دکتۆر کەمال میراودەلی : بۆچی ئێستا لە نووسینی وشەی قاحپە ناترسم ؟

ئازاریکی تر بۆ نیگار ئێستا پیاوە هەمبانەکان هەڵدێن و دەرپێکانیان بە جێ دێڵن كچەکانمان چەک دەکەنە پێ و دەجەنگن ئاخری ئێستا ئەوە مێژوو خۆی حوکمی خۆیدا ئاخری راستیی خۆی بانگی […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

ئازاریکی تر بۆ نیگار

ئێستا پیاوە هەمبانەکان هەڵدێن و دەرپێکانیان بە جێ دێڵن
كچەکانمان چەک دەکەنە پێ و دەجەنگن
ئاخری ئێستا ئەوە مێژوو خۆی حوکمی خۆیدا
ئاخری راستیی خۆی بانگی خۆی دا
ئاخری لە ولاتی ئێمەدا
هاوکێشە پڕكێشەو ئێشەکە بەراوەژوو بۆوە
ئێستا ناترسم لەوەی وشەی قاحبە بەکاربێنم
و هەست بکەم بە نەزانی بە پێشباوەڕییەکی بەربەرییانە
زوڵم لە زەعیفەکانی وڵاتەکەم دەکەم
لە دایکان و خوشکان و کچان
ئێستا مێژوو نیشانی دا کێ قاحبەیە
ئێستا پیاوە هەمبانەکان هەڵدێن و دەرپێکانیان بە جێ دێڵن
كچەکانمان چەک دەکەنە پێ و دەجەنگن
كچەکانمان گەوادەکانی دین و دنیا شەرمەزار دەکەن
كچەکانی میدیا بۆ کەرکوک و شەنگال شەهید دەبن
بۆ ئازادی مرۆڤ و خاک شەهید دەبن
(نیگار) بە دەم سروودەوە
(دەنیز) بەدەم وێنەو هاوارو دروودەوە
( مارگرێت) زیندوو دەکەنەوە
بەرزێتی و شانازیی زەردەشتییەکان دەژێننەوە
ئەوە رەنگی سووری خوێنە
سنووری جیاوازی
پیاوان و ژنان
ئەوە خوێنە بە پیتی خەست دەنووسێ
کێ قاحبەیە ، کێ قارەمان

بۆیە لەمڕۆ بە دواوە
ترسم لە بەکارهێنانی وشەی قاحبە نییە .

[gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=Jode4o9f4I4&feature=youtu.be” width=”600″ height=”400″]

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی