سەرکردەیەکی باڵای داعش پەشیمانی نیشان دەدا لە ھێرشکردنە سەر کورد .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سەرکردەیەکی داعش بەنێوی (ئەبو حسێن ئەلئەنساڕی) لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ داعشێکی ھاوڕێی لە یەکێ لە ئەکاونتە تایبەتەکانی خۆیان لە فەیسبووک ، دان بە شکستی ئەو بڕیارە دەنێ کە دایان بۆ لێدانی ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ بە ئەم کارەساتانەی ئێستا روو دەدەن پێشتر خەلیفەی موسڵمانانم لێ ئاگادار کردبوویەوە .
بە کۆمەڵێ خاڵ بەدیدی خۆی زیانەکانی باسکردووە کە ئەمانەی خوارەوەیە :
یەکەم : نزیکبوونەوە و گەرانەوەی پێوەندییەکانی مالیکی و بارزانی
دووەم: پێدانی بیانوو بەدەست ئەمەریکا و فەڕەنسا بۆ ئەوەی بێنەوە عێراق، لەکاتێکدا پێشتر دودڵبوون لە پشتیوانی کردنی عێراق و ئێستا بەکەیفی خۆیان ناوچە سوننییەکانی دەکێڵن بە ھێرشە ئاسمانییەکان و لێرەشدا جارێکی دی شیعە قازانج دەکاتەوە. بەدووریشی نازانم لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە بڕیاری نێودەوڵەتی بە لێدانی ئەو ناوچانە دەربچێت .
سێیەم: ملیۆنان سوننە کە چووبوونە ھەرێمی کوردستان تووشی ناڕەحەتی دەبنەوە لەلایەن خەڵک و حکومەتیش، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر پێشوازیان لێ دەکرا و پشتوانیان دەکرا.
چوارەم: ئیتر رێگە نادەن ھیچ عەرەبێک بچێتە نێو خاکەکەیانەوە .
پێنجەم: چەندین رێگە بۆ پشتیوانی کورد دەکرێتەوە خوێنی زیاتری موجاھیدەکان و خەڵکی سوننە دەڕێژرێت .
شەشەم: تەنانەت وای کرد ھێزەکەی تکریتیش لاواز بێت کە گرنگترین بنکەی سەربازی لێ بوو.
ئەمانەی سەرەوە و کۆمەڵێ خاڵی تری نووسیوە و داوا دەکات ئێستەش ئەگەر دەوڵەتی ئیسلامی پێی دەکرێ واز لەو میحوەرە بھێنێت و بڕواتەوە بۆ میحوەری تکریت چونکە کورد ئەگەر ھێرشی نەکەیتە سەر، خۆی ھێرش ناکات .
سەرچاوە/ باس
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە