Sheyma

دکتۆر کەمال میراودەلی : شەو نخوونییەک لەگەڵ شەیما دا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شەیما ئەو کۆرپە پارچە گۆشتە ، گۆران گوتەنی ، مەعسومە بێگوناه و بێناسنامەیەیە ، کە دە دقیقە دەوای کوشتن و مردنی دایکی دکتۆرەکان توانیان لەسکی دایکییەوە بیهێننە دەر و ئێستا هەناسەدەدا بۆ ژیان لە غەززەیەکدا کە تەنیا مردنی تێدا دەبارێت.
ئەمە وێنە ڤیدیۆکەی شەیمایە کە هەر بە ناوی دایکە ٢٤ ساڵییەکەیەوە ناو نراوە .
ئەمە ئەو زانیارییەیە کە دەربارەی شەیما لە سایتی سکای نیوز لەگەڵ ڤیدیۆکە بلاو کراوەتەوە :
کۆرپە کچێک ، دوای ئەوەی دایکوباوک و براکانی بە بۆمبابارانی ئاسمانی ئیسرائیل کوژران ، بە کرداری سیزاریانی پاشەمەرگ ، لە دایک بوو ..
دایکی کچەکە ، شەیما حوسەین شێخ عەلی ، تەمەن ٢٤ ساڵ ، رۆژی پێنج شەممە بە پارچە بۆمبا کوژرا دوای دارمانی بانی ماڵەکەیان. کۆرپە كچەکەی ، کە ئەویش بەناوی دایکییەوە شەیما کرا ، کێشی پێنج پاوەندە ، و دەوترێ رەوشی تەندروستی لە خەستەخانەی ئەقسا جێگیرە ..
دکتۆر واجید قەشطە وتی : دایکەکەیان هێنا ، لەدووا مانگی سکپڕیی دا بوو . دکتۆرەکان عەمەلیاتیان لەسەر دایکەکە دەکرد کە هەستیان کرد کۆرپەکەی ناو سکی دڵی لێدەدات . هیشتا تەندروستی کۆرپەکە ئەوەندە باش نییە ، هەناسەدانی لەسەرەو رەنگە پێنج هەفتەیەک لە خەستەخانە بمێنیتەوە چونکە نوقسانیی ئۆکسجینی هەیە .
سایستی سکاینیوز، ٢٨ ی تەمووزی٢٠١٤
رۆژێ دوای بلاوکردنەوەی ئەم هۆنراوەیە شەیما بەهۆی بۆمبارانکرنی کارەبای غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوەو کوهانەوەی جیهازی ئۆکسجینەکەی شەیما مرد . هەر وەک لە هۆنراوەکەدا وتوومە زازییەکان بەدوای هەناسەکانییەوە بوون تا نەهێڵن بژی و چووە پاڵ دایک و باوک و براکانی .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هۆنراوەکە کلیک بکەرە سەر ــ شەو نخوونییەک لەگەڵ شەیما دا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت