selam-saed

سەلام سەعید : هۆگرم بە ! .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەچین کراسی لەهەور دەچنین
لەعیشق باخچەیەك ساز ئەکەین
دەچپێنین بەگوی بادا
روبار ئاگادار کات
مشتێ ئاونگ بێنێ
تا روت تەر کەی
ماندوێتیت بشکێنی
سەرێك لەئامەد ئەدەین
بەئاویەر ئەڵێن سنە بیدار کات
بەتەوارێکی عاشق دڵێن
سەرگوزشتەی هاتنی مەستورەمان
بۆسلیمانی بۆ باس کات
دەچینە گوێ بانیژەی خەیاڵ
دەنگوی یەکەم ئاواز بۆدورینی
یەکەم گورانی بۆ عەشق
چۆن بوو
مێژوی ماچ
بەلێوی شمشاڵ نوسرا
یان لێوی گوڵ
یان فرمێسکی جودایی کردی بە قر دێلەی لێو
هۆگرم بە
دەچینە سەرباڵی با
لەلێوی گەلاوێژ ماچ و
ئەم رۆ لەگەڵ تۆ
بەرسیلەی عیشق
هۆگرم بە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت