geshawe-caf

ئه‌مڕۆ ، ڕۆژی جیابوونه‌وه‌یه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وه‌رگێڕانی له‌ هۆڵه‌ندی یه‌وه‌ : گه‌شاوه‌ جاف .

ئه‌مه‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ته‌لی گرافی هۆڵه‌ندی بوو ، كه‌ باسی له‌ ڕۆژی جیابوونه‌وه‌ یان هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی ده‌كرد .

ئه‌مستردام – به‌ بۆچوونی قازیه‌كان و پارێزه‌ران ڕۆژی حه‌وتی مانگی یه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر داوانامه‌ی جیابوونه‌وه‌ پێشكه‌س به‌ دادگا ده‌كرێت .

به‌بۆچوونی ئۆفیسی پاریزه‌رانی ڕیزۆله‌یشنی به‌ریتانی ،بۆ پاریزه‌ره‌كان ئه‌م كاته‌ به‌ سه‌رقاڵ ترین كات ده‌زانرێت له‌ هه‌ر ساڵێكدا ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕۆژانی جه‌ژناكانی مانگی دیسه‌مبه‌ر به ماوه‌یه‌كی پر سترێس ده‌زانریت .

له‌ شوێنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كاته‌ پڕ خۆشیانه‌ی جه‌ژنه‌كان ،ئه‌و كاته‌ بیت بۆ زیاتر چوونه‌ پێشه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌هه‌ر خێزانێكدا ، بۆ زۆربه‌ی كه‌س مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه‌ به‌تایبه‌تی خێزانی ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌ خۆشییه‌كان له‌ منداڵه‌كانیان و كه‌س وكاریان تێك نه‌ده‌ن له‌ په‌یوه‌ندیان به‌رده‌وام ده‌بن كاتی جه‌ژنه‌كان . پارێزه‌ران ووتیان به‌ڵام كه‌ ڕۆژی جه‌ژنه‌كان كۆتایی هات كه‌وتنه‌ ساڵی تازه‌ به‌تایبه‌تی حه‌وتی مانگی یه‌ك داواكاری ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات .

به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ چۆن رۆژی ڤه‌ڵه‌نتاین ، دایكان و باوكان … هتد ، هه‌ن ئه‌توانرێت رۆژی حه‌وتی مانگی یه‌كی هه‌موو ساڵێك به‌ ڕۆژی جابوونه‌وه‌ ناوزه‌ندبكرێت به‌هۆی زۆری داواكردنی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له‌م رۆژه‌دا .

له‌نده‌ن / ٢٠٠٨