Dr.-berhem

یەكێتی: موئامەرەكەی پارتی و گۆڕان بەر لەوەی دژی دكتۆر بەرهەم بێت لە دژی یەكێتییە

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەندامێكی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند ، زۆرینەی پەرلەمانتارەكانی یەكێتی دەنگیان بە دكتۆر بەرهەم داوە ، بۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ، دەرنەچوونیشی دەگێڕێتەوە بۆ رێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان ، هەروەها بە “ موئامەرە ” یەك ناوی دەبات ، كە بەر لەوەی دژی دكتۆر بەرهەم بێت ، دژی یەكێتییە .
سلێمان عەبدوڵڵا یونس ، كە ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتییە ، دەڵێت “ لەڕاستیدا دەنگ نەدان بەدكتۆر بەرهەم ، پەیوەندی بەهەمان ئەو ڕیكەوتنەوە هەیە كەلە ١٧ی نیساندا لەنیوان پارتی و گۆران واژۆ كراوە ، چونكە بەروونی زانراوە كەئەوەی دەنگی بەدكتۆر بەرهەم نەداوە، بریتی بوون لەزۆرایەتی ئەندام پارلەمانەكانی پارتی و گۆڕان و بەپێچەوانەوە لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتیەوە ، لەكۆی ١٩ ئەندامی ئامادەبوو دكتۆر بەرهەم دەنگی ١١ ئەندام پارلەمانی یەكێتی و ٦ دەنگی كۆمەڵ و یەكگرتوی ئیسلامی بەبەڵگەی سەلمێنراوەوە هێناوە ”.
هەروەها دەڵێت “ دەبێت یەكێتی بزانێت موئامەرەی پارتی و گۆڕان بەرلەوەی لەدژی دكتۆر بەرهەم بێت ( كەدەنگی زۆرایەتی مەكتەبی سیاسی لەپشت بوو ) لەدژی یەكیتی خۆیەتی ، چونكە سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكانی ناو پارتی و گۆڕان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كەفراكسیۆنەكانی پارتی و گۆڕان بەو ئومێدە دەنگیان نەداوە بەدكتۆر بەرهەم بۆئەوەی یەكێتی بەكێشەكانی ناویەوە بمێنێتەوە و لەدواجاردا ڕووبەڕووی ئینشیقاقێكی دیكەش ببێتەوە ”.
سلێمان بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەكان زیاتر دەڵێت “ ئەو سەرچاوە هەواڵگریانەی كەپێشوتر گەیشتبوونە دەست سەرچاوە تایبەتیەكانی یەكێتی بەڕۆشنی جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كەپارتی و گۆران گرەو لەسەر دەرنەچوونی دكتۆر بەرهەم و تەقینەوەی كێشەكانی ناو یەكێتی دەكەن و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆئەوەی دكتۆر بەرهەم نەبێت بەكاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار”.
سلێمان ناردنی دكتۆر بەرهەم بۆ بەغدا، بە هەڵە ناو دەبات و دەڵێت  “ لەهەموو حاڵەتێكدا یەكێتی براوەیە، چونكە لەلایەكەوە پۆستی سەرۆك كۆماری لەمشتدایە و لەلایەكی دیكەشەوە خۆشبەختانە ، یەكێتی ئەو هەڵەیە دووبارە نەكردەوە كەكاتی خۆی بەناردنی مام جەلال بۆ بەغدا كردی چونكە لەهەموو حاڵەتەكاندا یەكێتی بۆ كوردستان و لەناو خۆشیدا پێویستی بەدكتۆر بەرهەمە ، ڕاستە موئامەرەكە سەری گرت بەڵام دكتۆر بەرهەم هەر خۆشەویستی خودا و خەڵك و یەكێتیەكانە و لەپۆست و پلە و پایەش گەورەترە و ئایندەی ڕۆشنە . بالێرەدا پارتی و گۆڕانەكان و هاوپەیمانەكانیان زۆر دڵخۆش نەبن چونكە دڵنیابن زوو پەشیمان دەبنەوە ”.

سەرچاوە / نوچە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت