ئاکۆ برایم : قوربانت بم پەرلەمان .. چارەسەرى بۆ قەیران .

دەقەو سەعاتم ئەژمارد تا ئەو عانەى پەرلەمان کۆبۆوە و ، بانگى وەزیرى سامانە سروشتیەکانى کرد ، لاى خۆم وام تەێەور ئەکرد ، کە پەرلەمانتارەکان هەقى ئەو دەنگدانەى پێمان داون ، […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دەقەو سەعاتم ئەژمارد تا ئەو عانەى پەرلەمان کۆبۆوە و ، بانگى وەزیرى سامانە سروشتیەکانى کرد ، لاى خۆم وام تەێەور ئەکرد ، کە پەرلەمانتارەکان هەقى ئەو دەنگدانەى پێمان داون ، خستوماننەتە ئەو شوێنە . ئەوانیش ئەجرمان ئەیەنەوە ، یەکەم ئیشان ئەوە ئەبێت کە وەزیر مان بۆئیحراج بکەن ، بەتایبەت ئەو کاندیدانەى خۆیان بە کوڕى فەقیر و لایەنگرى هەژاران ئەزانى و ، وەعد و وعودیان ئەیاینێ کە هەر ئەوەنەى بچنە پەرلەمان ولەسەر کورسى دانیشن ، هەقى بەرەو دوامان بۆ ئەکەنەوە، ئەوەنە وەزیر بەگیرو گاز بێنن ، کە ناچار بێت بڵێت کاکە ئەلحوکم و لیلا ، مەیکەن بەهەرا ، مادامەکونێ ئێوە ئەوەنە لەخەمى میللەتن و مەێڵەحەتى ئەاوانتان ئەوێ ، ئەوە ئێستا بەشلەحەجێ وبەبەهان ئەچم لەو حدود ومدودە بەنزینتان بۆ ئەهێنم . کەچى باوانێکتە کورد ئەڵێ ( ئاش لەخەیاڵێک و ئاشەوان لەخەیاڵى ) ، عەکسەکەى راست دەرچوو ، لەبرى ئەوەى کێشەکەمان بۆ حەل بکەن و ، بڵێن کاکە گیان وا گەرمایە و رەمەزانە خەڵک عانە لەگیرفانیا نیە ، با ئێمەش هیمەتێک بکەین ، ئەجرى ئەوان بەینەوە ، لە بەرامبەر سیقەو دەنگدان و هاتو هاوارەکانى بەردەم سەهۆڵەکەو جادەى سالم بەوەفا بین . لا ئەقەل هیچ نەبێت لەسەرەى دور و درێژ و شەو خەفەر گرتن لە بەنزینخانە نەجاتیان بەین،خوا هەڵناگرێ بەحەق مومەسیلى حەقیقى ئێمەن و، ئەوە ئیسپاتیان کرد کە لەخۆمان زیاتر خەممان ئەخۆن ، ئەوەتا بەئۆپۆزسیۆن و سوڵتەو رەئیس و مەرئوسەوە ، بە ئەغڵەبى دەنگ و قەرارى عام گەیشتنە ئەو قەناعەتەى کە میللەت ساختەچى یە ، بەدۆروە ئەو ئەزمە یەى خوڵقاندوە ، بۆیە ئەوەڵ قەرارى پەرلەمان بۆ موەزەف و خەڵکى رەشۆکى ئەم میللەتە سەرەگرتوە و هەڵقرچاوى بەر گەرما و ، وە بەموناسەبەتى هاتنى جەژنى رەمەزانەوە سیعرى بەنزینیان لە 500 دینارەوە کرد بە 800 دینار .
داواکارم لەخەڵکى ئیتر ئاقڵ بن و بۆ موشکیلەى ئاو و کارەبا و موچە و شتى وا ، بیر لەرێپێوان مانگرتن و جادە قەتعکردن نەکەنەوە ، ئەگینا پەرلەمان ناچار ئەبێت کۆبێتەوە ، بەو نەوعە قەرارانە عیلاجى ئەو مەشاکیلانە بکات ، مەسەلەن مەعاش بکات بەمەوسیمى و ساڵى چوار جارتەوزیع بکەن ، ئەویش لەهەرەعائیلەیەکا ئەگەر چەن کەس مەعاش خۆر بوون ، یەک کەس بۆى هەبێت مەعاش وەربگرێت ، کارەباش بکات بەتاک و جووت ، یان شەوێک هەبێت وشەوێک نەبێت ، ئاویش بکرێت بەکارت و بەکۆبون و بەلیتر بەسەرمانا تەوزیع بکەن ، بۆیە رجائەن رجائەن ، بەو ئەزمە و نەهامەتى و شڵۆقیە رازى بن و نقە مەکەن ، با حەلى سەریعیش بۆ ئەوانە نەدۆزنەوە قوڕەکەمان بۆ خەست تر نەکەنەوە .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئاکۆ براهیم

ئەرشیڤی بەڕێز: ئاکۆ براهیم