PDK-Zerivan

موسا گەردی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد : ئێمە بە فەرمانی سەرەوەی خۆمان لە شەنگال کشاینەوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو شکستێک ، سەرئەنجامی کەمتەرخەمی و بڵانسی هێز و ناڕێکی لەتوانا سەربازی و تەکنۆلۆجی و … هتد ، دەبێت . بەلام شکستەکەی شەنگال سەرئەنجامی بڵانسی هێز و کەمی تواناکان نەبوو ، بەڵکوو کەمتەرخەمی و خەمساردی و تەکتیکی بێ سەروبەر بووە . ئەم بۆجوونە هەڵهێنجاویی ئەو قسەیەی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردە ، لەپاش  ئەوەی بارزانی سەرۆکی حیزبەکەی بڕیاری لێپچینەوە لەو کەسانە دا ، کە هەڵهاتن لەبەرەکانی بەرامبەر داعش لە نەینەوا . بەلام کاتێک لەو فەرماندانەی بەبڕیاری سەرکردەکەی داوای لیپێچینەوە لێ دەکرێت و دێتە وەڵام و پیلانی شکستەکە ئاشکرا دەکات .. ئەوا دەبێت کورد لێپێچینەوە لەسەرو ئەوان بکات ، جوونکە ئەمە پەیوەستە بەبەزاندنی ئاسایشی نیستمانی .

ئەمەی خوارەوە ئەو کورتە هەواڵەیە ، کەلە ڕۆژنامەیەکی پارتی بڵاوکراوەتەوە بەناوی باسنیوز .

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەک فەرماندەی بەرەکانی شەڕی شنگال و زومار بەبێ بڕیاری سەرووی خۆیان کشانەوە ، بەوھۆیەوە پێشمەرگە لەو قۆڵەوە زیانی بەرکەوت و بەشێک لە خاکی کوردستان کەوتە دەستی چەکدارەکانی داعش ، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی کوردستان بڕیاری سزادانی ئەو فەرماندانەی دا ، بەڵام فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگورد رایدەگەینێ ئەوان بە بڕیار کشاونەتەوە ئەوەش دوای ئەوە ھاتووە کە لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە گەمارۆ دراون.
موسا گەردی فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگورد بۆ ( باسنیوز ) رایگەیاند ، کشانەوەی ئەوان دوای شەڕێکی قورسی 7 سەعاتی بووە لەگەڵ چەکدارەکانی داعش ، کاتێک خەریکبووە چواردەورەیان بەتەواوی گەمارۆ دراوە ئەوانیش بە بڕیاری سەرووی خۆیان کشاونەتەوە نەوەکو بڕیاری خۆیان ، تاوەکو بە بێ زیان لەو شەڕە دەرچن ، گووتیشی ‘ ھێزەکانی ھەڵگورد لە زومار و شنگال نەبوون ، بەڵکو لە ناوچەی رەبیعەبوون ‘.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە زۆربەی شوێنەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵکردوەتەوەو ئێستاش لە پێشڕەویدان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت