سلام سعید : هۆگرم بە .

هۆگرم بە دەچین کراسی لەهەور دەچنین لەعیشق باخچەیەك ساز ئەکەین دەچپێنین بەگوی بادا ڕووبار ئاگادار کات مشتێ ئاونگ بێنێ تا ڕووت تەڕ کەی ماندوێتیت بشکێنی سەرێك لەئامەد ئەدەین بەئاویەر ئەڵێن […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هۆگرم بە
دەچین کراسی لەهەور دەچنین
لەعیشق باخچەیەك ساز ئەکەین
دەچپێنین بەگوی بادا
ڕووبار ئاگادار کات
مشتێ ئاونگ بێنێ
تا ڕووت تەڕ کەی
ماندوێتیت بشکێنی
سەرێك لەئامەد ئەدەین
بەئاویەر ئەڵێن سنە بیدار کات
بەتەوارێکی عاشق دەڵێن
سەرگوزشتەی هاتنی مەستورەمان
بۆسلیمانی بۆ باسکات
دەچینە گوێ بانیژەی خەیاڵ
دەنگوی یەکەم ئاواز بۆدوورینی
یەکەم گۆرانی بۆ عەشق
چۆن بوو
مێژووی ماچ
بەلێوی شمشاڵ نوسرا
یان لێوی گوڵ
یان فرمێسکی جودایی کردی بەقردێلەی لێو
هۆگرم بە
دەچینە سەرباڵی با
لەلێوی گەلاوێژ ماچ و
ئەم ڕۆ لەگەڵ تۆ
بەرسیلەی عیشق
هۆگرم بە

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
سەلام سەعید

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام سەعید