ســـــــــــــــــــــابــــــــــــــــــــات : کراسێکی سوور .

ئەگەر دڵ تەنگی وازم لێ بێنت وێنەی برۆفايلەکەم دەکەم بە ژنێک لە ناخەوە پێ بکەنێ! ئەگەر دڵ تەنگی دەستم لێ هەڵــگرێت کراسێکی سور سور دەکەمە بەرم و گۆرانی بۆ پايیز […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەگەر دڵ تەنگی وازم لێ بێنت

وێنەی برۆفايلەکەم دەکەم بە ژنێک لە ناخەوە پێ بکەنێ!

ئەگەر دڵ تەنگی دەستم لێ هەڵــگرێت

کراسێکی سور سور دەکەمە بەرم و

گۆرانی بۆ پايیز و کلۆلە بەفرەکانی زستان دەلێم

ئەگەر دڵ تەنگی بەجێم بێلێت

دەرگای مالەکەم لەسەر پشت دەکەم

دەستە دەستە چيرۆکی بەختەوەري بۆ خەلکی شار بەيان دەکەم

ئەگەر دڵ تەنگی دەستی لێم هەلگرێت

دەچم بۆ باخی شار و لە وێ دەبم بە باخەونی

گوڵــەکان و هەزار گوڵــی پر لە رەنگ دەروێنم

ئەگەر دڵ تەنگی بەجێم بێلێت

لە هەموو تيڤيەکان لەجێگای هەوڵــەکان چيرۆکی شادی دەگيرمەوە.

بەڵام چی بکەم

دڵـــت تەنگی منی مارەکردوووە لە خۆی

هەموو بەيانيک بەماچی ئەو لە خەوی شيرينم بەئاگا دێم.

 

هه‌ولێر

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
وتاریکورد

ئەرشیڤی بەڕێز: وتاریکورد