Tallebani-Newshirwan

دکتۆر کەمال میراودەلی : ئایا بەڕاست مامە هاتۆتەوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نە ئۆپۆزیسیۆن هەیە نووزەیەکی بێت
نە سیاسییەکی خاوەن عەقڵی سەربەخۆمان هەیە راستیی تەنیا راستیی بکاتە داواو دروشم
نە هێزێ هەیە بپرسێت
نە ئەخلاق و ئەتەکێت حیسابی بۆ دەکرێت
رۆژنامەگەریش بۆتە سەخافەتچێتی و ساختەچێتیی و داعشچێتیی

مامە هاتەوە. بە خێر بێتەوەو یاخوا هەر ساغ و سەلامەت بێت .

بەلام کەس نییە پێمان بڵێ: کام مامە هاتۆتەوە؟
هەر ئەو مامەیە کە رۆێشت دوای نەخۆشکەوتنی.
مامەی پێش نەخۆشکەوتنی. مامەی چابۆوە ، نیوە چابۆوە . چارەک چابۆوە : یان .. یان؟
نە راپۆرتێکی پزیشكی ، نە بەڵگەیەکی بەرچاو ، نە راگەیاندنێکی رەسمیی
وەک سەرۆک کۆمار ، سەرکرەیەکی کورد ، سەرۆکی حیزبێک، کەسایەتییەک
دەبوو ئەم هەرێمە بەربەرستانە دوای ٢٣ ساڵ گوایە حکومەت ئەو دەزگاو میکانیزم و پرۆسە پزیشكیی و یاسایی و ئەخلاقییەی هەبایە ئێستا راپۆرتێکی راست و باوەرپێکراو بداتە پەرلەمان و پەرلەمانیش راستییەکە بە پەرلەمەناتاران وخەڵک بڵێت.

ئاخر مامە تەنیا جەستە نییە .
نە بووکەشوشەیەکیشە بنەماڵەکەی بە ئارەزووی خۆی یاری پێ بکات
نە هەیکەلیکیشە بۆ رەسم لەگەڵ گرتن و عەتفی مێگەل راکێشان
گەر مامە تەواوی عەقڵ و هوشیاریی و فامی بەسەر قسەو رەفتارو کرداری خۆیدا نەبێت ، بە هەموو شەرع و یاسایەک ، ئەو هەموو رەسمگرتن و درۆکردنە بە ناوی ئەوەوە بە [ خراپبەکار‌هیێنان و ئیستیغلال ] حیساب دەکرێت و لە یاسای ئەو ولاتانەدا کە کەرامەتی مرۆڤی ئاسایی جا چ جا سەرۆک وکەسێتتیەکان دەپارێزن ، قەدەغەیەو شایانی سزایە ..
کێ دەیتوانی لە ماوەی تەواوی نەخۆشییەکەی و پێش وەفاتی بچێ رەسم لەگەڵ ماندێلا بگرێت و درۆ بە ناوی ئەوەوە پەخش بکات ؟
مامە وەک سەرۆککۆماری کاربەڕێکەر یان بە دیفۆلت ماوە بۆ درێژ کراوەی عێراق هاتەوە
لەوەش بەولاوە ، مادام هێشتا ماوەو جێگری بۆ دانەنراوە ، هێشتا سکرتێری گشتیی یەکێتی یە .
کەوایە : گرنگە بزانین کام مامە ، چۆن مامەیەک هاتۆتەوە ؟
مامەی سەرۆک و سکرتێر ، گەر نا ، بۆ ئاوا ناوی دەبەن ؟
گەر ئا ، بۆ قسەیەکی یەکلاکەرەوەی لەو مەهزەلانەی یەکیتی دا نەبوو ؟
گەر مامەیەکی ترە ، نە سەرۆکە ، نە سکرتێر ، نە خاوەن فام و وەڵام ، بۆ نەزانین ، بۆ ئاوا دەیکەنە پێشانگای درۆسازیی ؟
خۆ ئەو تا هەموو پلەو پایە سیاسیی و مەعنەوییەکانی بمێنن لە پێشدا مڵکی گەلەکەیەتی ، ئەوسا حیزبەکەی ، ئەوسا شارەکەی ، نەک خێزانەکەی .
راستیی ئەمە هەرچییەک بێت ، شاردنەوەی شەرمەزارییەکی مێژوویی گەورەیە کە دەبێتە پەڵەیەک بە ناوچەوانی درۆزنەکانەوە .
گەر تا ئێستا دەوترا بنەمالەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت ، راستیی دەشارنەوە ، ئێستا چی؟
1 / دەلێن کاک کۆسرەت نوکتەی بۆ گێراوەتەوەو قاقا پێکەنیوە ؟ 
2 / دەلێن خێڵی یەکێتی لە حزوریدا بە جەماعی کوڵی گریانیان هاتۆتێ و مەنجەڵێک فرمێسکیان هەڵڕشتووە ؟
3 / دەڵێن بە میری گردەکەی وتۆتەوە : کاکە نەوە و یادگارە خۆشەکانیان گێڕاوەتەوە؟
ئەوەتا مالکی هەژاریش باوەڕی کرووە مامە هاتۆتەوەو بەو خەیاڵە خۆشە هاتۆتە شار کە مامە دەتوانێت قسەیەکی خێری یەکلاکەرەوەی بۆ بکات و بڵێ : لا بدیل لمالکی الا مالکی . و بەغدا وەک خۆی لێ بێتەوە. ئەو قسەیەی کە بۆ چێگرەوەی خۆی نەیکرد .
دڵنیاین بەغدا وەک خۆی لێ نایەتەوەو دەردو چارەسەری مالکی ش لای سیستانی یە نەک تاڵەبانی .
بەلام مادام دامودەزگای بەرپرسمان نییە ، ئەوە ئەرکێکی ئەخلاقی یە لەسەر هەموو ئەوانەی تالەبانییان بینیوە ، پێمان بلێن بەراست مامە هاتۆتەوە یان نا ؟
ئایا دوای ئەو رەسمگرتن و ساختەسازییە دیسان مامەی هەژار وەک ١٨ مانگی پێشوو، وەک بەردی بن گۆم ون دەبێتەوەو دەبێ چاوەڕوانی بکەین تا بەراستی بە ئارەزووی ئازادی خۆی دێتەوە یان نایەتەوە ؟

http://xendan.org/dreja.aspx?Jmara=4390&Jor=1

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت