ڕایی دكتۆر نەجمەدین كەریم لەسەر سەربەخۆیی و ئایندەی عیراق

  د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت عیراق بەتەواوەتی گۆڕاوەو ئەم وڵاتە لەبەردەم دوو رێگادایە ، یان دەمێنێتەوە وەكو وڵاتێك یان دابەش دەبێت ، بۆ مانەوەشی وەكو وڵاتێكی یەكگرتوو، تەنها یەك […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
 

د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت عیراق بەتەواوەتی گۆڕاوەو ئەم وڵاتە لەبەردەم دوو رێگادایە ، یان دەمێنێتەوە وەكو وڵاتێك یان دابەش دەبێت ، بۆ مانەوەشی وەكو وڵاتێكی یەكگرتوو، تەنها یەك رێگاچارە هەیە ئەویش ئەوەیە سێ‌ ناوچەی كۆنفیدراڵی لێ‌ دروست بكرێت .

د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لە چاوپێكەوتنێكدا كە ئەمڕۆ 8ی تەموز لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ بڵاوبووەتەوە سەرنجەكانی خۆی و حزبەكەی لەسەر مەسەلەی سەربەخۆی كوردستان و ریفراندۆم و بارودۆخی عیراق دەخاتە روو.

د.نەجمەدین كەریم رایدەگەیەنێت “ عێراق جارێكی تر ناتوانێت برواتەوە بارودۆخی پێشوو”

بەرای پارێزگاری كەركوك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی : عیراق بەتەواوەتی گۆڕاوەو ئەم وڵاتە لەبەردەم دوو رێگادایە، یان دەمێنێتەوە وەكو وڵاتێك یان دابەش دەبێت ، بۆ مانەوەشی وەكو وڵاتێكی یەكگرتوو، تەنها یەك رێگاچارە هەیە ئەویش ئەوەیە سێ هەرێم دروست بێت و ئەم سێ هەرێمە سیادەیان هەبێت یانی هەر هەرێمێك یاساو هێزی خۆی هەبێت بۆ پاراستنی ناوچەكەی‌و ئەم سێ هەرێمە لەنێوان خۆیاندا رێكدەكەون كۆنفیدراڵییەك دروست دەكەن .

د.نەجمەدین كەریم دەڵێت : خەڵكێكی زۆر لێدوانی جۆراوجۆر لەسەر ئەم دۆخە نوێیە دەدەن ، بەڵام دەبێت ئەمە كەم بكرێتەوەو رێككەوتنێك هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسیە كوردستانییەكاندا كە بەیەك دەنگ قسە بكەین .

نەجمەدین كەریم رایدەگەیەنێت ” هەموو كورد سەربەخۆی دەوێت، بەڵام دەبێت كۆدەنگی هەبێت و لەگەڵ یەكتر دابنیشین‌و زۆر بەوردی باسی ئەو مەسەلەیە بكەین و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پەیدا بكەین و لەم قۆناغەدا یەكڕیزیی بۆ كورد زۆر گرنگەو مزایەدەش بەسەر یەكترییەوە نەكەین ”
لەبارەی مادەی 140- یشەوە ، پارێزگاری كەركوك رایگەیاندوە : ئێمە لەكەركوك لەچەند ساڵی رابردوودا بارودۆخێكمان دروستكردووە نەك تەنها كورد ، بەڵكو عەرەب و توركمانیش لێمان نزیك ببنەوە ، ئەوەش لەهەڵبژاردنەكەدا دەركەوت .
سەبارەت بەئەنجامدانی ریفراندۆمیش لەكەركوك وتی : ئێمە ناتوانین تەنها كورد دەنگ بدات لەسەر ریفراندۆم ، دەبێت تۆ خەڵكی توركمان‌و عەرەبیش ئەگەر هەمووشی نەبێت بەشێكی باشی دەنگ لەگەڵ كورد بدات ، ئەگینا ئاسوودە نابین لەو پارێزگایە ، وتیشی : ئێمە كە لەماوەی رابردوودا لەتوكیا بووین ، مەسەلەی ئەنجامدانی ریفراندۆم باسكراوە ، باسی ئەوەكرا لەلایەنی دۆستە توركەكانمانەوە كە كەركوك بكرێتە هەرێمێكی تایبەتی ، وەڵامی ئێمە بەتایبەتیش وەكو پارێزگاری كەركوك كە لەوێبووین روونمانكردەوە ئێمە لەو باوەڕەداین كە لەم بارودۆخەی عیراقدا ، كەركوك وەزعی ئەمنی‌و ئابووری‌و پەیوەندیشی باشترە ئەگەر بەدۆخێكی تایبەت و تایبمەتمەندییەكی خۆیەوە خەڵكی كەركوك ریفراندۆمێك بكات و دەنگی لەسەر بدات بگەڕێتەوە ناو هەرێمی كوردستان بەوەزعێكی تایبەتەوە، چونكە كەركوك توركمان و عەرەب و كلدۆ ئاشووری تێدایەو شیعەیەكی زۆری تێدایەو سوننەشی تێدایە ، من لێرەشدا دووپاتیدەكەمەوە كە دەبێت رای هەموو نەتەوەكان هەبێت لەهاتنەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ئەگینا دۆخی كەركوكیش ئاڵۆز دەبێت و تێك دەچێت ، بۆ ئەوەی هەمووان رایان لەسەر ئەوە هەبێت ئێمە لەماوەی سێ ساڵ و شەش مانگی رابردوودا سەلماندوومانە كە جیاوازی ناكەین‌و ئەوانیش لەوە دڵنیا بوونەتەوە ، بەڵام ئێمە دەبێت وەكو سەركردایەیتی كوردیش ئەوە بخەینە بەرچاویان كە بەشداریبوونیان لەسەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران‌و ئەنجومەنی وەزیرانیش خۆی‌و هەروەها لەپەرلەمانیش ئەمانە دەبێت نوێنەری خۆیان هەبێت و خۆیان هەڵیبژێرن بۆ پەرلەمانی كوردستان‌و بەشداری بكرێن لەو رایانەدا ، ریفراندۆم لەكەركوك ئەگەر تەنها لەناو كورددا بكرێت سەركەوتوو نابێت ،

سەرچاوە : میللەت

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
وتاریکورد

ئەرشیڤی بەڕێز: وتاریکورد