گرتە ڤیدیۆی دوو پێشمەرگە ، پێش شەهید بوونیان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

گرتەڤیدیۆی چەند ساتێك پێش شەهیدبونی دوو پێشمەرگە لە سنوری جەلەولا .دوای ئەوەی شەرێكی قارەمانانەیان ئەنجامداوە و چوار خالی چەكدارانی داعشیان كۆنترۆڵكردوە لەسنوری جەلەولا ، ئەم دوو پێشمەرگەیە شەهیدبوون بە ناوەكانی ( پیشرەو كوری شەهید ئەحمەد خاڵدار و شەهید سەلام )
هاورێیەكی ئەو دوو شەهیدە بە ناوی ( دیدار زامدار ) چەند ساتێك بەر لە شەهیدبوونیان وێنەی هەردوو شەهیدەكەی گرتوە و دەڵێت : ئەم دوو شەهیدە دوای نەبەردیەكی كەم وێنە كە گرتنی چوار رەبیەی تیرۆرستانی داعش بو لە جەلەولا ، بە داخەوە ئەم دوو قارەمانەمان لەدەستدا ” لەو گرتە ڤیدیۆیەدا ئەوەی بیكەیسیەكە دەداتە دەست شەهید پێشرەو ، ئەوە شەهید سەلامە و ئەوەی بیكەیسیەكەشی بەدەستەوەیە  ، شەهید پێشرەوە . هەزاران سڵاو لەگیانی پاکیان و ناو و نازناویان گەشاوە بێت  .