گه‌شاوه‌ جاف : مردنێكی پڕ تاسه .

كوشنده‌یه‌ ساته‌كانی بێ‌ده‌نگیی له‌ تاریكی شه‌وه‌زه‌نگدا ده‌تتاسێنێ هه‌نگاو ده‌‌نێین به‌بێ هیوا توانای په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ریایی غووربه‌ته‌ی نه‌ما ماندووی كردی………….. بێ‌هیوا به‌ڕێیده‌كه‌ی ئه‌م ساتانه‌ له‌ غوربه‌تا هه‌موو ڕۆژێ جۆره‌ بێده‌نگییه‌ك ئاسمانی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

كوشنده‌یه‌ ساته‌كانی بێ‌ده‌نگیی

له‌ تاریكی شه‌وه‌زه‌نگدا ده‌تتاسێنێ

هه‌نگاو ده‌‌نێین به‌بێ هیوا

توانای په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ریایی غووربه‌ته‌ی نه‌ما

ماندووی كردی…………..

بێ‌هیوا به‌ڕێیده‌كه‌ی ئه‌م ساتانه‌ له‌ غوربه‌تا

هه‌موو ڕۆژێ جۆره‌ بێده‌نگییه‌ك ئاسمانی دڵ ده‌گرێ

به‌ره‌و دنیای خه‌یاڵ ڕاكێشت‌ ده‌كات

ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی كه‌ هه‌زاران كه‌س مه‌ست‌ده‌كه‌ن

به‌ڵام ناگه‌نه‌ ئه‌نجامێک .. ببێته‌ ده‌رمانی دڵی بێ نه‌وا،

زوڵمه‌تێکه‌ كه‌س به‌ هاواری كه‌س نایه‌ت

وا باڵیكێشاوه‌ به‌سه‌ر گشت دنیا

كه‌ هه‌رده‌م ڕووناكی نابینی سه‌رده‌ركا

تاریكیه‌كه‌ چاو..چاو به‌دی ناكات

بێده‌نگییه‌كه‌ ووشه‌ له‌ زار سه‌ر ده‌رناكا

كۆتاییه‌كی پڕ حه‌سره‌ته‌ ڕوو له‌ هه‌مووان

له‌ ده‌رگای گشت كه‌س ده‌دات

تا ئاماده‌بن بۆ دوا گه‌شتی ئاسمان

بێ قه‌راره‌ ئه‌م بێده‌نگیی و زووڵمه‌ته‌..كه‌ هه‌مووجیهان ته‌ی‌ده‌كات

ناتوانێ له‌ شوێنێكدا پشووبدات

به‌بێ ئازار گشت مرۆڤان گه‌شبین بكات

ئای له‌م زوڵمه‌ته‌ی ..‌ هێنده‌ بێ قه‌راره‌

ناتوانێ له‌ هیچ كونجێكی ئه‌م دنیا

ئۆقره‌ بگرێ بۆ هه‌تاهه‌تایێ گووزه‌ر نه‌كا.

 

٢٠٠٧ / له‌نده‌ن

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
گەشاوە جاف

ئەرشیڤی بەڕێز: گەشاوە جاف