Salar-Basire

دکتۆ سالار باسیره‌ : ئایا ئیسلامی سیاسی ئالته‌رناتیڤه‌ بۆ سیسته‌مێكی سیاسی نوێ؟ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

  

له‌ناو هه‌ناوی ئیسلامیزمدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهادیی تۆتالیتێر سه‌ریهه‌لداوه‌ كه‌ جێگای مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌لگا ، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ رێگای زه‌بروزه‌نگ و تیرۆره‌وه‌و دژ به‌ دیموكراسیه‌تی عه‌لمانی خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی و ده‌وله‌تی خوا دروست بكات . ئه‌و تۆتالیتاریزمه‌ نوێیه‌ ئیسلامیه‌ جه‌نگێكی نوێی له‌گه‌ل خۆی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌و پێداگریی له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی خودایی تۆتالیتێر ده‌كات . سیسته‌مێكی سیاسی نه‌یه‌وێت دین و ده‌وله‌ت له‌ یه‌كتر جودا بكاته‌وه‌ نابێته‌ ئالته‌رناتیڤێكی واقعبینانه‌و له‌م تێڕوانینه‌وه‌ ناكرێ هه‌لگری فكری مه‌كه‌زیه‌ت نه‌بێت و مه‌ركه‌زیه‌تیش له‌گه‌ل دیموكراسیه‌تدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌. هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین و مه‌زهه‌ب دروستبوبێت و بة تقديس بكريت هه‌رگیز نابێته‌ ئالته‌رناتیڤ و مۆدێلێكی ته‌ندروست و ئه‌قلانی بۆ كۆمه‌لگا. به‌ ڕای من ئاینده‌ی ده‌وله‌تی عێراقیش ئاینده‌ی ناكۆكی و ململانێی توندی نێوان هێزه‌ دیموكرات و عه‌لمانیه‌كان و ئیسلامه‌ ده‌مارگیره‌كان ده‌بێت و ده‌بێته‌ بابه‌تی سیسته‌می سیاسی عێراقی ئاینده‌. ئێمه‌ی كوردیش بێبه‌ش نین لێی .

ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ مێژوی ئیسلام و به‌ حوكمی ئایدۆلۆژیاكه‌ی ده‌بینین ئاڕاسته‌یه‌كی حیزبیی هه‌بوه‌و شه‌ڕی بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لات كردوه‌ ( ته‌نانه‌ت له‌ نێوان مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌كانی خۆشیدا…) و كار بۆ دروستبوونی ده‌وله‌تێكی ئیسلامی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ ئه‌مه‌ به‌ ئیسلامه‌ سیاسیه‌ میانڕه‌وه‌كانیشه‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگا پێویستی پێیه‌تی سیسته‌م و ده‌ستورێكی ته‌ندروست و ئه‌قلانیه‌ كه‌ تێیدا جێگای سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌ ئاین و كه‌لتور و فكرو ئه‌تنیكه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ببێته‌وه‌ . لایه‌نێك ته‌نها كاتێك ده‌توانێت تاكڕه‌وانه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وله‌ت بكات كه‌ ببێته‌ دیكتاتۆرێكی موتله‌ق .