Qasimlo

شەریف هەژای : دوو ووتەى سودمەندى ” ناپلیۆن و قاسملوو” بۆ ئەم بارودۆخەى کوردستان ! .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

ئاشکرایە ، کاتێک باس لە دوو ووتەى ” ناپلیۆن و قاسملوو” ئەکەین ، ئەوا هەر یەکەیان لە دەورانى مێژوویى ” ناپلیۆن و قاسملوو” دا وتراوون ! بەڵام ئایا چۆن ئەتوانین سوود لەو دوو ووتەیەى ” ناپلیۆن و قاسملوو” بۆ ئەم بارودۆخەى کە باشورى کوردستانى گرتووەتەوە وەرگرین !؟

سەبارەت بە یەکەم ووتە کە هى ناپلیۆنە ، ناپلیۆن پێى وایە : ” سیاسەتمەدارى کارامە پێویستە مێژووزانێکى باش بێت !”، ناپلیۆن تەنها بۆ شەڕى ڕووسیا لە مێژوو وردنەبوبوویەوە بەوەى کە زۆرێک لە خاکى ڕووسیا لە وەرزى سەرمادا دەبێتە سەهۆڵ بەندان ، ئەوەبوو گەورەترین گورزى ژیانى بەرکەووت و ئیمپراتۆریەت و سووپاکەى تێکشکا ! ئەم ووتەیەى ناپلیۆن دەقاودەق بۆ ئەم زروفەى کوردستان ئەتوانین ئاراستەى بکەین! سەرەڕاى ئەوەى سیاسەتمەدارانى کورد هەرگیز سوودیان لە مێژوو وەرنەگرتووە ، ئەوا سەیر ئەوەیە لە ئێستایا زۆربەى ڕۆژنامەنووسن و نووسەرانى کورد لە ” خەندان ، ئاوێنە و هاوڵاتى ” کەوتوونەتە بابەت نووسین بەو ئاراستەیەى نابێت “ڕاسیزم ” مانە بیرکەیەنەوە ! جارێ ئێمەى کورد گەر تۆڵەش بکەینەوە لەو عەرەبانەى کە ئێستا هاوکارى داعشن و لە سنوورى کەرکووک و موسڵن ئەوا بە ماناى ڕاسیزم بوون نایەت! ئینجا ڕوونە کە ئەو ڕۆژناەنووسانە تێڕامانێکى ئەوتۆیان لە مێژوو نییە ! بەم پێیە سەختە کە بتوانن شیکارى سیاسیى پرۆفیشناڵانە بکەن ، چونکە لەم دەرفەتەى کە بۆ کورد هاتووەتە کایەوە ئەبوو تەواوى نووسەران کاریان هاندانى ” سەرکردایەتى سیاسیى کورد و پێشمەرگە ” بووایە کە تۆڵەى کورد بکەنەوە و مێژووى خوێناویمانیان بیربخەنەوە ، چونکە پێموایە ئەم دەرفەتە زێڕینترین هەلە بۆ ئەوەى کورد دەرسێکى هەمیشەیى ئەو دانیشتووانە عەرەبانەى ” گوند و شارۆچکەکان ” ى موسڵ و کەرکووک بداتەوە کە هاوکارى داعش بوون و ، نابێت ئەم هەلە لەدەست بدرێت ، دڵنیاشم پاش ئەم بارودۆخە هەر ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە ئەچنەوە سەر تیڤییەکان و سەرکردایەتیى سیاسیى تاوانبار ئەکەنەوە ! بەڵام ئەوەیان لە یاد ئەچێت کە لەگەڵ ئەوەى سیاسییەکانى کورد سوودیان لە مێژوو وەرنەگرتووە، ئەوا هەر خودى ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە بوون کە دەیان ووتاریان لە بارەى ئەوە نوسیووە کە دەبێت کورد وەک عەرەب نەکات و خەڵکى ژن و منداڵ و بێتاوان نەکووژێت ! لە کاتێکا من نازانم ئایا عەرەب-گەلێک کە لەسەر حسابى کورد پێشتر لە سەردەمى سەدامدا هێنرابنە ناو ناوچە ڕەسەنە کوردییەکانى دەوروبەرى کەرکووک و موسڵ و خۆبەخشانە بۆ پاکتاوى ڕەگەزى کورد هاتبنە ناو خاکى کوردستان ئیتر کامانەن بێ تاوانەکانیان!؟

ووتەى دووەم کە هى قاسملوویە ، قاسملوو هەمیشە چ لە ووتار و چ لاى زۆرێک لە سەرکردەکانى هەر چوار پارچەى کوردستان وتوویەتى : ” ڕێنوێنى باوکم بۆ ئێمە تەنها ئەوەبووە : ئەگەر عەجەم خۆیان کردە پرد و بەسەریاندا تێ پەڕین ئەوا هەر باوەڕیان پێ مەکەن !!”. دەبینین کاتێک لەلایەن ” ئەحمەد بن بێلا و مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و فازیل ڕەسوول ” ەوە قەناعەت بە قاسملوو کرا بوو کە ئێران ئەیەوێت دانووستان بکا لەمەڕ مافەکانى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستاندا ، ئەوا هەم ئێران چاوبەسى لە ” ئەحمەد بن بێلا و مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و فازیل ڕەسوول ” کرد و ، هەم قاسملوو و دانووستانکارى بێلایەن ” فازیل ڕەسوول ” یش لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکران! کەوابوو قاسملوو تەنها یەکجار ” قەناعەتى بۆ عەجەم ” پێکرا وەک چۆن ناپلیۆن بۆ ووتەکەى خۆى ئیمپراتۆریەتەکەى لەدەستدا ! بە هەمان شێوەش قاسملووش سەرى خۆى دانا لە کارێکدا کە پێشتر خۆى ڕێنوێنى سەرکردە سیاسییە کوردەکان بوو کە ئەگەر “فارس، تورک و عەرەب” بوونە پردیش هەر بڕوایان پێ مەکەن و فێڵێکیان لە ژێر سەردایە! کەوابوو ئەم ووتەیەى قاسملوو سودى چییە بۆ زروفى ئێستاى باشورى کوردستان!؟ ئەوەى کە تێبینى ئەکەم، لەم ڕۆژانەدا لە سایتى ڕووداودا جار جارە باس لەوە ئەکرێت کە فڵان عەشیرەتى عەرەب “هاتنەوە ڕیزى” پشتیوانى بۆ پێشمەرگە و بابەتى لەمشێوەیەى دیکە! پێویستە ئا لێرەدا سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانى کورد ئەو ووتەیەى قاسملوو لە یاد نەکەن کە ئێستا “عەرەبى ئەو ناوچانە” ئەزانن بارودۆخەکە بە قازانجى داعش ناشکێتەوە لەبەر ئەوە بە “ڕووکەش” بادەدەنەوە بە لاى کورد دا، ئەگەر نا دڵنیابن وەک چۆن لە 2003 دا عەشیرەتە عەرەبەکان لەلایەن یەکێتیى و پارتییەوە بەهۆى خۆشباوەڕى “یەکێتیى و پارتى”یەوە هێنرانەوە بۆ دەوروبەرى کەرکووک و موسڵ و دواتریش هەر ئەو عەرەبانە بوونە گەورەترین بەربەست لە بەردەم مافەکانى کورد و مادەى 140 دا، ئەوهاش عەرەبەکان ئێستا فێڵمان لێ ئەکەن و نابێت خۆش باوەڕبین و سیقەیان پێ بکەین، بەڵکوو ئەبێت گورزێکى قاتوقڕکەرى وایان تێ بسرەوێنرێت ببێتە دەرس بۆیان وەک تۆڵەیەک بۆ مێژووى ڕەشەکووژکردنى کورد و ڕاگوواستنکردنى کورد! تکایە ئەم دەرفەتەش با وەک 2003 لە دەست نەدرێ و تۆڵەى خۆمان بکەینەوە و، ئێستا شەڕە و ئەمریکا لێیان ئەدا و باشترین دەرفەتە بۆمان! تکایە با نووسەران و ڕۆژنامەنووسان بە خوێندنەوەى وورد لە “ڕووداوەکانى مێژوو” دا ڕۆبچن ئەوجا بابەت لەسەر ئەم بارودۆخە بنووسن چونکە دواتر هەموومان “سەرکردە سیاسییەکان، نووسەرانى بێلایەن و ڕۆژنامەنووسان” لە ئاست نەتەوە بەش مەینەتەکەمان بەرپرسیارین، بۆ مێژووش بابەتەکانمان هەر ئەمێنن!

نوسەر ماستەری هەیە لە ستراتیژى بەریتانیا لە خاکى ئەمریکا لە زانکۆى لەندەن”

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت