەسەر سەردانی كەران كەلایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم ڕایانگەیاندووە بەبێگومان لەدەستپێشخەری ئەم قەدەغەكردنە پێشەنگ دەبوون و وڵاتانی دواكەووتووش پاشەنگ ، كەهەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەوڵاتە هەرە دواكەووتووەكان بەگشتیوو لەڕووی تەندروستیەوە بەتایبەتی ، ئەی بۆ ئەبێت ببینە پێشەنگ و خەمێك لەپاشەنگی نەخۆین ؟! كەنەهێشتنی ئەو پاشەنگیە پێویستە نەیهێڵین لەناوماندا نەك ببینە نمونەیەكی نەخواستراو لەسەر ئاستی جیهان !؟ لەم جۆرە كارانەدا جگە لەبێ هێزی حكومەتی هەرێم و سەركێشیەكی نابەجێ ، هیچ شتێك نابینم ، ئەمە جگە لەوەی لەڕووی ئابووریشەوە زیانێكی زۆری بەكۆمپانیاكانی حەج و عەمرە گەیاندووە .

بۆیە دەڵێم قەدەغەكردنی عەمرە !؟ گەورەترین و تازەترین بڕیاری نابەجێوو بیدعەیە كەدەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە پێشكەوتووە !؟ جیا لەگشت وڵاتانی جیهان دەریانكردو پەیڕەوی ئەكەن ، كەچی نەك بەرەنگاری ئەم كارەی دەزگا پەیوەندیدارەكان لەلایان حیزبەكان و گرووپە مەدەنیەكانەوە نابینین كەپێویست و ئەركە لەسەریان بۆ ڕەتكردنەوەی ئەم بڕیارە نابەرپرسیاریەتیە بەشێوەیەكی یاسایی و مەدەنیانە !؟ بگرە ئەو گروپە نوێیەی هاتۆتە مەیدانی كاركردنی سیاسی و ئایینیەوە كەتێكشكاندنی بیدعە یەكێكە لەئامانجە هەرە گەورەكانی بەڵام بەكردار تا ئێستا نەمان بینیوون ناڕەزایی دژی ئەم بیدعەیە دەرببڕن !؟ كەبەم بێدەنگیەش نیشانەی پرسیارو گومانەكان لەسەر خۆیان زیاتر كردووە ، چونكە ئەگەر شێوە بیدعەكانی تر دەیان و سەدان وتارو كۆڕوو كۆبوونەوەو كەناڵی جۆراو جۆر بەگەیاندنی بوێت !؟ ئەی بۆ ئەبێت قەدەغەكردنی عەمرە دەربڕینی ناڕەزایەكی نەوێت چ لەسەر بڵیندگۆی مزگەوتەكان یانیش ناڕەزایی دەربڕین لەڕێگای كەناڵە جۆربەجۆرەكانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیان و دەرەوەی خۆیان !؟ كەبەڕاستی ئەوانەی بەنیازی چوون بۆ عەمرەیان هەبوو لەو ماوەیەدا لەڕووی دەرونیەوە تەواو ئازار ئەكێشن ، ڕووی گەش و جوانیان بێ هێزیوو بێ هیوایی و دڵتەنگی ڕووی ئەوانی داپۆشیوە , تەنانەت بەكەس و كاریشیانەوە دیارە , بۆ ئەوەی گوشاربخەنە سەر حكومەتی هەرێم كەبەو بڕیارەی دابچێتەوە لەجیاتی قەدەغەكردن رێووشوێنە تەندروستیەكانی لەسعودیە تۆكمەتر بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە , نەك قەدەغەكردنی یەكجارەكی بەدرێژایی ئەم ساڵ ….

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت