محەمەد ئەحمەد: خەرج كردنی 30000 دۆلار بۆ شەهیدی پێشمەرگە نەك بۆ وەزیر .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پێشمەرگە, قەڵای قایمی كوردستانە بۆ روبەروبونەوەی هەر هێڕشێك و ئاشكرایە ئەگەر پێشمەرگە نەبێت و سنورەكان نەپارێزن, هەرگیز دەسەڵاتی سیاسی لە كوردستان بونی نابێت و خەڵك دەربەدەری دەستی دوژمنانی گەلی كوردستان دەبیت .
لەم رۆژانەدا بە بڕیاری كابینەی هەشتەمی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان, بۆ هەر وەزیریك بڕی 30000 دۆلار بدریت بۆ باشتر كردنی رەوشی ئابوری وەزیرەكان, ژمارەی وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان 21 وەزیرە و بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی دەبنە 23 كەس, پێكەوە با بیژمێرین چەند دەكات :
30000 دۆلار دەكاتە 34963473 دینار عێراقی .
34963473 دینار * 23 وەزیر = 804159879 دیناری عێارقی, هەشت سەد و چوار ملیۆن و سەد و پەنجاو نۆ هەزار و هەشتسەد و خەفتا و سێ دینار.
هەروەها هەمومان ئەوەش دەزانن بە خانەنیشینكردنی وەزیرەكانی كابینەی حەوتی حكومەتی هەرێم, هەر وەزیریك 45000000 چل و پێنج ملیۆن دیناری پێدرا جگەلە موچەی خانەنشینی مانگانەی .
45000000 * 23 = 1035000000 دینار عێراقی, ملیارێك و سی و پێنج ملیۆن
كۆی گشتی ئەمانە دەكاتە :
804159879 + 1035000000 = 1839159878 ملیارێك و هەشت سەد و سی و نۆ ملیۆن و سەد و پەنجا و نۆ هەزار و هەشت سەد و حەفتا و هەشت دینار.
ئێستا ئەم پارەیە بۆ خزمەتكردنی پێشمەرگە سەرف بكرێت یاخود بۆ ئاوارە كوردەكانی جەلەولا و ناوچەكانی دەوروبەری موصڵ سەرف بكرێت باشە یان بۆ وەزیرەكان تا رەوشی ئابوری خۆیانیان پێ چاك بكەم, ئایە رەوشی ئابوری وەزیرەكان لە رەوشی ئابوری پێشمەگە و ئاوەرە كوردەكان خراپترە؟؟ , ئایا پێشمەرگە شایستەی ئەوە نییە موچە 500000 پێنج سەد هەزارێكەی بۆ زیادبكریت و چیتر پارەی حكومەتی هەرێم بۆ شتی بێ مانا سەرف نەكرێت, خۆ هەر وەزیرێك موچەكەی بەشی ئەوە دەكات تا رەوشی ئابوری خۆی پێ چاك بكات, بەڵام پێشمەرگە بە 500000 دینارەوە ئەگەر كرێچیشبێت ئەوا ناتوانێت هیچی پێ بكات و دڵنیام زۆربەی زۆریان قەزداری دوكانەكانی تەنشیت ماڵی خۆیانن .
بەڕای من حكومەت قسورێكی زۆری كردوە لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و پێشمەرگە بەتایبەتی .

بۆیە لێرەوە ئەو پێشنیارە دەكەم, لەبەری ئەوەی 30000 دۆلارە بدرێتە وەزیرەكان , 10000 یەك دەفتەر دۆلار بدریتە خانەوادەی هەر شەهیدێكی پێشمەرگە كە لەم دواییەدا لەبەر ئازادكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان بەدەست دوژمنانەوە شەهیدكران .

تێبینی: ئەمەی كە حسابكرا پەیوەندی بە موچەی مانگانەی وەزیرەكانی ئێستا و موچەی خانەنشینكردنی وەزیرەكانی پێشتر نییە, ئەمە تەنها بڕیاری تایبەتە و ئێمە پێی دەزانین .