محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم: ئاگاداری نیگه‌رانی نیم

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ بزوتنه‌وه‌که‌ ڕاده‌ستی ڕێکخه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ کردووه‌ و ده‌شڵێن که‌ خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌گه‌ڵدایه‌ .

به‌هۆی بوونی کێشه‌و نه‌خۆکی له‌ نێوان چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که‌ ، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری نێو گۆڕان که‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ ( عوسمانی حاجی مه‌حمود و ئاوات قاره‌مانی و عادل شکور و مام ڕۆسته‌م و تۆفیق کانی وه‌تمانی و عوزێر فه‌قێیانی ) ده‌ست له‌کارکێشنانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا کردووه‌ و تا ئێستاش وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌ . 

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاوات قاره‌مانی که‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌ ناڕازه‌ییه‌کانی گۆڕان به‌ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕاگه‌یاند ” ئێمه‌ گله‌یی و گازنده‌ی زۆرمان له‌ سیاسه‌تی گۆڕان هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانین بگه‌ینه‌ ئه‌نجام ، مام ڕۆسته‌میش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه‌ ”.

ئاوات قاره‌مانی ده‌ڵێت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه‌ هه‌تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌ دوای وازهێنان پڕۆژه‌مان چی ده‌بێت ، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر زۆرمان له‌گه‌ڵدایه‌ .

ساڵی ڕابردوو ئه‌م سه‌رکرده‌ ناڕازییانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یه‌کیان خسته‌ به‌رده‌م نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ ، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌درایه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که‌ ئه‌م سه‌رکردانه‌ی توڕه‌ کردووه‌ .

محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاگایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و به‌ هاوڵاتی ڕایگه‌یاند ” ئاگداری نیگه‌رانی نیم ”.

به‌ پێی زانیارییه‌کانی میلله‌ت ، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌فدێکی ناردووه‌ بۆ لای عوسمانی حاجی مه‌حمود بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌زیان بکاته‌وه‌ له‌و هه‌وڵه‌ ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پێ ده‌چێت هه‌وڵه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت .

ئاوات قاره‌مانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه‌ که‌ هه‌تا ئێستا نامه‌ی ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌که‌یان له‌ لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  مام ڕۆسته‌م به‌ بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ .

سەرچاوە –  میلەتپرێس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت