PUK-1

ئەکرەم محـمدئەمین : کێ خاوەنی یەکێتیە ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەندام بون و خەباتکردن لەناو ریزەکانی یەکێتیدا جیاواز بوو لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی ناو کوردستان .
ئەبوایە باری رۆشنبیری و تێگەشتن لە بزوتنەوەی ڕزگاری و ئامادەیی کۆبونەوەو سیمنارو بەهیزکردنی پەیوەندیە کۆمەلاتیەکان و بیرو بۆچونی تایبەتی خۆت بویتایە ، ناوەندی کۆمەڵە خوێندنگابوو .
ئەندامانی یەکێتی خۆیان بەخاوەنی یەکێتی ئەزانی ، ئەگەر پێشمەرگە بویتایە ئەم خاوەنداریەت زیاتر بەر ئەکەوت .
لە هەمان کاتدا هەر لە بەڕێز مام جەلال و برادەرانی مەکتەبی سیاسیەوە هەموویان سەرکردەو هاوڕێمان بون . یەك بەرنامەو ئایندەش هەبوو .
بێجگە لە ووشەی ( رەخنە گرتن ) هیچ ووشەیەکی تر لە جێگەی بەکار نەئەهێنرا .
ئەندامانی یەکێتی لەگەڵ جەماوەردا ئەژیان وەکو ماسی و ئاو . بێ یەکتری مانای نەبوو .
هەموومان بروامان بە خەبات و تێکۆشان و پاراستنی سەروەری و درێژە پێدانی خەباتی هاوڕێ شەهیدەکانمان بوین .
لەبیرو باوردا هێندە دەولەمەند بوین خۆمان بە بوێر و سەبەرز زانیوەو ئەزانی ، بیرمان لای شتی لابەلا نەبوو ، ویژدانمان زۆر ئاسودە بوو .
یەکێتی خاوەنی کوردستان و خاوەنی راپەرین بوو ئەمە کەس ناتوانێ لاری لێبکات .
هەر یەکێتی بوو لایەنەکانی تری هێنایەوە ناو کوردستان و قەناعەتی پێکردن بەرنامەیان چی هەیە بۆ راپەرین .
لێرەوە یەکێتی سەرەتای لەدەستدانی خاوەندارێتی بوو!!!
١ – یەكیتی پێویست بوو پارتە کوردیە نوستوەکانی ناو ئێران خەبەر بکاتەوە . بۆ ئەوەی وەکو دانوستاندنی ساڵی (١٩٨٤) یەك لایەنە نەروات . بە کۆی لایەنەکان راپەرینەکە سەرکەوتنی بەرفراوانتر ئەکرد و هێزی خۆی ئەدایە .
٢ – هەڵبژاردن و دەنگی زۆری نایاسایی پارتی لە ماوەی سال و نیوێك خەباتی سیاسیدا لە کوردستاندا سود وەرگرتن لە لێخۆشبونی بەرەی کوردستانی بوو لە تاوانباران ئەمان توانیان لە خۆیانیان کۆبکەنەوە .
٣ – بۆ ئیدارەدانی هێزەکان هەردوو لا و دامەزراندنی ئەندامەکانیان لە بەڕێوبەراتیەکان دا دابین کردنی بژێوی ، وای کرد پەیوەندیەکان توند ئەبواوە رۆژانە لەگەڵ یەکتری تا گەیشتە شەری ناوخۆ.
٤ – زۆرێك لە لایەنەکانی تروە ئەهاتنە ناو یەکێتیەوە ، یەکسەر پلەی بەرزیان پێئەدراو هیچ بارگراوندێکی نەبوو لەسەر خەباتی یەکێتی و چۆنیەتی هەلس وکەوت لە ناو یەکێتیدا.
ئەمەش بەشێکی تری دروست بونی کتلە و ناوچەگەری و تاقم تاقمی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەتوانم بڵێم زۆریان هاتنەوەی بۆ ناو یەکێتی تەنها قازانجی تایبەتی بوە هیچی تر .
٥ – هەلگری ناوی پاشکۆی بەرپرسێک تا بتوانێت جێگەی خۆی دابین بکات و دروست کردنەوەی مۆرکی عەشایەری لە بزوتنەوەیەکی نوێدا ، کە ئەمانە خەڵکانی هەلپەرست و ماستاو چی دروست ئەکات ، هیچ کاتێکیش ئامادە نین قسەی باش بکەن .
٦ – یاری کردن بە ململانی ناو یەکێتی و ڕۆشتن و هاتنەوە و وەرگرتنی پارەی و پلەی باش ، ئەگەر لە شوێنی خۆی بوایە ئەمەی نەبوو . خوشك و براو ئامۆزا و هەر یەکەیان لە حزبێکی تر کار ئەکەن لەوانەیە لە دەزگا نهێنیەکانیشدا.
ئەم جۆرە کەسانە ناتوانن پێگەی خۆیان بپارێزن و خاوەنی قسەی خۆیان بن .
بەڵێ یەکێتی هەمیشە دڵی گەورە بوە جێگەی هەموو کەس ئەبێتەوە بۆ خەبات و تێکۆشان بەلام پێوستە مێژوی یەکێتی لەبەر چاو بگریت رابوردوی خۆتیش لەبیر نەکەیت .
ئەندام و پێشمەرگەی یەکێتی سوتەمەنی ئەم ڕێبازەبون رووبارێك خوێنی بەخشیوە.
چەندین ئەندام و پێشمەرگەی دێرین بە بروانامەی بەرزتر کە یەکێتیان گەیاندۆتە ئەم رۆژە هەموو تەمەنی خۆیان کردە مۆم بونە سوتەمەنی ململانیەکانی ناو یەکێتی ، کە خاوەنی راستەقینەی یەکێتین .
بەداخەوە سەرکردایەتی هێندە بروای بە خۆی نەماوە دوا بریار بدات چارەنوس ئەداتە دەست لایەنە سیاسیەکانی ناو کوردستان هەتا نوسینی ئەم نوسراوەش لە راگەیاندنەکانەوە دژی یەکێتی ئەدوێن.
یەکێتیتان بە ئاقارێکدا بردوە بەرپرسیاریتان جێگەی گومانە ، یەکێتی لە کۆلانێکی بنبەستدایە ، هەتا سەرکردایەتی گۆرانگاری لە خۆیدا نەکات ئەم گرێ کوێرەیە بۆ یەکێتی ناکرێتەوە لە بازنەیەکدا خولی خواردوە.
چەندین خێزان زیاتر لە کورێکی کردە پێشمەرگە و لە پێناوی ئەم ڕێبازەدا شەهید بون .
بۆ مشە خۆرەکانی ناو یەکێتی زیادە رۆیی سنوری هەیە .
ئایا پرسیارتان لە خۆتان کردوە لە رابوردی خۆت و موچەی مانگانەت ؟
١ – ئایا چەند بە هێندەی مانگانەی شەهیدێك وەرئەگریت ؟
٢ – ئایا ئەوتوانی یەك رۆژ پێشمەرگایەتی و لە ریزەکانی یەکێتیدا بکردایە ، ئایا چەند بە هێندەی مانگانەی پێشمەرگەیەکی دێرین وەرئەگریت ؟
٣ – ئایا بە هێندەی خەباتی ژێر زەمین و زیندانی سیاسی بۆ یەکێتی ماندوو بویت ، مانگانەکەت چەند بە هێندەی مانگانەی ئەم تێکۆشەرانەیە .
ئەمانەن خاوەنی یەکێتی ، بۆیە ئەلێـم بوکێ لەگەڵ تۆمە خەسو گوێت لێبێت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت