Daniz-Firat.1

ئەم گرتە ڤیدیۆیە هی ڕۆژنامە شەهیدەکەیە لە زەمار .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ئه‌نجامی هێرشی گروپه‌ چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر کامپی مه‌خمور په‌یامنێرێکی ANF به‌ ناوی ” ده‌نیز فرات ” که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ رومالی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد ، گیانی له‌ده‌ستدا .

په‌یامنێرێکی ANF به‌ ناوی ” ده‌نیز فرات ” له‌ کامپی مه‌خمور له‌ کاتی رومال کردنی هه‌واڵه‌کاندا به‌ هۆی هێرشی گروپه‌ چه‌ته‌کانی داعش گیانی له‌ده‌ست ده‌دات .

ده‌نیز فرات له‌ ماوه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌و سێ رۆژه‌ی رابردوو راستییه‌کانی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی له‌ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ رومالی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد و هه‌واڵه‌کانی به‌ که‌ناڵی Stêrk TV, Med NUÇE, Ronahî و ئاژانسی هه‌واڵی فورات(ANF) راده‌گه‌یاند .

ANF هێرشه‌کان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانان به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌کات و ده‌شڵێت:” له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا پێویسته‌ خه‌باتکارانی راگه‌یاندن بپارێزرێن. ده‌نیز یه‌کێک له‌ سه‌رچاوه‌کان بوو که‌ شه‌ڕ و پێکدادان و به‌رخۆدانی له‌ مه‌خمور بۆ رای گشتی راده‌گه‌یاند. وه‌کو ANF یادی ده‌نیز فرات به‌رز راده‌گرین و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ رومال ده‌که‌ین .

ئێمە لە وتاریکورد بەناوی بەڕێوەبەر و نوسەرە بەڕیزەکانی و خوێنەرانی ـ هاوبەشی خەم وبەژارەی گەریلە ئازاو سەربەزەکانی کوردستان و تەواوی هاوڕێ و هاوسەنگەری شێرەژنی کورد خاتو ( دەنیز فرات ) دەکەین و هیوا دەخوازین خوێنی شەهید ببێتە هەوێنی یەکڕیزی ماڵی کورد و سەرکەوتنی یەکجارەکی ، لەخوای گەورە داواکارین بەهەشتی بەرن جێگای بێت  ، دوا ناخۆشی خانەوادەکەی و گەلی کورد بێت ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت