kurdsat-tv

ئاکۆ برایم : دەست خۆشى و چەند سەرنجێک بۆ کەناڵى کوردسات .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کەمپینى کۆکردنەوەى هاریکارى بۆ توشبوانى شێرپەنجە ، کارێکى زۆر جوان پڕ بایەخەو هەمووان دەست خۆشى لێدەکەین ، لەبەر ئەوەى ئەو نەخۆشیە کەس ناناسێت و ئەگەر هەیە زۆربەمان ، یان کەس و کارو ناسیاومان توش ببن ، بۆیە ئومیدەوارین کە ئەو کەمپین و کۆمەکە بەردەوام بێت و زۆربەى بوارەکانى دیکە بگرێتەوە . بەڵام بەندە وەکو خۆم هەندێک سەرنج وتێبینم هەیە ، نەک خوانەخواستە لە گەورەیى و پیرۆزى ئەو کارە جوان و مەزنە کەم بکەمەوە ، بەڵکو ئەمەوێت لەئایندەدا ئەو کارە بەرفراوان بکرێت و زۆرتر و باشتر بەڕێوە بچێت ـــ
1- خۆزگە کاتى ئەو کەمپینە لەوەختێکا بوایە کە فەرمانبەران وموچە خۆران موچەیان باش بوایە و وەریان بگرتایە و بیانتوانیایە بەبێ توانایان هاوکاریان بکردایە ، بەڵام لەگەڵ گیرفانى خاڵى و بێ موچەیى چیدەڵێت . تەمەنا دەکەم ماوەکەى درێژ بکرێتەوە ، تا ئەوانیش بەشداربن لەو کۆمەکە .
2- دەکرێت ئەو کەمپینە لەسنورى سلێمانى یدا پەنگ نەخواتەوە ، دەربازى شار و شار وشارۆچکەکانى دیکە بێت و تازۆرترین کەس هاوکارى خۆى بگەیەنێت ، ئەوانیش لە کارو خێرە بێ بەش نەبن .
3- چاکترە پەرلەمانتاران و وەزیرەکانیش ، ئەوانیش بەشداربن ، بەتایبەت پەرلەمانتاران ، کەزۆربەیان پێش دەرچوونیان وەعد و بەڵێنى قەبە وقەڵەویان یابوو ، کەنیوەى موچەیان بۆ کارى خێر خوازییە ، ، ئەوە ئێستا کاتى کردراوە و هیچ نەبێت موچەى مانگێکیان بۆ ئەوکارە خێرخوازیە ببەخشن .
4- بەڕێوەبەرەگشتى و خاون پلەو موچە زۆرەکان ئەوانیش بەئەرکى سەرشانى خۆیان بزانن و لەوکارە درێغى نەکەن و خاوەندارێتى ئەو کەمپینە لەئەستۆ گرن
5- گەربکڕیت کەناڵى کورسات هەمان ئەرک کاریش لەشارەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوک لەئەستۆ بگێڕیت و بەرنامە و کارى باشى بۆبکات .
6- جگەلەوەش هەموان دەزانن بەشى زۆرى ئەو کەسانەى بۆ چارەسەر دێن بۆ سلێمانى کەسانى عەرەب و دانیشتوانى ناوەڕاست وباشورى عێراقن ، دەکرێت لەگەڵ رێکخراوى تەندروستى و رێکخراوە خێرخوازیەکان هەماهەنگ بن و لەوێش هەمان کەمپین ساز بکەن.
7- مانگى رەمەزان مانگى خێر و خێراتە خەڵک زۆرترین شت دەبەخشێتەوە ، گەر بگرێت لەرێگاى کەناڵەکانەوە و لەکاتێکى گونجاودا ریکلام یان هەر شتێکى بەسود کەسەرنجى خەڵک رادەکێشێت چڕبکرێتەوە و پەخش بکرێت ، بۆ زیاتر هاندانى بەبەخشین .
8- پیاوانى ئاینى و مامۆستایانى ئیسلامى هان بدرێن کە رێنمایى و ئامۆژگارى خەڵک بکەن بەوەى کە بەنیازى حەج و عومرەیە ، با ئەو بڕەپارەیەى بۆ ئەو زیارەتە دایناوە ، بیبەخشێتە ئەو کەمپینە ، تێیان بگەیەنێت کە ئەو کارە بەئەندازەى حەج وزیارەتى ماڵى خوا پیرۆزە زیاتریش.
9- بەنیسبەت دروستکردنى مزگەوتەوە لەخوا بەزیاد بێت سلێمانى ریژەیەکى باش مزگەوتى تیایە ، وەک باسیش دەکرێت ، بەنیازن گەورەترین مزگەوت لەسلێمان بینا بکەن ، خوا خێریان بنوسێت ، بەڵام دەکرێت حکومەت ولایەنى بەرپرس ، ئەو کارە دوا بخەن و لەبرى ئەوە ، ئەو هاوکارى و کۆمەک بەخشیشە بۆ ئەوە تەرخان بکەن.
10- من واى بەبەاش دەزانم کە ئەو سندوقى کۆمەک و هاوکارییە لەزۆر شوێنى ناو بازاڕ و شوێنى کشتى دابنرێت تا هەموو کەس دەستى پێى بگات و بتوانێت تیایدا بەشدار بێت .
11- جوانتر دەبوو ، کە سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتیش هاوشێوەى سەرۆک کۆمارى عێراق ئەوانیش بەشداربونایە و هەستیان بەبەرپرسیاریەتى بکردایەو بەئەرک و کارى خۆیان بزانیایە ، ناو دەنگیان هەبوایە ، لەبەر ئەوەى ئەوان بەرپرسى یەکەى هەرێمن و ئەبێت ئێمە و مانان چاو لەوان بکەین ، بۆ کارى باش و سود بەخش جێ پێان هەڵگرین .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت