Dje-tiror

چۆن پیلانەکەی پارتی لەسەر چۆڵکردنی مەخمور ئاشکرا بوو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێتی، دژە تیرۆری ناردە مەخمور و هێزێکی پێشمەرگەی گەورەشی ناردە هەولێر

هەرسێ لایەنی هاوپەیمان ( پارتی ـ داعش ـ تورکیا ) لەپلانێکیاندا ، بۆ هێرش کردنە سەر کەمپی مەخمور ، تێکشکان و نەیانتوانی جێبەجێی بکەن . چونکە ، سێ ڕۆژ پێشتر، لەپاش دانانی نەخشەکە ، لەلایەن پەکەکەوە ئاشکرا کرابوو و زانیارییەکانیش بەهێزەکانی یەکێتی درابوو . هەر بۆیە، پێش جێبەجێکردنی نەخشەی هێرش کردنەکەی سەر کەمپی مەخموور ، کە زۆربەیان برینداران و کەم ئەندامن، هەردوولا ، ( یەکێتی و پەکەکە) خۆیان ساز و ئامادە کردبوو.

نەخشەی هێرشەکە، بەشێوەیەك دانرابوو کە پارتی، مەخمور بەجێدەهێڵێت و چەتەکانی داعش، هێرش دەکەن و تەواوی دانبیشتوانی کەمپەکە، کۆمەڵکوژ دەکەن. بەڵام، بەهۆی ئەوەی لایەنی بەرامبەر پێی زانی بوو ، لەهێرشێکی پێچەوانەدا ، هێزی دژەتیرۆری یەکێتی و هێزێکی پەکەکە ، بەیەکەوە ، لەکاتی دیاریکراودا و پاش چۆڵکردنی مەخمور لەلایەن پارتییەوە ، گەیشتنە ناو شارەکە و پەلاماری داعشیان دا و بەرەو سەر ڕوباری دیجلە، پاشەکشەیان پێکردن و دەیان کەسیشیان لێ کوشتن .

هەر لەگەڵ ئەوەدا ، هێزێکی تری یەکێتی ، گەیشتنە ناو شاری هەولێر و ڕاستەوخۆ، لەدەوروبەری شارەکە، لەباشوورەوە ، بۆ هەر گۆڕانکاری و ڕوداوێکی نەخوازراو دامەزران و جێگیر کران .

شایانی باسە ، یەکێتی و پەکەکە ، بەووردی چاودێریی جموجوڵەکانی پارتی و داعش دەکەن و هەموو ئامادەکارییەك بۆ تێکدانی نەخشەکانیان دەکەن .

 

سەرچاوە ـ ڕۆژپرێس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت