Barzani-Kerie

لەوە دەچێت بارزانی ببێت بەسەرۆک کۆماری عێراق لەجێگەکەی تاڵەبانی.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەپێی هەواڵێک لە سایتی باسنویزدا نوسراوە ، ئەمەریکا داوا لەکورد دەکات هاوکاری حکومەتی عێراق بکەن بۆشەڕی داعش و کورد نوێنەرێکی بەهێز دابنێت بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ، کە توانای هێورکردنەوەو دابینکردنی سیاسی بەهێزی هەبێت بەسەر عێراقدا . دیارە لەنێو سەرکردەکانی ئەمڕۆی کوردا ، بارزانی کەسی بەهێزی دوای تاڵەبانییە بۆ ئەمڕۆی عێراق . ئەمەی خوارەوە بابەتە هەواڵییەکەیە .

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەخانەوە گەیشتە هەولێر.
لە فڕۆکەخانە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیان لێکرد و ئێستا لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئاژانسەکانی هەواڵ ناوەڕۆکی پەیامی کێریان بۆ سەرکردایەتی کورد بڵاوکردووەتەوە . چاوەڕوان دەکرێت کێری داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد بکات لە پرۆسەی سیاسی عێراقی نەکشێنەوە و بەشداری لە حکومەتێکی بنکە فراوانی عێراقی بکەن و کەسێکی بەهێزی کورد بۆ سەرۆکایەتی عێراق کاندید بکەن. 
کێری خوازیارە کە سەرکەوتووبێت لە قایلکردنی کورد بۆ بەشداری لە حکومەتی ئایندەی عێراق بە رۆڵ و قورساییەکی زۆرترە ، هەروەک ئەو بەشدارییە دەسەڵات بە کورد بدات لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە تەواوی عێراق رۆڵی کاریگەرتر بگێڕێت . 
کێری دوێنی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆبووەوە و بەڵێنی لە نوری مالیکی وەرگرتووە کە تا ١ی مانگی تەمووز حکومەتی نویێ عێراقی پێکبهێندرێت. هۆشداریشی پێداوە بۆ چارەسەری خێرایی قەیرانی ئێستای عێراق چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە .
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ هەولێر زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد دروست بکات ،  تاوەکو رۆڵییان هەبیت لە دروستکردنی حکومەتی ئایندەی عێراق و دەستنیشانکردنی کەسێکی بەهێز بۆ پۆستی سەرۆکایەتی عێراق کە بتوانێت بەرژەوەندی کورد و تەواوی عێراقییەکان لەبەر چاو بگرێت .
بەرپرسەکەی هۆشداریشی داوەتە کورد کە ئەگەر بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بدەن ، دیاردە نێگەتیڤەکانی عێراق ئاڵۆزتر دەبن .
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ رۆیتەرز بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئێمە دڵنیاین لە بەشداری کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق .
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە کە پرسی سەربەخۆی کوردستان یەکێک دەبێتە لە تەوەرەکانی گفتوگۆکردن، کەناڵەکە بڵاوکردووەتەوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵەکە باسی لەوە کردووە کە پرسی سەربەخۆی کوردستان یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی گفتوگۆی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .