Daesh1

ژنەكەی خەلیفە كێ دەستگیركردو چۆن ئازادكرا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەجا دلێمی هاوسەری خەلیفەكەی داعش ، ئەگەر هەڵەیەكی تەكنیكی نەبوایە بۆ تۆڵەی مێردی یەكەمی خۆی دەتەقاندەوە ، لەعێراقەوە چوە سوریاو بەنێوەندگیریەكی قەتەریش ئازادكرا.

دوای ئەوەی ئیدارەی واشنتۆن بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات دیاریكردووە بۆ هەركەسێك زانیاریان پێبدات كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ، ناوی سەجا حمید دلیمی هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی كەوتە بەرباس .

سەجا دلێمی عێراقییەو مێردی یەكەمی لەلایەن سوپای عێراقەوە ساڵی 2010 كوژراوەو سەجا ویستی لەتۆڵەیدا خۆی بتەقێنێتەوە بەڵام هەڵەیەكی تەكنیكی رێگربووە لەو كارەی .

دواتر سەجا روودەكاتە سوریاو هاوسەرگیری لەگەڵ بەغدادی دەكات، دەوترێ رژێمی ئەسەد دەستگیریكردوە بۆیە بەرەی نوسرە ژمارەیەك راهیبەی دەستگیركردوو لەبەرامبەر ئازادكردنیدا بەنێوەندگیریەكی قەتەری ئازادی كرد .

تائێستا نازانرێ دلێمی و منداڵەكانی گەڕاونەتەوە بۆ لای بەغدادی یان هێشتا لەسوریایە .

چەكدارانی داعش لە دوای سوریا هەوڵەكانیان لە عیراق چڕ كردۆتەوە لە ئێستاشدامەترسی ئەوەهەیە بەغدای پایتەختی عیراق داگیربكەن .

گرتە ڤیدیۆی ڕزگارکردنی سەجا لە زیندانی ئەسەد لەلایەن بەرەی نەسرەوە .

[su_youtube_advanced url=”https://www.youtube.com/watch?v=zHIQxZXu-Uo” height=”500″ showinfo=”no” autoplay=”yes” loop=”yes” modestbranding=”yes” theme=”light”]

سەرچاوە / خەڵک ـ ئاژانسەکان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت