سەلام سەعید : ژنێك .

ژنێك ووتی من جەستەم ئاوێتەیە لەخەیاڵ هزرم گوڵرانی عەشق تۆ نابینی پەلکە زیرینە لەمن ئەچێ لەجوانیدا شەپۆل هەمیشە ناگاتە رۆخی حەزم بۆیە لەگەڵبا دەزگیرانم و ئەویش لەگەڵ پرچم گەمە ئەکا […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ژنێك ووتی
من جەستەم ئاوێتەیە لەخەیاڵ
هزرم گوڵرانی عەشق
تۆ نابینی پەلکە زیرینە
لەمن ئەچێ لەجوانیدا
شەپۆل هەمیشە ناگاتە
رۆخی حەزم
بۆیە لەگەڵبا دەزگیرانم و
ئەویش لەگەڵ پرچم گەمە ئەکا
ئەی پیاو
دڵ رەق مەبە
من لە ناسکیدا لەئاو ئەچم
لە حزوری عەشقی تۆدا
تەنها مەلێکی بچوکم
عەشق ئەچرم

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
سەلام سەعید

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام سەعید