ئه‌و خێزاندارانه‌ی‌ جیاده‌بنه‌وه‌ به‌تاوانبار به‌رامبه‌ر ژینگه‌ ناوزه‌د ده‌کرێن

وه‌رگێڕانی له‌ هۆله‌ندیه‌وه ‌: گه‌شاوه‌ جاف . ئه‌مستردام – ژینگه‌ پاریزان بۆیان نییه‌‌ جیا ببنه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساته‌ بۆ سه‌ر سروشت . ئه‌مه‌ سه‌ردێری هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ( ته‌لی گرافی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

وه‌رگێڕانی له‌ هۆله‌ندیه‌وه ‌: گه‌شاوه‌ جاف .

ئه‌مستردام – ژینگه‌ پاریزان بۆیان نییه‌‌ جیا ببنه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساته‌ بۆ سه‌ر سروشت .
ئه‌مه‌ سه‌ردێری هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ( ته‌لی گرافی هۆله‌ندی ) بوو که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات جیابوونه‌وه‌ی خێزانداره‌‌کان ته‌نها کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان ناکات , بگره‌ هۆکارێکی ترسناکیشه‌ بۆ ژینگه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ژینگه‌پارێزن بۆیان نییه‌‌ جیا ببنه‌وه‌ .
هه‌واڵه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ستپێده‌کات :
ئه‌و که‌سانه‌ی جیا بوونه‌ته‌وه ‌له‌ ٥٣٪ زیاتر کاره‌با به‌کار ده‌هێنن و‌ ڕێژه‌ی له‌ ٤٢٪ زیاتر ئاو به‌کارده‌هێنن ، ئه‌م ڕێژانه ‌ له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونێکی زانکۆی ( میخیگان) ده‌رکه‌وت .
زیادبوونی رێژه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سیی مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ زۆر خانوو دروست بکرێت‌و زۆر ڕێگه‌وبان بنیاد بنرێن که‌ ئه‌مانه‌ کاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌ .
ماڵه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان له‌ سه‌رو له‌ ٤٢٪ شتومه‌ک داده‌نێن له‌ ماڵه‌کانیان ‌و به‌کاریده‌هێنن ، له ‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه یه‌ک جار و نیو زیاتر, پاشماوه‌ له‌سه‌ر شه‌قام داده‌نێن ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جیانه‌بوونه‌ته‌وه‌ و به‌ خێزانداریی ماونه‌ته‌وه‌ .
له‌پاڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێ ‌” له‌گه‌ڵ یه‌کتر بمێننه‌وه‌ له‌به‌ر (منداڵ) ده‌توانن ئه‌مه‌شی بۆ زیادبکه‌ن‌و بڵێن” له‌گه‌ڵ یه‌کتر بمێننه‌وه له‌به‌ر( ژینگه‌) ”. که‌واته‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆمان‌ده‌رکه‌وت که‌ پێش جیابوونه‌وه‌ت بیر له‌ دوو شت بکه‌ره‌وه‌ : یه‌که‌م منداڵ .. ‌دووه‌م ژینگه‌ .

له‌نده‌ن / ٢٠٠٧

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
گەشاوە جاف

ئەرشیڤی بەڕێز: گەشاوە جاف