dwnya

ئاکۆ برایم : مەلاکەی دونیای مارەکرد شێت دەرچوو .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وڵاتێکى پر سەیر و سەمەرە ، مرۆڤ نازانێت بگرى یان پێ بکەنێت ؟ شتگەلێکی سەرسوڕهێنەر و کۆمیدى ئەبینین ، لە وڵاتان و شوێنانى تر ، تاوانبار و بکوژ دارئەیەن بەرۆحیاندا و بەبەهەموو ژیانیان رزگاریان نابێت ، سەخترین سزا ئەدرێن ، کەچى لەلای خۆمان بەپێچەوانەوە ، حکومەت و دەسەڵات ئەبنە ڕزگارکەرو و پاڕێزەریی تاوانبارەکان . هەر بۆخاترى ئەوەى سزا نەدرێن و نەچنە زیندانەوە ، دەیان فرو فێڵ و بەهانەیان بۆساز ئەکەن ، هەموو زۆرە سیناریۆ و کورتە چیرۆک و شتیان بۆ ئەهۆننەوە ، لەولاشەوە ئابروی کوژراوەکەو خێزانەکەى ئەبەن و تۆمەتى ناشیرین و رەوشتیان ئەدەنە پاڵ . وەکو ئەوەى بەسەر دونیاى منداڵ و بەخۆڕایی خوێن رژاوا هات ، بۆ ئەوەى حکومەتەکەیان لەوە زیاتر تەنگاو نەبێت ، بۆ ئەوەى چیتر هەست بەشەرمەزاریی نەکات ، خۆى لەو تەنگەتاویی و زۆرەى خەڵک بدزێتەوە .. لەتاەزترین مەهزەلە و کۆمیدیادا ڕەکلەمی ئەوە ئەکات کە ئەو مەلایەى ( دونیا ) ى مناڵى مارەکردوە نەخۆشى دەروونى هەبووە . بەکوردیەکەى شێت و ماڵ وێرانە ..
ئەى ماڵى نەوێرانم هەى .. هەى خەجاڵەت خۆم بۆ حکومەت و یاسا و قانونێکى . تۆ ببینەو پێمەکەنە ، مەلایەک رەنگبێت خوێندنی دوانزە عیلمیشی تەواوکردبێت ، دەسەڵاتی ئەوەى هەبێت کە خەڵک مارەبکات و قسەى بخوات و سەرى لەنیکاح وتەڵاق دەرچێت . رەنگبێت خەتیب و پێشنوێژ و کەسایەتى ئەو دەڤەرەش بووبێت ، بەشدارى دەیان سوڵحى عەشایەریى کردبێت و بەسەدانى وەکو ئەو مناڵەى چارە رەش کردبێت . شێت بێت و باریى دەرونى جێگیر نەبێت . ئەى چۆن ئیجازەى پێدرا کە ئەو ئیشە بکات ؟ . ئەى ئەو کچە ی چۆن و بەچ مەزهەبێک مارە دەکات ؟ چۆن شایەتەکان ئەشهد و بیلایان بۆ کرد ؟! . ئەى باشە ئەگەر خوا نەکردە جەنابى مامۆستا ساغ و سەلیم بوایەو ، خاوەنی عەقڵ و ئیدراک بوایە ، چى ئەبوو ؟ . ئەیان کرد بەچى ؟ . رەنگبێت دەسەڵات بۆ پۆستى وەزیرى ئەوقاف یان سەرۆکى یەکێتى زانایان کاندیدیان بکردایە . یان لەپەرلەمان بکرایە بەسەرۆکی لێژنەى مافی ژنان !.

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت